کەجەکە پەیامی سەرەخۆشی بەبۆنەی کۆچی پیر عەلی بویوکشاهین بڵاوکردەوە

کۆمیتەی گەل و باوەڕیەکانی کەجەکە پەیامی سەرەخۆشی بە بۆنەی کۆچی دوایی پیر عەلی بویوکشانین بڵاوکردەوە کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە.

راگەیەنراوەکەی کەجەکە بەم شێوەیەیە:

"بە خەمگینیەوە زانیمان کە پیر عەلی بویوکشاین عەودالی ئۆجاخی ئوریان خزر کۆچی دوایی کردووە. سەرەخۆشی لە خانەوادەکەی و ئەندامانی ئۆجاخی ئوریان خزر دەکەین.

کۆچی دوایی پیر عەلی بویوکشانین بۆ کوردە عەلەویەکان کە لە سەر رێگەی حەقن، زیانێکی گەورەیە.

پیر عەلی بویوکشانین لەگەڵ ئەوەی خزمەتێکی زۆری عەلەویەکانی کردووە، هەروەها کەسێکی زانا و رۆناکبیر بوو. نەک وەک رێبەری باوەڕداران بەڵکو وەک زانایەک دەبینرا. بۆ پرسی عەلەویەکان و بە گشتی کۆمەڵگا بە پێی ئایین و تەقالیدی عەلەویەکان خەباتی کرد. بۆیەش لەنێو گەلی بولام و لەناو خوێندکارەکانی پیرێکی زۆر پایە بەرز بوو.

پێویستە ئایینی عەلەویەتی خاوەنداری لە پیر عەلی بویوکشاهین بکەن. عەلەویە کوردەکانی رێگەی حەق و کۆمەڵگەی عەلەوی خاوەنداری لە پیر عەلی بویوکشانین دەکەن.

عەلەیەتی ریگەیەیە، ئۆجاخ شوێنی هزرکردنە و پیرەکانیش ئەو هزرە دەگوازنەوە. پیر لەنێو عەلەویەکاندا نوێنەرایەتی رۆحی سەردەم دەکات. پیر ئۆجاخزادەی رێگەی حەقە و ئێمەش داوا لە پیرە عەلەویەکان دەکەین بەپێی پێویستیەکانی عەلەویەتی بجووڵێنەوە.

جارێکی دیکە سەرەخۆشی لە هەموو ئۆجاخزادەکان دەکەین. گەلی وڵاتپارێزی بولام و هەموو عەلەویەکان سەریان ساخ بێت."

ف.ق