کاڵکان: سیستمێکی ئەڵتەرناتیڤ لە دژی پیلانگێڕییەکە دروستکرا - نوێکرایەوە-

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند، پەکەکە سیاسەت و عەقڵییەتی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی تێپەڕاندووە، سیستەمی دەوڵەت و دەسەڵاتداریی ئەو پیلانگێڕییەی تێپەڕاندووە و سیستەمێکی ئەلتەرناتیڤیشی دروستکردووە.

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند، بزووتنەوەی ئازادیی کورد نە لەناوچوو و نە ڕادەستی پیلانگێڕییەکە بوو راشیگەیاند: "لە دژی پیلانگێڕییەکە تێدەکۆشێت، لە ئاستی فیکریدا تێیپەڕاندووە، لە رووی کردەی و پراکتیکییەوە تێکۆشانێکی وەها بەڕێوەبردووە، کە تێکیبشکێنێت. لە بریی ئەوەش سیستەمێکی جێگرەوە و ئەڵتەرناتیڤی دروستکردووە. لە وەها بارودۆخێک دا  سنووری کوردستانی تێپەڕاند و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهاندا زۆر بووەتە جێگای سەرنج".

بەشی دووەمی چاوپێکەوتنمان لەگەڵ دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بەم شێوەیەیە:

ڕێبەری گەلی کورد بە پارادایمێک وەڵامی پیلانگێڕیی نێونەتەوەی دایەوە کە بە 'سێیەمین لەدایکبوون' پێناسەی کرد. گەلی کورد و پەکەکە لە دژی پیلانگێڕییەکە بەرخۆدانیان کرد. ئەو دۆخە چۆن کاریگەریی لەسەر پیلانگێڕییەکە و سیاسەتەکانی کرد، هەروەها لەسەر سیاسەتی هێزە پیلانگێڕەکانی دژ بە کورد و کوردستان تا چەند کاریگەر بووە؟

بە پێدانی یەک یان دوو زانیاری، ڕاستتر دەبێت، کە وەڵامی ئەو پرسیارە بدەینەوە. ڕێبەر ئاپۆ هەموو وردەکاری و بارودۆخ و پێشهاتەکانی ئەو ڕووداوەی نووسیوە و وتی: "کاتێک لە کینیا لە فڕۆکەکەدا منیان گرت و بەستمیانەوە، دەبوو هەرگیز هیچ نەڵێم، ئەوان ئەو هەڵوێستەیان گرتەبەر کە بەرخودانێکی قەبە و بەرخودانی جەستەیی نیشان بدەم باشترە" ئەوە شێوازێک و هەڵوێستێک بوو. یەکەم هەڵوێستی رێبەرایەتی بەو شێوەیە بوو. تاوەکو دەهات ڕێبەرایەتی دەیوت: "دوای ماوەیەک بیرم کردەوە، کە ئەوان هەر دەیانەوێت لەناوم بەن، ئەگەر منیش خۆم لەناوببەم، ئەوە سودی بۆ ئەوانە دەبێت، کە منیان خستووەتە ئەم دۆخە و ئەوە کارەکەی ئەوانی ئاسان دەکرد. لەبەر ئەوەش من تێکۆشان و ململانێ دەکەم. دەبێت ئەم پلانە بدۆزمەوە و لە دژی بجەنگم و پلانەکە ئاشکرا بکەم، ئەو پێشکەوتنانە لەسەر ئەو بنەمایە ئەنجام دران. دوای ئەوە، من هەڵوێستی خۆم گۆڕی. بۆ ریسواکردنی پیلانگێڕییەکە لەسەر بنەمای بەکارهێنانی دەرفەت و دۆخەکان بڕیاری تێکۆشانم دا".

هەروەها پرۆسەی لێکۆڵینەوە لەسەر بنەمای پاراستنی نووسراو و زارەکی لە دادگای ئیمراڵی، ئاشکراکردنی پیلانگێڕییەکە، ریسواکردنی پیلانگێڕییەکە روویدا و بەوە بەرەیەکی خەبات و تێکۆشانی لە دژ پیلانگێڕییەکە کردەوە. ئێستا لێرەوە رۆیشتین بەرەو  ئەنجامێک و لە ئەنجامی ئەو جۆرە خەباتەدا ڕێگری لە سێدارەدان کرا، خەباتی ئیمراڵی خرایە بەرنامەی کار و رۆژەڤەوە، لەو کاتەدا  دۆخەکە سەرلەنوێ هەڵسەنگاندنی بۆ کرا. قۆناغی تێکۆشانی ئیمراڵی لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٠ نەیهێشت بڕیاری لەسێدارەدانی حکومەتی ئەجەویدی جێبەجێ بکرێت، بڕیارەکە نانێردرێت بۆ پەرلەمان، بڕیارەکە لە دەستی خۆیدا رادەگرێت، ئەو لە ناو ئەشکەنجەى ئیمراڵی بەرخودان دەکات و ئەوە راگەیەندرا. پاش ڕاوەستاندنی بڕیاری لەسێدارەدان، ڕێبەر ئاپۆ وتی، "لە ئیمراڵی پێویستە تێکۆشان بەهێز بکرێت و پێشکەوتن بەدەست بهێنرێت". ڕێکخستن و گەل پشتیوانیان لەم بابەتە کرد. ئیدارە و بەڕێوەبەریی کۆماری تورکیا بە ئەشکەنجەی ئیمراڵی و سیستمی گۆشەگیری خواستی ڕێبەرایەتیی سەرکوت بکات و بیخنکێنێت. لە ڕووی ئایدۆلۆژی و سیاسییەوە تێکیبشکێنن، بێ چارەسەر و بێ چارەی بکەن، بەو شێوەیە پەکەکە بەبێ بیر و رامان بکەن و پەرتەوازە و پاکتاوی بکەن.

ئەگەر ڕێبەرایەتی لەسێدارە بدرایە، کورد هەموانی دەکردە دوژمنی خۆی، لە جیاتی ئەوە ڕێبەرایەتییان لە ئیمرالی رابگرتایە دەیانگوت، "ژیان بەو شێوەیە بوو"، خواستیان ناڕەزایەتیی خەڵک لەناو ببەن. ئەوەش بووە هۆی بەدەستهێنانی کات لەلایەن ڕێبەرایەتییەوە. لە نێوان دۆخ و دەرفەتە کەمەکاندا ڕێبەرایەتی بەرەنگاریی دەکرد. داوای پشتیوانیی لە ڕێکخستن و گەل کرد. کاتێک ئەو پشتیوانی و هاوکارییە پێکهات، دەستی بەو تێکۆشانەى کرد. تێکۆشانی ئێمراڵی وەهایە. مانەوە و دادگایکردن لە ناو دەوڵەت دا رێگای بۆ ئەوە کردەوە، کە ڕێبەر ئاپۆ کرد سەرلەنوێ هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە بکات، لە دژی ئەو پیلانگێڕییە تێکۆشانێکی خستەڕوو.

