ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناوەندنی ڕێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا لە شاری سلێمانی، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیان بەڕێوەبرد و تێیدا ئۆرهان ئەکەر ئەندامی ئەو ڕێکخراوە پەیامەکانی خوێندەوە و ئاراستەی ڕایگشتی کرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەیان بەوەکرد، کە ماوەی چەند مانگێکە لەلایەن ژمارەیەک کەس کە سەر بە “دەوڵەتی تورکی فاشیستن و پەیوەندی بە ئەندامەکانمانەوە دەکەن، داوا دەکەن کە بگەڕێنەوە بۆ تورکیا و خۆیان ڕادەست بکەن، لە کاتێکدا ئەوان لەپێناو تێکۆشاندا هاتووینەتە ئێرە، لێرەش ڕێگەمان نادەن بژین”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتبوو: ئێمە بگەڕێینەوە بۆ وڵاتێک کە بووە بە زیندانێکی گەورە، هەر ڕۆژێک کەسێک بەبێ تاوانی دەستگیر دەکرێت، ئێمە هەمیشە بەرامبەر بە دژایەتی و ستەمەکانی ئێوە دەوەستینەوە، هەروەها، لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەپرسین، کە چۆن ڕێگە دەدرێت دەزگاکانی دەوڵەتی تورک بە ئاسوودەی لێرە بگەڕێن کردەوە ئەنجام بدەن، تەلەفۆن بۆ ئێمە بکەن، لە کاتێکدا ئێمە لێرە دەژین و دەبێت حکومەت بماپارێزێت.
ڕاشیانگەیاند، کە تا دەوڵەتی تورک شکشت نەهێنێت و ڕێبەر ئۆجالان و کوردستان ئازاد نەبن ناگەڕێنەوە ئەو وڵاتە.
هەروەها باسیان لەوەکرد، کە تا ئێستا نزیکەی ١٠ ئەندامی ڕێکخراوەکەیان لەڕێگەی ژمارەی تورکیا و هەرێمی کوردستانەوە پەیوەندییان پێوەکراوە و داوایان کردووە خۆیان ڕادەستی دەوڵەتی تورک بکەنەوە و هەراسانیان کردوون.
ف.ق