کەجەکە رایگەیاند کە لە باشوری کوردستان بە هاوکاری دەوڵەتی تورک و پەدەکە، پەنابەرانی سیاسی شەهید دەکرێن و وتی، " هەموو جیهان لەبەرانبەر ئەو کوشتنە سیاسیانە بیدەنگە و سەیری دەکات. کۆمسیۆنی پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان و حکومەتی باشوری کوردستان، بەهۆی ئەوەی تاوەکو ئێستا لەبەرانبەر ئەو کوشتنە سیاسیە هەڵوێستی نەبووە، لەو کوشتنانە بەرپرسیارن."
'هەر کەسێک ناچار دەبێت خۆی بپارێزێت'
کەجەکە ئاماژەی بە هێزە سیاسیەکانی کوردستان و گەلدا لە بەرانبەر کردەوەی تیرۆرکردن کە پێویستە لە گەورەترین ئاستدا هەڵوێست پیشان بدرێت و وتی، " هەڵوێستیان پێویستە لەدژی کوشتنی وڵاتپارێز و شۆڕشگیران ئاشکرا بێێت. بە پێچەوانەوە، هەموو کەسێک ناچار دەبێێت خۆی بپارێزێت و مافی رەوای خۆی لەدژی هێرشەکانی بەکاربهێنێت. لەگەڵ ئەوەی لای ئێمە ناخۆشیشە، بەڵام ئەگەر ئەم جۆرە هێرشانە بەردەوام بن، پێویستە بزانرێت کە ئێمە بەرپرسیار نابین لەو رووداوانەی کە روودەدەن."
'ناتوانن بەم جۆرە هێرشانە، وابکەن کە کورد بەرەو دواوە هەنگاو بنێت'
لە بەردەوامی راگەیەنراوەکەی کەجەکەدا هاتووە، " بە کۆمەڵکوژی، کوشتنی سیاسی، دەیانەوێت گەلی کورد، شۆڕشگێران و وڵاتپارێزان بترسێنن و بیانچەوسێننەوە و هەنگاو بەرەو دواوە بنێن. دەوڵەتی تورک و پەدەکە بەهۆی شکستیان لەسەر دەستی تەڤگەری ئازادی و گەریلا، دەیانەوێت بە هەڕەشەکردن بە تەلەفۆن و هەڕەشەکردنی ڕووبەڕوو، بە تەڵە و ترساندن و سیخوڕیکردن خۆیان رزگار بکەن. لە سیاسەتەکەیان ئەنجامیان بەدەستنەهێناوە. بۆیەش کوردان وەک دوژمن دەبینن و دەیانکوژن. بەپێی دەوڵەتی تورک هەر کوردێک نەیارە و پێویستە بکوژرێت. لە کەسایەتی محەمەد زەکی چەلەبیدا ئەوە جارێکی دیکە ئاشکرا بوو. پێویستە بزانرێت کە بەم هێرشانە ناتوانن وابکەن کە کورد هەنگاو بەرەو دواوە بنێت. بەپێچەوانەوە تووڕەیی گەلی کورد زیاتر دەبێت و بەرەی کوردی ئازاد فراوانتر دەبێت. تێکۆشانی ئازادی کورد بە باجی گەورە و شەهیدکردن تێکناچێت."
'پێویستە ئیدارەی سلێمانی و بەرپرسە سیاسیەکان ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن'
کەجەکە راشیگەیاند کە پێویستە ئیدارەی سلێمانی و بەرپرسە سیاسیەکان ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن و وتی، " بەم هێرشانە بە ئەنقەست هەوڵ دەدەن کە شاری سلێمانی بکەنە ناوەندی کوشتنی سیاسی. بە هێرشکردنە سەر وڵاتپارێزان و پارت و دەزگاکان هەوڵ دەدەن بێکاریگەریان بکەن و ڕاکێشی نێو رێکەوتنی قێزەون بکەن. کوردان پێکەوە ناڕەزایی لە بەرانبەر هاوکاری قێزەونی پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورک پیشان دەدەن و لە هاوکاریکردندا پەدەکە بە تەنها دەهێڵنەوە. شاری سلێمانی ناوەندی وڵاتپارێزی کوردە، دەیانەوێت نائارام بێت کە مرۆڤ نەتوانێت لەوێ بژی. بەڕێوەبەرایەتی سلێمانی و بەرپرسە سیاسیەکان پێویستە ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن و لە بەرانبەر ئەو دۆخە هوشیار بن و هەڵوێستی ئاشکرایان هەبێت. پێویستە پلانەکانی پشت هێرشەکان بە وردی ئاشکرا بکرێن. داواکاری گەلی کورد و خانەوادەی ئەو کەسانەی شەهیدکراون بەم شێوەیەیە."
'هەولێر بووەتە سێبەر و پەناگەی بکوژانی کورد'
کەجەکە ئەوەی خستەڕوو کە هەولێر بووەتە سێبەر و پەناگەی بکوژانی کورد و وتی، " ئەو بکوژانەی لە سلێمانی تیرۆر ئەنجام دەدەن، بۆ هەولێر هەڵدێن. هەولێر بووەتە ناوەندی پاراستنی بکوژانی کورد. پەدەکە دەستی بە ڕاوی ئەو کوردانە کردووە کە وەک ئەوان بیر ناکەنەوە. هەڵوێستی سیاسی پەدەکە کە یەک هەنگاویش لە هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی تورک هەنگاوی بەرەو دواوە نەناوە، گەریلا گەمارۆ دەدات، بۆسە دادەنێت، لە رووی هەواڵگریەوە هاوکاری تورک دەکات و یەکسەر هێرش دەکات."
'تۆڵەی ئەو کوشتنانە دەکرێتەوە'
کەجەکە باسی ئەوەشی کرد تۆڵە ئەو کوشتنانە دەکرێتەوە و بەم شێوەیە کۆتایی بە راگەیەنراوەکە هێنا، " گەلەکەمان کە ئەم دۆخە دەبینێت، پێویستە بە ئاشکرا هەڵوێستی لەدژی پەدەکە هەبێت. بانگەوازیمان لە خاچی سور، کۆمیسیاری پەنابەرانەی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان بۆ مافی پەنابەران و مرۆڤ ئەوەیە کە لە بەرانبەر کوشتنی سیاسیی هاوبەشی میت – پاراستن، هەڵوێستیان هەبێت. مافی گەلی کورد و کوردانی ئازادە کە لەبەرانبەر هێرشەکان بەرگری جەوهەری خۆیان بەرەو پێشەوە ببەن. بە تەئکیدی تۆڵەی ئەو کوشتنە سیاسیانە دەکرێتەوە."
ف.ق