'خەڵکی ئێزیدی پیویستە بگەڕێنەوە بۆ سەر خاکی خۆیان'

ئێزیدییەکانی لە کامپی مام رەشان کۆتاییان بە چاوەڕوانی ١٠ ساڵە هێنا و گەڕانەوە بۆ واری خۆیان. ٢٠٠ بنەماڵە لە دوگر نیشتەجێبوون.

گەڕانەوە بۆ شەنگال

ئێزیدییەکان کە بە هۆکاری فەرمانی ٢٠١٤ لەبەر هێرشەکانی داعش کۆچبەری ببوون، کۆتایی بە چاوەڕوانیەکانی ١٠ ساڵان دێنن و دەگەڕێنەوە بۆ شەنگال. هاوڵاتییان لە کەمپی مام رەشانی شێخانی سەر بە دهۆک گەڕانەوە بۆ سەر خاکی خۆیان و لە دگور جێگیربوون، لەو بارەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیانکرد.

ژیانکردن لەسەر خاکی خۆت بە شکۆدارترە

حەیام حەسەن باسی لەوەکرد لە نێوە ئەو ١٠ ساڵەدا خێمەکانمان چەندین جار دەسوتان و وتی: "لە کەمپەکاندا شەو و ڕۆژی بۆ نەبوو نەماندەزای کەی خێمەکان گڕدەگرێت. ئێمە گەڕاینەوە بۆ خاکی خۆمان. هەرچەندە ژیانمان زەحمەتە لێرەش بەڵام پەشیمان نیمان. لە کەمپەکاندا لە خێمەدا بووین و لێرەش هەر لە خێمەداین، بەڵام ژیانکردن لەسەر خاکی خۆت بە شکۆترە."

حەیام ئاماژەی بەوەدا هەموو ئەو هاڵاتیانەی لە کەمپەکاندا دەمێننەوە لە چاوەڕوانی گەڕانەوەن بۆ شەنگال و وتی: "پێویستە حکومەت بە ئەرکی خۆی هەستێت و یارمەتی هاوڵاتیان بدات."

هاوڵاتیەک بە ناوی خدر حەسەن دوای ١٠ ساڵ دەگەرێتەوە بۆ سەر خاکی خۆی، ئەمەی وت: "ژیانی مرۆڤ لەسەر خاکی خۆی شکۆدارانەیە. هەرچەندە لێرەیش هەر لە خێمەداین، بەڵام لەو ١٠ ساڵەی لە کەمپدابووین زۆر زەحمەتیمان بینی. هەموو کاتێک لە چاوەڕوانی ئەوەدابووین کە ڕۆژێک بگەڕێینەوە بۆسەر خاکی خۆمان. پێویستە هەمووان بگەڕێنەوە بۆ خاکی خۆیان و بە قسەی کەس فریوونەخۆن."

بەڕێوەبەری خۆسەری شەنگال بە هەموو توانای خۆیەوە دەستی هاوکاری بۆ هاوڵاتیان و گەڕانەوەی کۆچبەران درێژ دەکات.