کەجەکە: بە دڵنیاییەوە داوا و خەونی مام بەشیر بەدی دێت

هاوسەرۆکایەتیی دەستەى بەڕێوەبەری کەجەکە رایگەیاند، مام بەشیر بە تێکۆشانە شکۆمەندانە دەیان ساڵییەکەى شاهادەتەکەى خۆی واتادار کردووە. هەڵوێستێکی شکۆمەندانەتر لە شەهادەت لە ناوتێکۆشاندا نییە.

هاوسەرۆکایەتیی دەستەى بەڕێوەبەری کەجەکە لەبارەى شەهادەتی مام بەشیر (حەسەن دوتار)ەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە: "مام بەشیر (حەسەن دوتار) دەیان ساڵ خزمەتی تێکۆشانی ئازادیی گەلی کوردی کرد، لە شەنگال بەهۆی جەڵتەى دڵەوە شەهید بوو، بۆیە سەرەخۆشی لەگەلی کوردستان، گەلی ئێزدی و بنەماڵەکەى دەکەین. کوردستانی ئازاد، ئێزدخانی ئازاد، کە خەونی ئەو بوو، بە دڵنیاییەوە بەدی دەهێنرێت.

مام بەشیر وەک مام زەکیی ئێزدییەکان لە ئەوروپا بەشداری ناو ریزەکانی تێکۆشانی ئازادی بوو. دەیان ساڵ فیداکارانە لە ناو تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورددا خەباتی کرد و بۆ بە رێکخستنکردن و تێکۆشانی ئێزدییەکان رۆڵێکی گرنگی گێڕا.

دوای ئەوەى لە ٣ ئابی ٢٠١٤دا فەرمانی ٧٤هەم روویدا، سەرەتا لە ئەوروپا بۆ خۆسەری و خۆبەڕێوەبەریی ئێزدخان کاری کرد و دواتریش رووی لە شەنگال کرد و بۆ خۆبەڕێوەبەریی ئێزدخان تێکۆشا. مام بەشیر لە ماوەیەکی کەمدا لە ناو هەموو ئێزدییەکاندا بووە خاوەن جێگە و پێگەیەکی پڕ لە رێز و خۆشەویستی. بە تەواوی ژیانی خۆی فیدای تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد کرد و بۆ ئەوەی  کۆمەڵگەى ئێزدی ببێت بە کۆمەڵگەى بە رێکخستنکراو لە کوردستان و لە هەموو ئەو شوێنانەدا تیایدا دەژین، بە شیوەیەکی ئازاد و بە بڕوای خۆیانەوە بژین، کاری کرد. بەرخودان لە شەنگال لە دژی پاکتاوکاریی داعش بۆ ئێزدییەکان بووە سەرەتای مێژووییەکی نوێ. ئەو سەرەتاییە خرۆشان و حەماسەتی بە مام بەشیر دا و بەو بیر و بڕواوەوە، کە دەبێت بە دڵنیاییەوە ئیزدخان ئازاد و خۆبەڕێوەبەر بێت، رووی لە شەنگال کرد.

جێگای خەم و پەژارەیە، کە ئەو شەڕڤانەى ئازادی بە جەڵتەى دڵ ژیانی خۆی لە دەستدا، بەڵام مام بەشیر بە تێکۆشانی شکۆمەندانە دەیان ساڵەکەى، ئەو شەهادەتەى واتادار کرد. لە شەهادەت لە ناو تێکۆشاندا شکۆمەندانەتر هیچ هەڵوێستێکی تر نییە. مام بەشیریش هەمیشە بە هەڵوێستە شکۆمەندانەکانی بەشدار بوو لە تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد و گەلی ئێزدیی دا. مام بەشیریش وەک مام زەکی لە خاکی ئێزدخان چووە کاروانی نەمرانەوە. ئێزدخان بە بەرز راگرتنی یادی گیانبەختکردوانی ئازادی، ئازاد دەبێت.

مام بەشیر بە ژیانە پاک و خاکییەکەى، بە رەنجدانەکەى مرۆڤێکی دۆزەکە بوو، کە بۆ شۆڕشگێڕان و دیموکراتەکان مرۆڤێکی نمونەییە. شۆڕشگێڕێکی گەلپارێز بوو، کە شەو و رۆژ بۆ ژیانی ئازاد و خۆبەڕێوەبەری ئێزدییەکان تێدەکۆشا. مام بەشیر وەک مام زەکی کاریگەریی لە ژیان و تێکۆشانی ئێزدییەکان کرد. ئەوان بە هەڵوێستی خۆیان، تێکۆشان و داواکانیان بۆ ئازادی هەرمان دەبن و هەمیشە بە نەمری دەمێننەوە. ئیدی ئێزدییەکان ئەو دەرفەتە بۆ ئافراندنی ئێزدخانی خۆبەڕێوەبەر لە دەست نادەن. ئێزدخانی ئازاد و خۆبەڕێوەبەر، کە خەونی مام زەکی و مام بەشیر بوو، بە دڵنیاییەوە بەدی دێت.

گەلی کورد بە تایبەتی کۆمەڵگەى ئێزدی دەبێت خاوەنداری لەو شۆڕشگێڕە هێژایە بکەن و بە بەهێزی بەشداری لە مەراسیم و یادکردنەوەکەیدا بکەن. لەم کاتەدا کە هێرش و پیلانگێڕی لەسەر ئێزدخان زیادیکردووە، پێویستە لە بەرزرترین ئاستدا خاوەنداری لە مام بەشیر بکرێت و بەوەش وەڵامی پیلانگێڕان و دوژمنانی ئازادی بدرێتەوە.

تێکۆشانی هاوڕێ بەشیر، رەنجەکەى و هەموو کارەکانی لە تێکۆشانی ئازادیدا، کە بە دڵسۆزیی دەیان ساڵە دروستیکردبوون، هەرگیز لە بیر ناچنەوە، بۆ بەدیهێنانی کوردستانی ئازاد و ئێزدخانی خۆبەڕێوەبەر، کە خەونی ئەو بوو، ئێمە بە ئەرک و بەرپرسیاریی خۆمان هەڵدەستین".

ژ.ت