خانەوادەی گەریلاکان لە دژی خیانەتکاران لە سەر سنوور گرد بوونەوە

خانەوادەی گەریلاکانی رۆژئاوای کوردستان، لە دژی ئەو هێرشانەی لە باشوری کوردستان دەکرێتە سەر گەریلاکان، لە سەر سنوور گردبوونەوە.

هێرشەکەی هێزەکانی پەدەکە بۆ سەر گەریلاکانی هەپەگە، لە سەر سنووری سێمالکای رۆژئاوای کوردستان لە لایەن خانەوادەی گەریلاکانەوە ئیدانە کرا.

خانەوادەی گەریلاکانی رۆژئاوای کوردستان بە دروشمی "بژی خۆڕاگری گەریلا، بمرێت خیانەت" لە سەر سنور گردبوونەوە و چالاکیەکیان ئەنجامدا.

لە چالاکیەکەدا پانکارتی "بمرێت خیانەت" و "بوەستە" و هەروەها وێنەکای عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەرز کرانەوە و دروشمی "بمرێت خیانەت"، " بژی خۆڕاگری گەریلا" و "بێ سەرۆک ژیان نابێت" وترایەتەوە.

'ئێمە تا دوا هەناسەمان لەگەڵ گەریلاکانین'

خەجێ عەبدولا یەکێک لە بەشداربووانی چالاکیەکە رایگەیاند، هەوڵ دەدرێت کورد ب دەستی کورد بکوژرێت و وتی:"هێرش دەکریتە سەر گەریلاکان و دەیانەوێت ئەم هێرشە بە دەستی کورد ئەنجام بدرێت. ئێمەش ئەمڕۆ لە دژی ئەمە لێرەین. ئەوانەی لە دژی خۆڕاگری گەریلاکان دەوەستنەوە، خیانەت لەم گەلە دەکەن. ئێمە تا دوا هەناسەمان پشتیوانی لە خۆڕاگری گەریلاکان دەکەین."

خالم حوسێین-یش کە خەڵکی عەفرینە، وتی:"رۆڵەکانمان بۆ کوردستان تێدەکۆشن، بەڵام ئەوانەی دژی ئەمەن، شەڕی براکوژی دروست دەکەن و بەم شێوەیە دەیانەوێت ئامانجەکانیان بەدی بێنن. لە دژی ئەم پلانە قێزەوەنانە دەبێت هەموو کەسێک هۆشیار بێت."

ز.ش