کاتێک بارودۆخەکە گەیشتە ئەو پرۆسەیە، ڕێبەرایەتی دۆخەکەی دووبارە هەڵسەنگاندەوە. پڕۆسەی نوێی تێکۆشانی لە دژی پیلانگێڕییەکە پێشدەخست، تێکۆشانی پێویست بۆ تێکشکاندنی پیلانگێڕییەکە. کەواتە ئەمە چۆن روودەدات؟ بۆ ئەوەی بزانین ئەوە چۆنە، پێویستە ئەم پرسیارە بکرێت. "بۆچی ئێمە کەوتینە ناو پیلانگێڕییەوە، چی ئێمەی بەرەو پیلانگێڕییەکە برد و کردینییە ئامانج، بۆچی بۆ سەرکەوتن تێدەکۆشان دەکرا، ئامانجی جیاوازیان دابوویە بەر خۆیان، نەگەیشتنە ئەوێ، لەگەڵ روودانی پێشکەوتنی زۆردا، ڕووبەڕووی پیلانگێڕی بووینەوە؟ دوو ئاستی ئەمە هەڵسەنگێنران. یەکەم؛ پرسی کورد، تایبەتمەندی و خەسڵەتەکانی داسەپاندنی  جینۆسایدکردن و پاکتاوکردنی دژ بە کورد، لەو مانایەش دا ئامانجەکانی سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی، ئامانج، شەڕ لە دژی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە بەڕێوەدەچوو، تایبەتمەندییەکانی هێرشەکە چۆن بوو، ئەوە هەڵسەنگێندرا، هەوڵ درا تێگەیشتن لەوە زیاتر قووڵتر بێت. ئەوە ئاستێکی بوو.

لێپرسینەوەیەکی قووڵ و بەرفراوان

ئاستیکی تریش؛ ئەو تێکۆشانە بوو، کە پەکەکە ئەنجامی دەدا، بیر و رامان، هێڵ و ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆ بوو. تەنها لە یەک لایەنەوە هەڵسەنگاندن بۆ بەرەی دوژمن و دۆخی خۆت مەکە، بە ئەندازەی پێویست و راست ئەنجامیان لێ نەگرت، ئەستەمە ئەنجامێکی باش و دروستی لێ دەست بخەن، هەروەها هیچ رامانێکی چارەسەری، سیاسەت، پلان و پڕۆژەی لێ دەرناکەوێت. لەلایەکی ترەوە سەرلەنوێ راستی و واقیعی دوژمن بەشێوەیەکی قووڵتر و یەکگرتوانە هەڵسەنگاندنی بۆ کرا، رووی لە چارەسەری کرد، لەلایەکی تریشەوە دۆخی خۆی، راستیی ڕێبەرایەتیی، راستیی پەکەکە، تێکۆشان و خەبات و هێڵی سیاسی ئایدۆلۆژی سەرلەنوێ هەڵسەنگاندنی بۆ کرا. چونکە ئەوە لایەکی ئەنجامەکە دەردەخات و لایەنەکەی تریشی دوژمنە. ئێمە ڕێگریمان لە دوژمن نەکردبوو، ئێمە نەمانتوانی هێرشی دوژمن تێکبشکێنین، نەمانتوانی ڕێگری لەو پیلانگێڕییە بکەین.

هۆشمەندی و عەقڵییەتی ئێمە نەیتوانی رێ لە پیلانگێڕییەکە بگرێت، ئاستی سیاسەتمان، ستراتیژ و تاکتیکی ئێمە، ئاستی ڕێکخستنمان، شێوازی ئێمە چی و چۆن بوو، هەروەها ئاستی هۆشمەندیی ئێمە، کە ئەو پیلانگێڕییە تێدەپەڕێنێت، بەرنامە، پڕۆژە، هێڵ، ستراتیژ، شێواز و تاکتیکمان چی بوون و چۆن سەیریان بکەین؟ ئەم پرسیارانە، بەبێ ئەوەی بە تەسکی لێیان نزیک ببنەوە، بە هەڵوێستێکی ڕەخنەگرانەوە کەوتنە ژێ لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە. هێشتا نەهاتوەتە دادگا، ئەو شێوەیەی گرتە بەر، ئەو دۆخەی بە ئاشکرا گەیاندە بەڕێوەبەری و وتی: "من لە لێکۆڵینەوەیەکی ڕەخنەیی وەهادام. هەر لە سەرەوە تاەکو نینۆک لە هەموو شتێک دەکۆڵمەوە، دەیگۆڕم، جگە لەوە سەرکەوتنە مەحاڵ و ئەستەمە.

من دەبێت بە هەموو جۆرە هەست، ناڕەزایەتی و گرژییەک تێبپەڕێنم، ناچارم ئەوە بکەم و دەیکەم. دەبێت هەموو هاوڕێیان وەها بکەن. نابێت هیچ کەسێک بکەوێتە هەڵوێستگرتن و هەوڵی تەسکبیرانە بدات، لە سەرەوە تاوەک نینۆک، خۆتان بخەنە بەر لێکۆڵینەوەیەکی ڕەخنەیی و پیایدا تێبپەڕن، نۆژەنی بکەنەوە، سەرلەنوێ خۆتان رێبخەنەوە و خۆتان رێکخستنکراو بکەن، تەنها بەوە دەتوانین لە  پیلانگێڕیی نێونەتەوەی تێبگەین، لە دژی ئەو رێگایە، رێباز و هۆشمەندی و هۆشیاری تێکۆشان پێش بخەن و تێکۆشانێکی وەها بەڕێوەببەن".

بۆ ئەوەى ئێمە بەو شێوەیە کار بکەین رێبەر ئاپۆ زانیاریی پێداین و رایگەیاند، ئەویش بۆخۆی وەهای کردووە. لێکۆڵینەوەیەکی قووڵی ڕەخنەیی و بەرفراوان ئەنجام درا. ئەوە لێکۆڵینەوەیەکی شەخسی و کەسی بوو، ئەو رەخنەیە بوو بە حیزب، ئەو لێکۆڵینەوەیە لەسەر بنەمای مێژوویی گەلی کورد پێکهات. ئەو لێکۆڵینەوەیە لەسەر ئاستی مرۆڤ ئەنجام درا. ئەوە لە ئاستی بوونی مێژوویی مرۆڤدا ڕوویدا، لە ناو هەموو ئەوانە و لە هەناوی هەموویاندا کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک و ئازاد هەبوو. لەو ئاستەدا لێکۆڵینەوەیەکی قووڵ و بەرفراوان ئەنجام درا. بارودۆخی تێدا وەک لێکتێگەیشتنێکی ئایدیۆلۆژی هەڵسەنگێندرا. کەموکوڕییەکانی ئەو دۆخە، هێڵ، هەرگیز پاشگەز نەبوویەوە و خۆی نەشاردەوە، هەموویان هێنرانە رۆژەڤ و بەرنامەى کارەوە. ئەوی بە ئاشکرا بۆمان باسکرد و خستییەڕوو.

