خەڵکی شەنگال بە پێداگرییەوە خاوەنداری لە ئاسایشی خۆیان دەکەن
خەڵکی شەنگال ١٢ رۆژە لە بەردەم ئاسایشی ئێزدخان ئێشکگری دەکەن و خاوەنداری لە هێزی ئاسایشی خۆیان دەکەن. لە شار و شارۆچکەکانی شەنگال هەموو رۆژێک جەماوەری گەل سەردانی ئێشکگرەکان دەکەن.
خەڵکی شەنگال ١٢ رۆژە لە بەردەم ئاسایشی ئێزدخان ئێشکگری دەکەن و خاوەنداری لە هێزی ئاسایشی خۆیان دەکەن. لە شار و شارۆچکەکانی شەنگال هەموو رۆژێک جەماوەری گەل سەردانی ئێشکگرەکان دەکەن.
دانیشتوانی شەنگال لە چوارچێوەی چالاکییەکانیان لە دژی ریککەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر لەسەر شەنگال و بە ئامانجی پشتیوانیکردن لە ئاسایشی ئێزدخان، لە بەردەم بارەگای ناوەندی ئاسایشی شەنگال چادریان هەڵداوە.
چالاکییەکە بە دروشمی "ئێمە هەموومان ئاسایشین" دەستیپێکردووە و ١٢هەمین رۆژی چالاکییەکە لایەن دەستەیەک لە ئێشکگرانی خانەسۆرەوە بەردەوامیی هەیە.
چاوەڕێ دەکرێت شاندێک لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق و بەرپرسانی حکومەت سەردانی چالاکوانان بکەن.
خەڵکی شەنگال دەستە دەستە سەردانی چادری چالاکوانە ئێشکگرەکان دەکەن و پشتیوانیی خۆیان بۆ چالاکییەکان دووبارە دەکەنەوە.
تاوەکو ئێستا خەڵکی شەنگال بە ئەنجامدانی چەندین چالاکی داوای خۆیان بۆ خۆبەڕێوەبەریی شەنگال و قبوڵکردنی ئیرادەی ئێزدیان پێشکەشی حکومەتی عێراق کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا بەرپرسان و حکومەتی عێراق وەڵامێکی پۆزەتیڤیان بەو داوایانە نەداوەتەوە.
ژ.ت