کارزان عوسمان و شاتو محەمەد باسی ناوەڕۆک و خاڵەکانی کۆنفرانسی گەنجانی وڵاتپارێز دەکەن
ئەندامانی بەرێوبەرایەتی کۆمەڵەی گەنجانی ووڵاتپارێزی کوردستان و ژنانی گەنجی تێکۆشەر، سەبارەت بە ناوەرۆکی کۆنفرانسەکەیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دووان.
ئەندامانی بەرێوبەرایەتی کۆمەڵەی گەنجانی ووڵاتپارێزی کوردستان و ژنانی گەنجی تێکۆشەر، سەبارەت بە ناوەرۆکی کۆنفرانسەکەیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دووان.
دوای ئەوەی ٢٠ی ئەم مانگە چوارەمین کۆنفراسی گەنجانی وڵاتپاریزی کوردستان و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە ژێر درووشمی (بە هزری ڕێبەر ئاپۆ بە ڕێکخستن دەبین، خیانەت و داگیرکاری لەو ناو دەبەین) لە شاری کەرکوک بەڕێوەچوو. دەربارەی ناوەرۆکی کۆنفرانسەکە و ئەو گوفتوگۆیانەی کە کراون و ئامانج لە ئەنجامدانی کۆنفرانسەکە و ئەو بڕیارانەی دروان لە کۆنفرانسەکە، ئەندامانی بەرێوبەرایەتی گشتی کۆمەڵەکە سەبارەت بەناوەرۆکی کۆنفرانسەکە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دووان.
لە تەواوی گەنجانی ووڵاتپارێزی کوردستان پێرۆز دەکەین
کارزان عوسمان، ئەندامی بەرێوبەری گشتی کۆمەڵەی گەنجانی ووڵاتپاریزی کوردستان، کە لەهەمان کاتدا ئەندامی دێوانی کۆنفرانسەکە بوو، سەبارەت بە کۆنفرانسەکە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) وتی: "سەرەتا پیرۆزبایی ئەم کۆنفرانسە لە تەواوی گەنجانی ووڵاتپارێزی کوردستان لە باشوری کوردستان دەکەم، ئەم کۆنفرانسە لە ژێر درووشمی (بە هزری ڕێبەر ئاپۆ بە ڕێکخستن دەبین، خیانەت و داگیرکاری لەو ناو دەبەین) لە شاری کەرکوک بەڕێوەچوو، بەهۆی هەل و مەرجی جیاواز نەمانتوانیوە لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوو هیچ کۆنفرانسێک ببەستین."
بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو داگیرکارییەی لە باشوری کوردستان هەیە
سەبارەت بە ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم کۆنفرانسە، کارازن عوسمان وتی: " ئەم کۆنفرانسە هەوڵێکە بۆ بەرێکخستن کردنی گەنجان لە باشوری کوردستاندا، بە دڵنیایی ئەم کۆنفرانسە سەرکەوتوو دەبێت بەشیوەیەک کە گەنجانی باشوری کوردستان بتوانن خۆیان تیدا نوێ بکەنەوە، وە بتوانن پلانێک دابنین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو داگیرکارییەی لە باشوری کوردستان هەیە و بتوانن رووبەرووی ئەم شەرە تایبەتە ببنەوە کە بەرامبەر گەنجانی باشوری کوردستان ئەنجام دەدرێت."
گەنجان ناچار دەکرێن ووڵات جێبهێلن
هەروەها نابراو وتیشی: " لەئیستادا گەنجێکی زۆری باشوری کوردستان ووڵات بەجێدەهێلن و بەلێشاو روو لە ووڵاتانی ئەوروپا دەکەن، بەهۆی ئەو شەڕە تایبەتەی بەرامبەر گەنجان ئەنجام دەدرێت گەنجان زۆر بێ کاریگەر و بێ ئومێدبوونە، ئێمەش لەم کۆنفرانسە هەوڵ دەدەین گەنجی زیاتر بەرێکخستن بکەین و جێگای خۆشحاڵیە کە ژمارەیەکی زۆری گەنجانی لە تەواوی ناوچەکانی باشوری کوردستانەوە بەشداری ئەم کۆنفرانسە بوونە."
بۆ ئەوەی گەنجان بتوانن بەردەوام بن
شاتو محەمەد، ئەندامی بەرێوبەری ژنانی گەنجی تێکۆشەر، سەبارەت بە گرنگی ئەنجامدانی ئەو کۆنفرانسەکە ووتی: " گرنگی ئەنجامدانی ئەم کۆنفرانسە ئەوەیە کە لەئیستادا باشوری کوردستان لە دۆخێکی دژوار و هەستیارە، بۆیە بە باشمان زانی لەم کاتەدا ئەم کۆنفرانسە ببەستین بۆ دووبارە نوێبوونەوە و بەرێکخستن کردنی گەنجان، بۆ ئەوەی گەنجان بتوانن بەردەوام بن لە چالاکییەکانیان بەگروو تینێکی زیاترەوە."
ئەنجامنامەی کۆنفراسەکە دیاریکران
هەروەها شاتو محەمەد سەبارەت بەو پلان و ئەنجامانەی کۆنفرانسەکە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات دووا و وتی: " لەم کۆنفرانسەدا چەندین پلان و بڕیاری گرنگ دەنگی لەسەر درا، دوای ئەوەی پێشنیار و بۆچوونەکان خرانە بەر باس لەلایەن ئەندامانی کۆنفرانسەکەوە دەنگدانیان لەسەر کرا و چەند خاڵێک وەک ئەنجامنامەی کۆنفراسی چوارەمی گەنجانی وڵاتپاریز دیاریکران."