گۆڕانی پارادایم لە ڕێپێوانی ئازادیی مرۆڤدا خۆڕەخنەکردن و ڕاستکردنەوە بوو

لەسەر ئەو بنەمایە لە ساڵی ٢٠٠١دا وتی: "دۆخی ئێمە لاوازی و قەیرانی ئایدیۆلۆژییە، ناوی پەکەکە بگۆڕن، پەکەکە بەم شێوەیە بەڕێوەناچێت، ئەم دۆخە شایستەی پەکەکە نییە". لە ساڵی ٢٠٠٢دا ڕێکخستن بەو شێوەیە بەرەو کۆنگرەی هەشت رۆیشت. دواتر و دوای ئەو لێکۆڵینەوە و لێوردبوونەوەیە، لێپرسینەوەیەک قووڵ دەستیپێکرد، چارەسەری بە گۆڕینی پارادایم بوو. گۆڕانی پارادایمی ڕاستەقینەی مێژوویی، لە مێژوودا وەک رێپێوانی ئازادیی مرۆڤایەتی رەخنەلەخۆگرتن و ڕاستکردنەوە بوو گۆڕین لە ڕەگ و ڕیشەوە بوو. بەرخۆدانەکانی گەلی کورد هەمیشە تێکشکێنراون و سەرکەوتنیان بە دەست نەهێناوە ئەوەش جێگەی ڕەخنەیە، دەبێت ئەوە راست بکرێتەوە. هەرچەندە تێکۆشانی پەکەکە فیدایانە بەڕێوەدەچوو، بەڵام بە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی، وەک ڕەخنەلەخۆگرتنێک روویدا لە چارەسەرنەکردنی پرسی کورددا، بۆیە نیشاندانی رێگای چارەسەری بوو.

لەو چوارچێوەیەدا ڕێبەرایەتی لە ئاستێکی قووڵ و بەرفراواندا لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەی کرد. سەرەنجام هێڵێکی ئایدۆلۆژی - سیاسی و هۆشمەندییەک دەرکەوت، کە هەموو ئەو کێشانە چارەسەر دەکات، کە سیستمی دەسەڵات و دەوڵەت دروستی کردوون و لە ئاستێکی مێژوویی و یەکگرتووانەدایە و ئەوانە لە خۆ دەگرێت. ئێمە پێی دەڵێین پارادیگما (پارادایم). ئەوە زۆر گەورە و گرنگ بوو، بەڵام لایەنی بنەڕەتی و سەرەکی ئایدیۆلۆژیایەکە، کە پشتبەستووە بە بنەماکانی ئازادی - یەکسانیی وەک سۆسیالیزمە و بە ڕێبازی گوشار و چەوساندنەوە و داگیرکارانە و ئامرازی وەک دەوڵەت بەدی نایەت و جێبەجێ ناکرێت. سۆسیالیزمی لە دەوڵەت ڕزگار کرد.

شێوازی بەڕێوەبردنی وەک دێموکراسی، کە گەل خۆی خۆی بەڕێوەدەبات، دەرکەوت نابێتە بەشێک لە سیاسەتی سیستمی دەوڵەتی تاکپارێز (یەک ئاڵا، یەک نەتەوە، یەک دەوڵەت، یەک زمان)، کە ئەو سیستمە گوشاری و داگیرکاری بە بنەما دەگرێت. دیموکراسی و سۆسیالیزم لە دەوڵەت ڕزگار کران. ئەوە قووڵترین هەڵە بوو، کە سیستمی دەوڵەت و دەسەڵات بونیاتیان نابوو.  هەر لە سەرەتاوە هەوڵیان بۆ تێکدان و خراپکردنی ئازادی بوو. هەرچەندە خەباتێکی گەورە بە بوێری و فیدکاری و شەڕ ئەنجامدرابوو و سەرکەوتن بەدەستهاتبوو، بەڵام هەموو هەوڵەکان بۆ ئازادی لە مێژوودا لە دەستچوو بوو، لەگەڵ سیستم بوونە یەک، لەوەوە سەرچاوەیان گرتبوو. سیستمێکی بیرکردنەوە، کە بتوانێت ڕێگری لەمە بکات، سەرکەوتن بهێنێت و بەردەوام بێت ئافراند و خستییەڕوو. ئێمە بەوە دەڵێین، "چەمکی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک" پێی دەڵێین، 'پارادایمی کۆمەڵگەی دیموکراتیک'، کە پشتبەستوە بە بنەمای ئازادیی ژن و ئیکۆلۆژیی کۆمەڵگا.

لەسەر بنەمای ئایدیۆلۆژیای سۆسیالیزمی دیموکراتیک، دێموکراسی و سۆسیالیزمی ئاوێتە کرد و بە یەکی گەیاندن. ئازادی، یەکسانی و دێموکراسی لەگەڵ کۆمەڵگای دیموکراتیک و لەگەڵ بەڕێوەبەریی خۆسەر تێهەڵکێش کرد و لە یەکتردا کۆی کردنەوە. لە سیاسەتی رێکخستنکردنی کۆنفیدرالیزمی دێموکراتیک دا گەشەی پێدا و پەرەی سەند. لە بریی ناوەندیبوون رێکخستنکردنی سەر جەماوەری، خۆجێی و کۆمەڵایەتی پەرەپێدا. بەو شێوەیە هێڵێکی فیکری - سیاسی و هۆشیاری و هۆشمەندییەک، کە چارەسەریی کێشەکان دەخاتەڕوو هێناوەتە گۆڕێ، هەم لەو پێشکەوتنانەی، کە بەدەستهاتوون، هێڵێک، کە سەرکەوتن بپارێزێت ئافراند. ناچارەسەریی خۆی  چارەسەر کرد.

پەکەکە ئەو سیاسەت و عقڵییەتەی تێپەڕاند، کە بەرەو پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی برد. لە ئەنجامدا بەوەش پیلانگێڕییەکەی تێپەڕاند، سیستمی دەسەڵات و دەوڵەتەی تێپەڕاند، کە پیلانگێڕیەکەیان ئەنجامدا، چونکە دەسەڵات و سیستمی دەوڵەت، سۆسیالیزم – چەپ-یان بە خۆیانەوە بەستبووە. ئێمە وتمان، بە دروستبوونی پەکەکە خۆمان لەو پارادایمە دابڕی، بە ئاگایی و هۆشمەندی و هێڵ و بە پاردیگماکەى خۆی بە تەواوی لێ دابڕی. دابڕاندن تاوەکو ئەوێ بەردەوام بوو. لەوە روونتر دابڕان دروستبوو. سیستمی دەسەڵات و دۆخی پیلانگێریی خستەڕوو و پەردەی لە روو داماڵین.، تێیپەڕاندن، ئەوەی سەلماند و پێی نیشانداین، کە لە دەرەوەی ئەو سیستمە سیستمێک هەیە، بۆ ژیانی گەلان و کۆمەڵگەکان و دەتوانن تیادا بژین. بەو شێوەیە پیلانگێڕییەکەی تێپەڕاند و لە ئاستی رامان و بیردۆزیدا  تێکیشکاند. هەر چۆن ئێمە ەڵێین، بەرخۆدانی زیندانییەکان ڕژێمی ١٢ی ئەیلولی لە رووی ئایدۆلۆژیەوە تێکشکاند، بە گۆڕینی پارادایمی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی، سیستمی دەسەڵات و دەوڵەتی خستەڕوو و پەردەی لەسەر هەڵماڵین و لە رووی هێڵی عەقڵییەت و ئایدۆلۆژیک – سیاسەتەوە تێکیشکاندن.

