هاوسه‌رۆكایه‌تی كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) به بۆنه‌ی شه‌هیدبوونی ژنه شۆڕشگێڕ و تێكۆشه‌ر ئایسه‌ڵ دۆغان راگه‌یه‌نراوێكی نوسراوی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی راگهیهنراوهكه به‌م جۆره‌یه:
"هه‌ڤاڵی به نرخمان ئایسه‌ڵ دۆغان كه یه‌ك له شۆڕشگێڕانی سه‌ره‌تایی تێكۆشانی ئازادی كوردستانه، له ئه‌نجامی نه‌خۆشیه‌ك شه‌هید بوو كه به قوڵی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئێمه دانا. ئێمه به‌رامبه‌ر یادی هه‌ڤاڵ ئایسه‌ڵ دۆغان كه هه‌مووی ژیانی خۆی بۆ شۆڕشی ئازادی كوردستان به‌خت كرد و تێكۆشانی خۆی گه‌وره‌ی ئه‌نجامدا، به‌ژنی خۆمان به رێزه‌وه ده‌چه‌مێنین و به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه ئه‌و تێكۆشانه‌ی به خۆشه‌ویستیه‌وه به‌ڕێوه‌ی برد، به سه‌ركه‌وتن تاجدار بكه‌ین.
هه‌ڤاڵ ئایسه‌ڵ دۆغان شۆڕشگێڕی گه‌وره‌بوو كه له هه‌موو ژیانیدا تێكۆشا. هه‌ڤاڵێك كه بۆ ئازادی و روزگاری گه‌لان، ژنان و مرۆڤایه‌تی هه‌موو جۆره قوربانییه‌كی دا، له به‌رامبه‌ر دوژمن خاوه‌نی توڕه‌ییه‌كی گه‌وره‌بوو و به كه‌سایه‌تی تێكۆشه‌ر، به‌رخودێر و سه‌رهه‌ڵدێری خۆی هه‌رگیز سه‌ری بۆ داگیركاری دانه‌نه‌واند. له‌و ساڵه زۆرانه‌ی له زینداندا بوو هه‌رگیز به هۆی سته‌م و ئهشكهنهوه خۆی به‌ده‌سته‌وه نه‌دا. وه‌ك هه‌ڤاڵێكی سه‌كینه جانسز و شۆڕشگێڕانی ١٤ی ته‌موز له به‌رامبه‌ر دوژمنی پاكتاوكه‌ر، داگیركه‌ر، فاشیستی ئه‌شكه‌نجه‌گه‌ر خۆڕاگری كرد و خۆی به‌ده‌سته‌وه نه‌دا. به زانابوونی به‌رزی خۆی، به تامه‌زرۆیی و دڵسۆزی قوڵی خۆی بۆ تێكۆشان هه‌موو كات بووه هه‌ڤاڵێكی نمونه‌یی. هه‌موو كات توانی ببێته هه‌ڤاڵێكی ره‌نجده‌ر، به وزه، بێ دوودڵی هه‌موو جۆره ئه‌ركێكی به‌جێگه‌یاند، خاوه‌نی زانابوونێكی به‌رزی به‌رپرسیارێتی و خۆشه‌ویستیه‌كی قوڵی بۆ گه‌ل هه‌بوو.
هه‌ڤاڵ ئایسه‌ڵ خاوه‌نی رۆح و هه‌ڵوێستێكی پێداگرانه بوو. زانابوون و خۆشه‌ویستی ئه‌و بۆ وڵات زۆر قوڵ بوو. زۆر په‌یوه‌ستی ئه‌و بڕوایه‌بوو كه مرۆڤبوون و به كۆمه‌ڵگابوون و ته‌نیا به وڵات و كۆمه‌ڵگای ئازاده‌وه ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت. رزگاری كوردستان، گه‌لی كورد و ژنانی كورد خه‌یاڵ و تاسه‌ی هه‌ره‌گه‌وره‌ی ئه‌و بوون. هه‌موو كات بۆ ئه‌و خه‌ون و حه‌زه ژیا و تا ئه‌و كاته‌ی شه‌هیدبوو بۆ ئه‌وه تێكۆشا.
هه‌ڤاڵ ئایسه‌ڵ له به‌رامبه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ خاوه‌نی دڵسۆزییه‌كی قوڵ و پته‌وبوو. بۆ ئه‌وه‌ی له رێبه‌ر ئاپۆ تێبگات و به پێی ئه‌وه بژێیت به‌رده‌وام له لێگه‌ڕین و هه‌وڵدابوو. له ساڵی ١٩٩٩ له‌سه‌ر بانگه‌وازی رێبه‌ر ئاپۆ بێ دوودڵی به‌شداری له گروپی دووهه‌مینی ئاشتیدا كرد و له ئه‌وروپاوه چووه توركیا. سه‌رباری ئه‌وه‌ی ده‌یزانی كه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه ده‌گیرێت و ده‌خرێته زیندانه‌وه، به‌ڵام دڵسۆزی بۆ رێبه‌ر ئاپۆ و تێكۆشان هه‌ڤاڵ ئایسهڵی گه‌یانده ئه‌و هه‌ڵوێستی په‌یوه‌ستبوونه. به‌وه‌ش پێشه‌نگایه‌تی قۆناغی نوێی كرد كه رێبه‌ر ئاپۆ ده‌یویست ده‌ستیپێبكات. ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست، داگیركه‌ر و پاكتاوكه‌ر به ئه‌رێنی مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ ئه‌و قۆناغه‌دا نه‌كرد و ئایسه‌ڵ دۆغان و هه‌ڤاڵه‌كانی گرت و راپێچی زیندانی كردن. هه‌ڤاڵ ئایسه‌ڵ به ناسینی ئه‌و كاراكته‌ره ناجوامێرانه‌ی دوژمن، له‌و ماوه‌یه‌ی له زینداندابوو، به جۆش وخرۆشه‌وه پشتیوانی له هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ری رێبه‌ر ئاپۆ كرد و له هه‌وڵ و تێكۆشانێكی گهروهدابوو. رێبه‌ر ئاپۆ به‌رده‌وام رێزی له‌و هه‌ڵوێستی بهرنرخهی هه‌ڤاڵ ئایسه‌ڵ گرت، هه‌موو كات پێ بڕوابوونی خۆی به‌و هێنایه سه‌ر زمان، هیوای گه‌وره‌ی خۆی له باره‌ی ئه‌وه‌وه هێنایه سه‌ر زمان و وه‌ك نمونه به هه‌موو هه‌ڤاڵانی نیشان ده‌دا.
