خۆپیشاندانەکانی باشوور بەردەوامن
خۆپیشاندانەکانی باشووری کوردستان بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری، بێکاری، نەبوونی مووچە و داهات، بەردەوامن.
خۆپیشاندانەکانی باشووری کوردستان بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری، بێکاری، نەبوونی مووچە و داهات، بەردەوامن.
لە سلێمانی، حەلەبجە، رانیە و کەلار لەدژی نەبوونی خزمەتگوزاری، بێکاری، نەبوونی مووچە و داهات، هاوڵاتیان جارێکیتر ڕژانە ناو شەقامەکان و داوای مافی خۆیان دەکەن.
لەگەڵ هەموو ئاستەنگیەکان لە سلێمانی خۆپیشاندان بەردەوامە. بەهۆی بەکارهێنانی گازی فرمێسکڕێژ و گولەی پلاستیکی، ژمارەیەک کەس تەنگەنەفەس بوون.
لە لایەکی ترەوە لە دەربەندیخان خوەپیشاندان لەبەردەم قایمقامیەت ئەنجامدرا. لە دەربەندیخان داواکاری خۆپیشاندان جیاواز بوون. خۆپیشاندەران داوایان کرد، ئەو هێزەی لە شارەکە بڵاوکراونەتەوە، لە شارەکە بچنە دەرەوە.
خۆپیشاندەران رایانگەیاند، پێویستە حکومەت گوێ لە داواکاریان بگریت، زیندانیان ئازاد بکرێن و ئەوانەی تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە، دادگایی بکرێن.
بەپێی زانیاریەکان قایمقامی دەربەندیخان، بەڵێنی بە خۆپیشاندەران دا، داواکاریەکانیان بگەیەننە لایەنە پەیوەندیدارەکان.
ف.ق