لە درێژەی قسەکانی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات، شاتو محەمەد وتی: " بڕیارەکانی چوارەمین کۆنفرانسی گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر بریتیبوون لەم خاڵانە:-
یەکەم/ لە بەرامبەر گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئۆجالان، وێڕای شەرمەزارکردنی بێ هەڵوێستی یەکێتیی ئەوروپا و جیهان، ئاستی تێکۆشانی ئازادی بۆ ڕێبەرئاپۆ بڵندتر دەکەین.
دووەم/ لە بەرامبەر داگیرکەری و لەشکەرکێشیی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و تەواوی داگیرکەران لەسەر هەر چوار پارچەی کوردستان بە تایبەت لەسەر شەنگال و باشووری کوردستان بە هەرچەشنێک تێکۆشان بڵند دەکەین.
سێیەم/ لەسەر پێوانی یەکێتیی نەتەوەیی پشتگیری لە شۆڕشی پارچەکانی تری کوردستان دەکەین و تەواوی ئەوانەی دژبەرایەتی دەکەن شەرمەزار دەکەین و دژ بەری ئەو لایەنانەی کە خەتی خیانەت لە کوردستان بە بنەما دەگرن و کوردستان دەفرۆشن. بۆ ئەم مەبەستە هەرجۆرە چالاکییەک بە ئەرکی خۆمان دەزانین و پەرەی پێ دەدەین.
چوارەم/ لە بەرامبەر سیاسەتی برسیکردن و بێ ئیرادەکردنی گەنجان و بەکارهێنانی کۆمەڵگا بۆ سیاسەتی خێڵایەتی و حیزبایەتیی بەرتەسک تێکۆشان ئەرکی سەرەکیمانە.
پێنجەم/ لە پێناو کۆتاییهێنان بە تیرۆر و تەواوی هێرشەکانی سەر گەلەکەمان پێشخستنی چەمکی پاراستنی ڕەوا گەنجان بۆ ئەم مەبەستە بە ئەرکی خۆمان دەزانین.
شەشەم/ لە بەرامبەر ئەو سیستەمەی، کە لە باشووری کوردستان هەرەسی هێناوە، وەکو سیستەمی بەدیل خۆ بەڕێوەبەری دیموکراتی ئەرکی سەرەکیمانە.
حەوتەم/ پشتگیری لە خۆبەڕێوەبەریی شەنگال دەکەین و هەروەها لە پێناو بەیەکەوە ژیانی گەلان ئەم سیستەمە بۆ کەرکوک و باشوری کوردستان بە دروست دەزانین و تێکۆشانی بۆ دەکەین.
هەشتەم/ لە پیناو ئازادی و مافی گەلدا لە چوار پارچەی کوردستان کە گیراوانی زیندان تیکۆشان دەکەن و بەرخۆدان دەکەن لە پێناو ئازادیی گیراواندا هەتا دوایی تێکۆشان دەکەین بە تایبەتی لە ماوەی کۆتایدا ئەو گیراوانەی، کە لە بادینان گیراون و ئەو گەنجانەی پارتی دیموکراتی کوردستان گرتویانن بە تایبەت ( کەمال کەرکوکی، ئەیوب کەرکوکی و هەرسێ هەڤاڵی ژن کە بۆ پشتیوانی شەنگال چوبوون و دەستیگیرکران) بێ تاوانن لە هەوڵ و تێکۆشانی مافی ڕەوای گیراوان بدەینە ناسین و بۆ ئازادییان تیکۆشان دەکەین.
نۆیەم/ تێکۆشان لە بەرامبەر هەر جۆرە قڕکردنێکی کەلتووری بەردەوام دەبێت و ئەرکمان پاراستنی کەلتور و جەوهەری کۆمەڵگە دەبێت.
دەیەم/ فیستیڤاڵی شەهید "گەنجۆ حەسەکە" هەر ساڵ بەردەوام بێت.
یانزەیەم/ دژ بە شەڕی تایبەت و هێرشکانی لە باشووری کوردستان لە پێناو پووچ دەرخستنی شەڕی تایبەت خەباتی ئایدۆلۆژی ئەنجام بدرێت و چالاکیی جۆراوجۆر بکرێت بۆ وشیار کردنەوەی گەنجان لەم هێرشە.
دوانزەیەم/ بۆ ڕێکستنکردنی خەباتی وەرزشی ئەلتەرناتیڤ لە هەموو هەرێمەکان خەبات دەس پێ بکات.
سیانزەیەم/ لە چوارچێوەی ڕوانگەی کۆمەڵگەی ژینگەپارێزییەوە خەبات فراوان بکرێت.
چواردەیەم/ بە چالاکی و ئاهەنگ بۆنە و ڕۆژە مێژووییەکانی گەلی کورد پیرۆز بکرێت
پازەیەم/ لە بەرامبەر هەر ڕەوشێکی لەناکاو و نائاسایی لە نێو کۆمەڵگەدا، پێویستە هەڵوێست وەربگیرێت و چالاکی ئەنجام بدرێت.
شانزەیەم/ بەردەوامیدان بە ناساندنی شەهیدان و ناودارانی گەلی کورد بە ڕێگەی نووسین و سیمینار و سینەفزیۆن (کورتە فلیم).
حەڤدەیەم/ لە بەرامبەر کۆچی بەکۆمەڵی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات خەباتی ئایدۆلۆژی و ناساندنی مێژوو و ڕاستینەی کوردستان ئەنجام بدرێت.
هەژدەیەم/ پەیوەندی دروستکردن لەگەڵ گەنجانی نەتەوەکانی تری وەکو (عەرەب و تورکمان ....هتد)، پێشخستن و ڕێكستنکردنی ئەوان ئەرکی سەر شانی گەنجانی وڵاتپارێزە.
ژ.ت