هەڤاڵ ئایسەل دۆغانیش پێشەنگی پێشکەوتنی بزووتنەوەی سیاسی کوردی کرد و هەوڵ و ڕەنجێکی زۆری بۆ ئەوە داوە. لە چەندین ناوچەی سیاسەتی دیموکراتیکدا کاری کردووە. هەڤاڵ ئایسەل ڕەنج و هەوڵێکی گرنگی داوە بۆ هۆشیاری لەسەر ئازادی و ڕێکخستنی گەل هەرچەندە دەوڵەت هەمیشە هەوڵی داوە لە ڕێگەی گوشار و گرتن و دەستگیرکردنەوە رێگری لە سیاسەتی دیموکراتیک بکات، بەڵام بەرگەی هەموو ئەمانەی گرت و بەرەنگاریی کرد و سوور بوو لەسەر پێشکەوتنی سیاسەتی دیموکراتیک و ڕۆڵێکی گرنگی بینی لە سەرهەڵدانی ئەم نەریتەدا. لەو مانایەدا لەو بوار گۆڕەپانەدا بزاڤی سیاسەتی دێموکراتیک زۆر قەرزداری کاری هەڤاڵ ئایسەلە، بۆیە هەڤاڵ ئایسەل دۆغان هەم شەهیدی سیاسەتی دیموکراتیکە و هەمیش شەهیدی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانە.
هەڤاڵ ئایسەل دۆغان لە بنەماڵەی سەرکردەی ڕاپەڕینی دێرسیم پیر سەید ڕەزا بوو. دێرسیم ڕۆحێکی ئازاد و خۆبەدەستەوە نەدەری و تەسلیم نەبووی هەیە. ئەکادیمیای بۆ هۆشیارکردنەوە لەسەر کۆمەڵکوژی و کوشتارەکانی دەوڵەتی داگیرکەر و پاکتاوکاری تورک لە دێرسیم و بۆ سەرلەنوێ بونیاتنانەوەی دێرسیم لەسەر ڕەگ و ریشە و بنەماکانی خۆی بنیاتنا و بەڕیوەی برد و کار و خەباتی گرنگی ئەنجامدا. حکومەتی فاشیست، کە نەیتوانی تەحەمولی ئەو هەوڵانە بکات ئەکادیمیاکەی داخست و هەڤاڵ ئایسەلی جارێکی تر زیندانی کرد، بەڵام هەڤاڵ ئایسەل دۆغان لە زینداندا بەردەوام بوو لە تێکۆشانەکەی، بێگومان ئەم ڕۆحیەتی بەرخۆدانە درێژەپێدەری هەڵوێستی سەردی ڕەزا، بەسێ و زەریفەکانە، کە سەر دەدەن، بەڵام سەر بۆ دوژمن دانانەوێنن و یەکێک لەو کەسانەی کە بەباشترین شێوە نوێنەرایەتیی ئەوەی دەکرد، هەڤاڵ ئایسەل دۆغان بوو.
وەک تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بەڵێنی خۆمان دووپات دەکەینەوە کە وەک پێویستیەکی گرنگی ئێمە بۆ زیندوو ڕاگرتنی یاد و یادەوەرییەکانی، تێکۆشانی ئازادی بە سەرکەوتن بگەیەنین. هەڤاڵ ئایسەل دۆغان لە مانگی ئایاردا کاتێک ڕێبەرانی بزووتنەوەی سۆسیالیستی کوردستان و تورکیا شەهید بوون ئەویش لە مانگی ئایاردا شەهید بوو. هەڤاڵ ئایسەل بوو بە یەکێک لە شەهیدە مەزنەکانی مانگی ئایار. لە کەسایەتی شەهیدانی ئایاردا بەڕێزەوە یادی هەڤاڵ ئایسەل و سەرجەم شەهیدانی شۆڕش و ئازادی دەکەینەوە و داوا لە گەلی نیشتمانپەروەر و وڵاتپارێزی کوردستان و هەموو لایەنە شۆڕشگێڕە دیموکراتیکەکان دەکەین، کە خاوەنداری لە شەهیدانی ئازادی و شۆڕش بکەن و تێکۆشان گەورە بکەن".
هـ.ب / ژ.ت