خەڵکی شەنگال ماوەى ١٤ رۆژە لە بەردەم ئاسایشی خۆیاندا لە ئێشکگریدان
بەرخودانی خەڵکی شەنگال بۆ خاوەنداریکردن لە ئاسایشی ئێزدخان لە رۆژی ١٤هەمین دایە.
بەرخودانی خەڵکی شەنگال بۆ خاوەنداریکردن لە ئاسایشی ئێزدخان لە رۆژی ١٤هەمین دایە.
دانیشتوانی شەنگال بە هەموو شێوازەکان خاوەنداری لە ئاسایش و هێزەکانی خۆپاراستنیان دەکەن. یەکێک لەو شێوازانە چالاکیی هەڵدانی چادرە لە بەردەم ئاسایشی ئێزدخان. ئەو چالاکییە ماوەى ١٤ رۆژە بەردەوامە.
چالاکیی چادری بەرخودانەکەی خەڵکی شەنگال بە دروشمی "ئێمە هەمومان ئاسایشین" بەڕێوەدەچێت. خەڵک لە شار و شارۆچکە و گوندەکانی شەنگالەوە رۆژانە سەردانی چادری بەرخودانەکە دەکەن.
چالاکوانە ئێشکگرەکان لە ژێر چادرەکەدا بە شەو و رۆژ لە دەوری ئاگرێکدا لە ئێشکگریدان. سەردانی خەڵکی ناوچەکەش بۆ لای چالاکوانە ئێشکگرەکان بەردەوامیی هەیە.
ژ.ت