کچێکی تەمەن ١٣ ساڵ لە کۆتۆڵ بەهۆی هاوسەرگیری زۆرەملێیەوە خۆی کوشت

کچێکی تەمەن ١٣ ساڵ لە ناوچەی کوتۆڵی سەر بە شاری خوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و خۆی سوتاند.

سیاسەتەکانی دوژمنانەی دژی ژنان و هەژاری ڕژێمی ئێران و دواکەوتوویی کۆمەڵایەتی وەک هاوسەرگیری زۆرەملێ بووەتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی خۆکوشتنی ژنان و گەنجان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران. هیچ ڕۆژێک نییە کە ژنێک یان گەنجێک خۆی نەکوژێت.

بەپێی راپۆرتێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان (KMMK)، کچێکی تەمەن ١٣ ساڵ بەناوی ڕۆشەنەک حەسەن عەلیلۆ، دانیشتووی ناحیەی کۆتۆڵی خوی، خۆی سوتاندووە و گیانی لەدەستداوە.

هەروەها لە هەواڵەکەدا هاتووە، کە ڕۆشەنەکی ١٣ ساڵ بەهۆی هاوسەرگیری زۆرەملێ و فشارەوە ئاگری لە خۆی بەردا و خۆی کوشتووە.

هەروەها ڕاگەیەندراوە، دایکی دوو منداڵ بە ناوی سومەیە محەمەدلو (٢٣ ساڵان) مانگی ڕابردوو لە هەمان ناحیە ئاگری لە خۆی بەرداوە و گیانی لەدەستداوە.

ف.ق