دەرکەوت، کە لە دەرەوەی ئەوە هۆشمەندی و سیاسەتی تر هەیە، لە راستیدا ئەوەی هێنایە پێشەوە. ئەوە دۆخێکی مێژوویی بوو. بەو  شێوەیە ڕێگای تێکۆشان و شەڕکردن لە دژی پیلانگێڕییەکە کرایەوە و شێوازەکانی پەرەی سەند. ئەوەشی خستەڕوو، کە لە دژی پیلانگێڕییەکە تێکۆشان ئەنجام بدرێت سەرکەوتن بە دوای خۆیدا دەهێنێت. ئەم پێشکەوتنە سەرلەنوێ حیزب و کۆمەڵگای پەروەردەکردەوە، گەلی کوردی سەرلەنوێ پەروەردە کرد، سەرلەنوێ بەڕێکخستنی کرد و رێکیخستەوە، هۆشمەندی، هێڵی ئایدۆلۆژیک – سیاسەت، شیواز، ستراتیژی و تاکتیکەکانی خۆی بەپێی ئەوە پەرەپێدا و پێشیخستن و بوو بە پارتێکی نوێ. بەڕێوەبەرایەتیی نوێی کۆمەڵگە پەرەی سەند، ڕێکخستنەکانی ژنان و لاوان هاتنە پێشەوە. خۆپاراستن و بەرگری بەپێی ئەوە رێکخرایەوە و بناغەکانی دامەزرێنرانەوە. کۆمەڵگا لەسەر ئەم بنەمایە پەروەردە کرا، بەو شێوەیە هێزی تێکۆشان لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەی و تێکشکاندنی پیلانگێڕییەکەی بەدەستهێنا. بەرەو ئەو جۆرە تێکۆشانە رۆیشتن. تا ئێستا بە کەموکوڕییەکانەوە تێکۆشانەکە بەڕێوەدەچێت. حیزبەکە دەیکات، گەل دەیکات. هەڵە و کەموکوڕی هەیە. ئێمە هەمیشە لە کۆبونەوانەکاندا هەڵسەنگاندن و شیکاری بۆ ئەوانە دەکەین. ئەوانە دەکەینە بابەتی ڕەخنەوە خۆڕەخنەکردن، هەوڵ دەدەین کەموکوڕییەکان چارەسەر بکەین. شێواز و رێبازێک بخەینەڕوو و کاری پێ بکەین، کە باشتر بێت بۆ تێگەیشتن لە پارادایمی ڕێبەرایەتی. لەو بابەتەدا و لەو رووەوە هەمیشە هەڵە و کەموکوڕی هەیە.

لە پراکتیکدا نەبەسبوونی خۆمان دەبینین، هەوڵ دەدەین بە ڕەخنەلەخۆگرتن – رەخنەگرتن ئەوانە تێپەڕنین و چارەسەریان بکەین، لە بنەڕەدا و بە شێوەیەکی سەرەکی لەسەر بنەمای گۆڕانی پارادایم و لەگەڵ پارادایمی نوێدا تێبکۆشین. هێزی تێکۆشانی حیزب و گەل لە دژی پیلانگێڕییەکە گۆڕینی پارادایمەکە بوو. ئەگەر ئەوە نەبێت ئەستەم دەبوو، کە تێکۆشان ئەنجام بدرێت. لەو کاتەدا یان ئەوەتا ئێمە لە ناو دەچین، یانی خۆمان رادەستی پیلانگێڕییەکە دەکرد و ئیمە دەگەیشتینە ئاستێک، کە داواکارییەکانی پیلانگێڕییەکە جێبەجێ بکەین، بەڵام  پەکەکە و بزووتنەوەی ئازادیی کورد نە لە ناوچوون و نە خۆشیان رادەستی پیلانگێڕییەکە کرد. لە دژی پیلانگێڕی تێدەکۆشێت، هۆشمەندییەکەى لەو ئاستە تێپەڕیوە، تێکۆشانێک بەڕێوەدەبات، کە لە ئاستی پراکتیکیدا تێکیدەشکێنێت.

لە دەرەوەی ئەوە، سیستمێکی جێگرەوە و ئەڵتەرناتیڤی پێشخست و نوێنەرایەتیشی دەکات. ئەمە ئەو شتەیە کە سەرنجەکانی بۆ خۆی ڕاکێشاوە. ئەوەش سنووری کوردستانی بڕیوە و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا سەرنجێکی زۆری بۆ خۆی راکێشاوە و بە گرنگییەکی زۆرەوە لێی دەڕوانن. ژنان، گەنجان، کرێکاران و زەحمەتکێشان بە گرنگییەوە پێشوازییان لێکردوە و ئەوەیان نیشان داوە، هەوڵ دەدەن لێ تێبگەن، قبوڵی بکەن، رەنجێکی زۆر دەدرێت، کە ئەو جۆرە پێشکەوتنانە بەدی بێت. ئەوە لە عەقڵییەتی پیلانگێڕاندا چۆن گۆڕانێکی دروست کرد. ئەگەر ئێمە بێینە سەر ئەوە، بابەتە کەمێک جیاواز دەبێت.

دەتوانم لەم خاڵەدا ئەوە بڵێم، بۆ ئەوەی ئیدارەی ئەمریکا دانی پیادا بنێت، چەند بانگەوازم بڵاوکردەوە،  دەنگێکی زۆریان لێوە نەهات. بیل کلینتۆن پیر بووە و پێش ئەوەى بمرێت ئەوەی کردویەتی دانی پیادابنایە ئەوە سودێکی بۆ گەلی ئەمەریکا و مرۆڤایەتی دەبوو، ئەوەى بکردایە خراپ نەدەبوو. ئەوەی ئەو ژیاوە و بینیویەتی کەس نەژیاوە و نەیبینیوە. هەروەها نەک تەنها کەسێک، ئەوانەى لە ناو ئەو بەڕێوەبەری و ئیدارەیەدا بوون، سەرەتا ئەوەیان زانی، زانیارییان لە لە خائینەکان وەرگرت و پشتیان بەوە بەست، وایاندەزانی بەوە بە ئاسانی ڕێبەرایەتیی لەناودەبەن. پلانسازیی ٩ی تشرینی یەکەم بەو شێوەیە و لەو چوارچێوەیەدا بوو. کاتێک شکستیان هێنا و سەرنەکەوتن، پشتیان بە کاریگەریی هێزە نێونەتەوەییەکان بەست و دەستیان کرد بە چاودێریکردنێکی چڕ و توندوتیژیانە و بەدواداچوون و رفاندن کرد. وتیان، ئێمە وەها لەناوی دەبەین. ئەوەش نەبوو. ناچاربوون خۆیان ڕادەستی تورکیای بکەن، بەپێی یاسا ڕەفتار و هەڵسوکەوت بکەن.

کاتێک بەرەو ئەو پرۆسەیە دەڕۆیشتن و رادەستی تورکییان کرد لە دوای ١٥ی شوبات ئەوە بڵاوکرایەوە، کە رێبەر ئاپۆ رفێنراوە، ئەوە لەلایەن گەلی کوردەوە رووبەڕووی کاردانەوەی توند بوویەوە و مادلین ئۆڵبرایت وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، کە پیلانگێڕییەکەی کۆردینە و هەماهەنگ دەکرد وتی: "ئێمە چاوەڕێی ناڕەزایەتیەکان بووین، بەڵام نەک بەو رادەیە" بەوە دانی بەوەدا نا، کە تووشی حساباتی هەڵە بوون. وەها هەڵسەنگاندنی بۆ کرد. چاوەڕێ بوون تورکیا لە سێدارەی بدات. ڕێبەرایەتی هەوڵێکی زۆری دا بۆ قایلکردنی هەندێک لە بازنەکانی تورک، کە ئەو پیلانگێڕییە ئەوەندەی دژ بە گەلی کورد بووە ئەوەندەش لە دژی کۆمەڵگای تورکیا و کۆماری تورکیا بووە و لەوەدا قەناعەتی پێکردن و بەو شێوەیە لە سێدارەدانەکەی ڕاگرت. بە پێی زۆرێک لە بازنەکان و لایەنەکان هەرگیز نەدەبوو ئەو ئەنجامە بەدەست بهاتایە، چونکە بەپێی یاساکانی کۆماری تورکیا ئەوەیان نیشان دەدا و دادگاییان دەکرد و دوای ئەوەش لە سێدارەیان دەدا. بەڕاستیش ئەو لە دۆخێکی وەهادا بوو، کە دەبوو وابێت و بڕوایان بەوە کردبوو.

بە هەوڵدانێکی زۆری ڕێبەر ئاپۆ، بە هاوکاری پارتی و گەل ڕێگەی بۆ کرایەوە. دەیانگۆت، "ئاپۆ تەواو، پەکەکەش زۆر زۆر ٦ مانگ دەتوانێت بەرگری بکات.' دوای ٦ مانگ بەهاری ١٩٩٩ زۆر رۆژنامە بابەتیان بڵاوکردەوە . هەمووی بێ بناغە بوون. لە کۆتاییدا خورشید تۆلوم گوتی، " سیستمێکی وامان دروست کرد کە لەسێدارەدان جارێک دەکوژێت، لێرە هەموو رۆژێک هەزار جار دەمرێت، هیچ کەسێک لێرە رزگاری نابێت.' ڕێبەر ئاپۆ لەو سیستمە رزگار بوو. بە گۆڕینی هێڵی زایینی سێیەمی ڕێبەرتی دروست بوو. لەدژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی عەقڵیەتێک کە تێی پەڕێنێت، هێڵێکی ئایدۆلۆژی و پۆلیتیک، شێوەی تێکۆشانێک دروست بوو و ڕێبەر ئاپۆ ئەوەی گەیاندە پەکەکە، گەلی کورد و مرۆڤایەتی. سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری لە ئیمراڵی پارچە بوو. سیاسەتی ڕزاندنی ئیمرالی شکستی هێنا. بەرخۆدانی ئیمراڵی سەرکەوت. حسابیان دەکرد کە لەناو سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری لە ئیمراڵیدا ڕێبازی ئایدۆلۆژی - سیاسی لەناودەچێت. ڕێبەر ئاپۆ گەورەترین زایینی ڕێبەریی لەوێ ئەنجامدا. سنوورەکانی کوردستان و ئاستی نەتەوەیی تێپەڕاند، جیهانی بوو. تا ئەو ئاستەی کە بوو بە ڕابەری هەموو هەژاران، هێزی گەیشتنی ئەو هاتە دی. ئەو بیرۆکەیەی دروستکرد، لە دەرفەتێکی زۆر کەم کەڵکی وەرگرت و بیرۆکەکانی نووسی و گەیشتە پارتەکەمان و گەل و مرۆڤایەتی. بەم شێوەیە سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمراڵی تێکشکا. کاتێک هەموویان پێکەوە بوون واقیعی ڕێبەرتی بەجدی هەڵسەنگێنرا. ئەگەر سەرنجی ئێوەی دابێت، ڕێبەرتی بە چەندین قۆناغدا تێپەڕیوە و چەندین پیلانگێڕێ تێکشکاند. لەسەر بنەمای هەندێک حساب پلان ئامادەکراون. لە ئەنجامدا هەموو کەس جدیتر نزیک بووەوە و سەرلەنوێ هەڵسەنگاندنکرا. راستی ڕێبەرتی باشتر ئاشکرا بوو.

بەم شێوەیە تێگەیشتن، مەترسی گەورەتریان بینی. بۆیە حکومەتی ئێستای ئاکەپە - مەهەپە یاسای فاشیستی خۆشی جێبەجێ نەکردووە. لەئیمراڵی لەبەردەم ڕێبەرتی قسەیان نەکرد. هیچ یاسایەک لە ئیمرالیدا نییە. هیچ یاسایەک نییە بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە حکومەتی ئاکەپە - مەهەپە دەیویست چی بکات. سەرنج بدە. هیچ دەنگێک لە ئەمریکا و بەریتانیا و ئیسرائیل و ئەوروپاوە نایەت. ئەوان هیچ ناڵێن ئەم بێدەنگییە بەو مانایە دێت کە پێویستە حکومەتی ئاکەپە - مەهەپە ئەوەی دەیەوێت بیکات. ئەوەی ئەوان دەیکەن پەسەند کردنی ئەم فشارەیە.

تێکۆشانی خاوەنداریکردن لە ڕێبەرتی هەر کە بڵاودەبێتەوە لە جیهاندا، دەترسن

لەبارەی ئەو پرسە دەتوانم بڵێم، هەوڵماندا بە شێوەیەکی فراوان قسەی لەسەر بکەین. راستی ڕێبەرتی زیاتر ئاشکرا ببێت. گەورەیی و جددیەتی ئەمە بزانرێت. بە ئاسانی ناتوانن تێکی بشکێنن. بە سەرنەکەوتنی پیلان و ئەنجامەکانی پێشوو و ئامادەکاریان باشتر تێگەیشتن. لەسەر ئەم بناغەیە دوژمنان جددیتر بوون. زیاتر یەکیان گرت. لەدژی ڕێبەرتی دوژمنایەتی خۆیان زیاتر کرد. ئەمە راستیە. لەوە زیاتر هەندێکیش لەناویدا پێاهەڵدانیان کرد. مرۆڤ دەتوانێت بیر بکاتەوە، هەندێک کەسی بەو شێوەیە هەبوون. هەندێک بەڕێوەبەریش دەرکەوتن.

بۆ نمونە لایەنی جیاواز دروست بوون. بۆ نمونە، لە هەموو لایەنەک زیاتر بەریتانیا پشتگیری ئەم سیاسەتە دەکات، لە هەمووشیان زیاتر کرێکار و رەنجدەرانی بەریتانیا خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەن. دوو بەرە دروست بوون. ئەو لایەنەی کە لەگەڵ تێکۆشاندا لەم قۆناغەدا دروست بوو، ئەنجامی ئەوەیە. لە ئەمریکاش بەرەی بەو شێوەیە دروست بوو. بە هەندێک رێگەی جیاواز دانیان پێدانا. کاریگەری بەم شێوەیە هەیە. لێکۆلینەوەی قۆڵیان لەسەر ڕێبەرتی کرد. وەک پێشوو بە ئاسایی وەریان نەگرت. سوودیان لەو هەڵسەنگاندنانە وەرگرت کە ڕێبەرتی لەسەر ئەوان کردبووی. نمونەی بەرچاویش تەیب ئەردۆغانە. بۆ ئەوەی تورکیا سەرلەنوێ دروست بکاتەوە، پشت بە هەڵسەنگاندنەکانی ڕێبەرتی وەردەگرێت و دەیەوێت کێشەکانی چارەسەر بکات و سیستمەکەی لەسەر پێ بهێلێتەوە.

سیستمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیستی جیهانیش ئەمە دەکات. مامۆستا عاقڵمەندەکانیان، کۆدەبنەوە و بیر دەکەنەوە. لە هەڵسەنگاندنەکانی ڕێبەرتی هەوڵ دەدەن ئەنجام بەدەست بهێنن، خۆیان سەرلەنوێ بنیات بنێن، لەسەر پێ بمێننەوە و تەمەنیان درێژ بکەن. مرۆڤ هەست بەوە دەکات. دۆخێکی بەم شێوەیەش هەبوو. کاتێک کاریگەری لەسەر رای گشتی دانا، تووشی سەختی بوون. گەنجان، ژنان، کرێکار و رەنجدەران خاوەنداریان لە تێکۆشانی ئازادی ککورد، تێکۆشانی پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆ کرد و لە جیهاندا بڵاوبووەوە، ترسان. دواتر وریاتر نزیک بوونەوە. بە تەنها بە تێکۆشانی ئایدۆلۆژی، گۆڕینی رامان، گۆڕینی سیستم لە بناغەیە دەبوو. پێویستە ئەم تێکۆشانەی ئایدۆلۆژیە بە تێکۆشانی سیاسی – سەربازی لەسەر یەکبوونی شێوە و ڕێبازی راست تێکۆشانێکی قۆڵ و درێژ بکات، ئەم سیستمە تێپەڕێنێت، ئەمە پێویستە بکرێت. خاوەنی سیستم لە ژن، کرێکار و گەنجان کە خستوویانەتە ژێر فشار و هەژاری، ئەمە باشتر دەبینن. دەتوانرێت سیستمی دەسەڵات و دەوڵەت تێپەڕێنرێت، سیستمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست لەناوببرێت، سیستمی جێگرەوە دروست بکرێت، ئازادی و دیموکراتی و ژیان هەبێت. لە ئاستی رامانیدا کە بە گۆڕانکاریەکانی هێڵی ڕێبەر ئاپۆ  تێکۆشان لەسەر ئەم بناغەیە لە کوردستان دانرا، بە تێکۆشانی دژید اعش کە بۆ مرۆڤایەتی زانابوون و هیوایەک بوو، دروست بوو. لەم واتایەدا ١٩١٧ شۆڕشی رووسیا هیوایەکی دروست کردبوو، ئەوان زیاتر بوون بە خاوەن هێز و هیوای بوون بە دەسەڵاتی دروست کرد، پێشکەوتنەکان زۆر زوتر دروست بوون. ئەوە لەلایەن زۆر کەسەوە قبوڵ کرابوو، لەوانەیە لەو ئاستەدا نەبێت، بەڵام لە قۆڵاییەوە بروایان پێکرد، تێگەیشتن و زانییان جیاوازە، بە ئەندازەی شۆرشی تشرینی یەکەم زیاتریش گۆڕینی هێڵی ڕێبەر ئاپۆ دیسا تێکۆشانی لەسەر ئەم بناغەیە لە کوردستان دەکرێت، نمونەی پێشکەوتنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هیوایەکی مێژوویی دروست کرد.

ڕێبەر ئاپۆ سەرەتا، کاریگەری ئەمریکا، بەریتانیا و ئیسرائیل و ڕۆڵ و ئەرکی دەزگا نێودەوڵەتیەکان و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لەسەر دروستکردنی سیستمی ئەشکەنجەی ئیمڕالی و بەردەوامی سیستمەکەی ئاشکرا کرد. سیاسەتی ئەمڕۆی ئەو وڵاتانە بۆ ئیمڕالی چییە؟

ئەم پرسیارە لە پرسیارەکەی پێشووتر دەچێت. لە ئاستێکدا هەوڵمدا وڵامی پرسیارەکە بدەمەوە. پێدەچێت هەندێک شت مابێت کە ڕۆنم نەکردبێتەوە، بەم شێوەیە تەواوی دەکەن. ئەوە ئیدئایەک نییە کە هێزەکانی پیلانگیڕی بەڕێوەیان برد، ئەوانەی کە سیستمی ئیمڕالیان دروست کردووە و بەڕێوە دەبەن. ئەنجامی ئاشکرا هەیە. ڕێبەرتی گوتی، " کاتێک چوومە ئیمڕالی ئەوانەی سەرەتا لەوێ بوون پێشوازیان لێکردم. نوێنەری سی پی تی بوو. سی پی تی دەزگایەکی ئەوروپیە. یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ ئەمریکا بەڕێوەیدەبەن. بە ئیمزای سەرۆکی ئەمریکا، بە بڕیاری ئەمریکا، پێهێنانی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات کە ئەنجامدرابوو بیخەنە لایەکەوە، کاتێک ڕێبەر ئاپۆیان برد، روویەکی یەکێتی ئەوروپا هات. قەناعەتی وابوو کە یەکێتی ئەوروپا ئیمراڵی دامەزراندووە. بیل کلینتۆن ئەو کەسە بوو کە بڕیاری گشتی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی لەو کاتەدا دا. ئەوانەی پیلانیان داڕشت گوتیان: "ئێمە ئامادەمان کرد و واژۆمان کرد" وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا توانی دەستی بەسەردا بگرێت. بۆ نموونە لەبەر ڕۆشنایی خۆپیشاندانەکانی دژ بە پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات گوتی: ئێمە چاوەڕێی خۆپیشاندانەکان بووین، بەڵام زۆر نا. هەوڵی تەسفیەکردن لە ناوخۆدا جێبەجێ دەکرا، کاتێک تەسفیەکرا، ئەمریکا دووبارە خاوەنداری لێکرد. گوتیان: "نەمانتوانی پەکەکە بەتەواوی تەسفیە بکەین. پلانەکەمان تەنها 50٪بوو" واتە هێرشی تەسفیەکردن بە دەستی ئەمریکا بوو و دانی بەوەدانا. لەم ئاستەدا ئەمریکا دەستی لە هێرش و پەلامارەکانی سەر پەکەکەدا هەبووە. هێرشێک ڕوویدا کە ئەو دەیکرد، ئەوانی تر وەک ئەو بوون.

بۆ نمونە لە ئیتاڵیا، حکومەتی ماسیمۆ دی ئالەما کۆنفڕانسێکی کوردی لە ئاستی ئەوروپا ئەنجامدا، ویستی بەدوای چارەسەری بگەڕێت. چوو ئەڵمانیا، فەڕەنسا. ویستی لە ئاستی یەکێتی ئەوروپادا ئەنجامی بدات. هەر لە سەرەتادا دەرگاکانیان داخست. حکومەتی ئیتاڵیا پشتگیری نەکرد. بۆیە لە ڕۆما چارەسەری دروست نەبوو. کاتێک ڕێبەر ئاپۆ چووە ڕۆما بۆ چارەسەری سیاسی دیموکراتی پرسی کورد دەرفەتی چارەسەری لە سینی ئاڵتۆنیدا پێشکەشی یەکێتی ئەوروپا کرد. ئەگەر یەکێتی ئەوروپا بیکردایە، ئەوا رووداوێکی جیهانی دەبوو. بەڵام لەوێ، یەکێتی، سیاسەت و دیموکراتی و ئیرادەیان پیشان نەدا و شتێکیان نەکرد. کاتێک ڕێبەرتی گەیشتە ڕۆما، ئەڵمانیا بڕیاری گرتنی ڕێبەر ئاپۆیدا. بریاری گرتن لە دۆزی دۆسەڵدۆڵف دەرچووبوو. هەڵنەوەشێنرابوو. کاتێک ڕێبەر ئاپۆ چوو بوو ڕۆما پێویستە بوو دەوڵەتی ئەڵمانیا داوای بکردایە، دەبوو لە سەرەتاوە دەستگیری بکردایە. بەڵام ئەڵمانیا بڕیاری گرتنی ڕێبەر ئاپۆی هەڵوەشاندەوە، لە هەمانکاتدا سنورەکانی داخست و ڕێبەر ئاپۆ وەک ' وەک کەسێک کە نایانەوێت' لە قەڵەمدرا. ترسا کە ڕێبەر ئاپۆ خۆی بچێت و پشت بەو بڕیارە ببەستێت و بیەوێت کاری پێبکرێت. ئەمە بۆیە دەڵێم  کە بزانین پیلانگێڕیەکە لەلایەن کێ و چۆن ئەنجامدراوە. پیلانگێڕیەکە لەلایەن ئەو هێزانەوە ئەنجامدرا. ئەمریکا، بەریتانیا، ئیسرائیل بەڕێوەیان برد و پێشەنگیان کرد. بەریتانیا هەوڵیدا خیار نەبێت، لە رووی سیاسیەوە ئەو کارەکەی دەکرد. ئەوەی بە قۆڵی کارەکەی دەکرد ئەو بوو. خۆی ئیسرائیل هێزی سەرمایە بوو. بۆ نمونە لە بەڕێوەبەردنی پیلانگێڕیەکەدا کاریگەر بوو. بۆ نمونە لە بەڕێوەبردنی پیلانگێڕیدا کاریگەری زۆر بوو. کاتێک لە ڕۆما گەڕایەوە گەڕاندیانەوە و زۆر کاریگەر بوو. ئەمە راستیە. خۆی ئەمریکا بەڕێوەی دەبرد، ئەمریکا لە هێرشی سەر ڕێبەر ئاپۆدا پشتگیری پێویستی بە دەوڵەتان و ڕێخستنەکان دەدا. هەر کەسێک خاوەنداری لە هێڵی دەسەڵاتدار و دەوڵەتپاریز دەکرد کاتێک کە پێویستی بە ئەمریکا هەبێت، هاوکاری دەکات.

ئەم دۆخە تاوەکو ڕێکخراوی ڕزگاری فەلەستین دەچێت. نوێنەری ئێف کەی ئۆ هەروەها چوو بۆ ڕۆما و پشتیوانی لە پیلانگێڕییەکە کرد. بە وتەی ئەو، هەوڵیداوە ڕێبەرتی بباتە شوێنێک، بەڵام ئەگەر وای بکردایە، سی ئای ئەی دەستی بەسەردا دەگرت. لەو ئاستەدا ڕوون بوو. کارەکە بۆ ئەم ئاستە ڕۆیشتبوو. ڕێبەرتیش بۆ ئەمە گوتی، "هاوڕێیەتی نزم". ئەوانەی بە ناوی پەکەکەوە کاریان دەکرد زۆر کەس کە لە پەیوەندی دەرەوەدا کاریان دەکرد، لەو وڵاتانەی کە کاریان تێدا دەکرد لەژێر دەسەڵاتی هەواڵگریدا بوون و بەکاریان دەهێنا. ئاشکرا بوون. هەموو ئەمانەمان لە پرۆسەی پیلانگێڕیدا بینی. ئەمە دەبێ بزانرێت. یەک؛ چەند لایەنێکی شۆڤێنی و ناسیۆنالیستی لە تورکیا وتیان، ئێمە ئەمەمان کرد، ئاپۆ گیرا و هێنرایەوە بۆ تورکیا و شۆڤیان کرد. ، کاتێک ڕێبەرتی چووە دەرەوە ئەجەڤیت لەسەر دەسەڵات بوو بوو. کاتێک لە کینیا ڕفێندرا و بردرایە ئیمرالی، سەرۆک وەزیران ئەجەڤیت بوو. بە حساب هەڵەکەیان بە ئەجەڤیت راست دەکردەوە. بەلام ئەجەڤیت گوتی؛ "ئەمریکا و ئەوانی تر، بۆچی ئاپۆیان ڕادەستی ئێمە کرد، من هەرگیز لەوە تێنەگەیشتم". بردنی ڕێبەرتی بۆ ئیمرالی و هەروەها لە کاتی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیدا هیچ کاریگەرییەکی لەسەر دەوڵەتی تورک دروست نەکرد. لە دەرەوەی ئەوەی کە ئەمریکا دەیویست، هیچی تریان نەکرد. تەنیا هەڕەشەی لە سوریا کرد. گوتیان ' ئەمریکا شەرمەزار دەکات، گەمارۆ دادەنێت. دەوڵەتی تورک جێبەجێکار بوو. ئەوان گوتیان ' ڕێکەوتنی تۆڕی شین لەگەڵ ڕووسیا بکە '، کردی. تورکیا هیچی نەکرد، ئەو کارەی کرد کە داواکرابوو. بڕیار لەسەر ئەوەی کە چی بکرێت ئەمریکا و ئەوانی تر بوون. ئەمە دەبێت بە دڵنیایەوە بزانرێت. لەم بارەیەوە چەند لایەنێک لە تورکیا گوتیان 'ئێمە ئەمەمان کرد، لە دژی پەکەکە و دژی تیرۆر سەرکەوتین''. ئەم جۆرە لێدوانانە تەنیا چیرۆکن. بە پێچەوانەوە هەموو شتێکیان بە جیهان فرۆشتووە و ویژدانی دەوڵەتەکەیان بە بەرژەوەندی خۆیان فرۆشتووە. وەک دەوڵەتەکانی تر، ئەوەی ئەوان بۆ پیلانەکە کردیان ئەوە بوو کە داوایان لێکرابوو بیکەن. ئەوان ئیرادەیان نەبوو بۆ بەڕێوەبردنی خۆیان. ئەوە گرنگ بوو.

سیستمی ئیمراڵی سیستمی پیلانگێڕەکانە

دووەم، وەک بەردەوامیی، سیستمی ئیمراڵی سیستمێک نییە کە تورکیا دایمەزراندبێت. سیستەمێکە کە لەلایەن پیلانگێڕەکانەوە دروستکراوە. ڕێبەرتی گوتی: "سەرەتا ئەوەی پێشوازی لێ کردم سی پی تی، ئەوروپا و ئەمریکا بوون." ئەوانەی ڕێبەرتیان ڕفاند، سیخوڕی سی ئای ئەی بوون. ڕێبەرتی گوتی؛ "ئەوانەی لە فڕۆکەخانە پێشوازیان لێکردم تورک نەبوون، باڵابەرز و زەرد بوون" کۆنترگەریلای ئەمریکا بوون. دەستگیریان کرد و ڕادەستی تورکیایان کرد. بۆ ئەو مەبەستەش سیستمی ئیمراڵی سیستمی پیلانگێڕییە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بە سەرۆکایەتی ئەمریکایە. ئەمریکا ئەم سیستەمە بەڕێوە دەبات. ڕێبەر ئاپۆ خۆی ئەمەی هەڵسەنگاند و گوتی: "لە ئیمراڵیدا دەوڵەتی تورک ڕۆڵی پاسەوان دەگێڕێت. هێزەکانی دیکە سەرپەرشتی دەکەن." لەبەرئەوە تورکیا بە تەنها خاوەن قسە نییە لەسەر ئیمڕالی. پاسەوانە، هێزەکانی تر بڕیار دەردەکەن. بۆ ئەوەش گۆشەگیری لە ئیمراڵی و سیستمی ئەشکەنجە لە ئیمرالیدا نابێت وەها بزانرێت کە بە تەنها تورکیا دەیکات. ئەو هێزانەی کە سیستەمی ئیمراڵییان دامەزراندووە بەڕێوەی دەبەن. سیاسەتی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا لە ئیمرالی چییە؟ پرسیارێکی بەم شێوەیە بێمانایە. سیاسەتەکانی ئەمڕۆ چۆن بن ئەو کاتەش وابوون. مرۆڤ ناتوانێت بڵێت کە کردار و سیاسەتەکانیان جیاوازن، ئەگەر بگوترێت لە ئیمراڵیدا کاری جیاواز ئەنجام دەدرێت، ئەو جۆرە بیرۆکەیە هەڵەیە. بە پێچەوانەوە، ئەوان ڕازی بوون و ئیمڕاڵییان بنیاد نا، پێشەنگایەتی پیلانگێڕییەکە دەکەن، چی بە تورکیا بگوترێت، بە هەمان شێوە تورکیا ئەنجامی دەدات. تورکیا بە تەنها پاسەوانی دەکات و فەرمانەکان جێبەجێ دەکات. بە تورکیایان نەگوتوە کە گۆشەگیری هەڵبگرە، ئەمە نایاساییە، یاساکانی خۆت جێبەجێ بکە." دیارە ئەوان ئەم دۆخەیان دەوێت. پێویستە ئەمە بە تەئکیدی بزانرێت. بە پێچەوانەوە هەڵە و فریوە.

لەم بارەیەوە دەیانەوێت درێژە بە پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی بدەن. سیاسەتەکانی ئیمراڵی گۆشەگیریی تووندی ئەمڕۆیە و ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونییە. بەمەش دەیانەوێت پیلانگێڕی نێودەوڵەتی سەربکەوێت و هەموو جۆرە فشارێک بۆ سەر ڕێبەرتی قوڵتربکەنەوە، بۆ ئەوەی ڕێبەرتی هەنگاو بەرەوە دواوە بنێت. دۆخەکە گەیشتووەتە ئەو ئاستەی کە سەرەتا ویستیان لەناوی ببەن و بەلام دۆخەکە بۆ ئەوان سەخت دەبوو و نەیاندەتوانی خۆیانی لێبدزنەوە. ئایا لە زیندانی دیاربەکردا ئەمە رووینەدا؟ ئەوان بەم شێوەیە نزیکنابنەوە. ئەستە بوو بەم شێوەیە سەربکەوتایە. ئەوەی کە مابوو ئەوەبوو کە وابکەن هەنگاو بەرەو دواوە بنێت. بەو شێوەیە پەکەکە تێکدەشکێنێت یان لەناودەبات. دەستیان بە هەوڵدان بۆ لاوازکردن کرد و گۆشاریان دروست کرد. لەم دۆخەدا سیاسەتی ئەمریکا بەم شێوەیەیە، لەنێو چارەسەری پرسی کورددا لەلایەن ئەمریکاوە، شوێنی ڕێبەرتی و شوێنی پەکەکە نییە. لەم رووەوە با کەس خۆی هەڵنەخەڵەتێنێت، ئاشکرا دەیڵێم. هەندێک کەس وادەزانن کە ئەمریکا سیاسەتێکی جیاواز دەکات، سەریان لەبەردەم ئەمریکا دادەنەوێنن، بەم شێوەیە هەوڵ دەدات رای گشتی کورد و جەماوەری وڵاتپارێز هەڵبخەڵەتێنن، پێویستە کەس هەڵنەخەڵەتێت. لە سیاسەتی ئەمریکا لە کوردستاندا شوێنی پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆ نییە. دروشمیان بەم شێوەیەیە ' نا بۆ ئاپۆ و پەکەکە، لەو پێشکەوتنانەی کە پارچەکانی دیکەی کوردستان دروست بووە بەڵێ.' واتە لەم دۆخەدا لە سیاسەتی ئەمریکادا شوێنی پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆ نییە.

دەیانەوێت ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە لەناو ببەن، پێشکەوتنەکان بکەنە دەستکەوتی خۆیان، هێڵی پەکەکە بخەنە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان، لەسەر هێڵی دەوڵەت – نەتەوە بۆ بەرژەوەندیەکانیان بەکاریان بهێنن. لە کاتی پیلانگێڕیدا دەیانگوت، ' نا بۆ ئاپۆ'، ' بەڵێ بۆ پەکەکە'، ئێستا دەڵێن، ' نا بۆ پەکەکە و ئاپۆ'، بەڵێ بۆ پێشکەوتنەکانی پارچەکانی دیکەی کوردستان. دروشم بەم شێوەیەیە. هەموو سیاسەت لەسەر ئەم بناغەیە دەکرێت. هەموو کردەوەکانی ئیمڕالی لەبەرانبەر ڕێبەر ئاپۆ بەم شێوەیە ئەنجام دەدرێن و شێوەیان گرتووە. سیاسەتی ئیمڕایی ئەمریکا و ئەورۆپا پێویستە لەم چوارچێوەیەدا ببینرێت.

ف.ق / ژ.ت