کۆنگرەی گەل: بە بەرخۆدانەوە جەژنی قوربان پیرۆز بکەین
دیوانی هاوسەرۆکایەتی گۆنگرەی گەل جەژنی قوربانی لە گەلی کوردستان و جیهانی ئیسلامی پیرۆز کرد و بانگەوازی کرد کە ئەم جەژنە بە بەرخۆدان لە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل پیرۆزبکەین.
دیوانی هاوسەرۆکایەتی گۆنگرەی گەل جەژنی قوربانی لە گەلی کوردستان و جیهانی ئیسلامی پیرۆز کرد و بانگەوازی کرد کە ئەم جەژنە بە بەرخۆدان لە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل پیرۆزبکەین.
دیوانی هاوسەرۆکایەتی گۆنگرەی گەل بە بۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی: "جەژنی قوربان لە ڕێبەر ئاپۆ، لە گەلی کوردستان لە هەرچوارپارچەی کوردستان و جیهانی ئیسلامی پیرۆز دەکەین. هیودارین ئەم جەژنە ببێتە هۆکاری پشتیوانی کۆمەڵایەتی. گەلەکەمان لە هەموو گۆڕەپانەکاندا بە بەرخۆدان لە دژی قەیومی حەرامەوە پێشوازی لە جەژن دەکات. گەلەکەمان کە خاوەنداری لە ئیرادەی خۆی دەکات، سڵاو لە بەرخۆدانی بە شکۆیان دەکەین."
لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە لە پێش جەژندا لە هەموو جێگایەک هێرش دەکەنە سەر ئیرادەی هەڵبژێردراوی گەل، هێزەکانی دیموکراسی و گەریلا. ماوەی ٣٩ مانگە گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە. سیاسەتی قەیومی حەرام کە لەبەرامبەر بەرخۆدانی خەڵکی واندا پاشەکشەیکرد، لە ئێستادا لە کەسێتی شاروانی جۆلەمێرگدا لەسەر چەندین شارەوانی دەسەپێنرێت. بە بڕینەوەی سزا بەسەر دۆزی کۆبانێدا خواستیانە پێشەنگانی سیاسەتی ئۆپۆزسیۆن سەرکووت بکەن.
بەڵام ئەم شەڕە فرەلایەنەی حکومەتی ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست لە بەرامبەر تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ، گەریلا و گەلدا بێ ئەنجام ماوەتەوە. بەم سیاسەتە فاشیستەوە لە هەموو گۆڕەپانێکدا زۆر زیاتر تەنگاو بووە و لە زەحمەتیدایە. لە پێناو بەردەوامیدان بە دەسەڵاتداری خۆی، ئەردۆغان لە ناو لێگەڕینی فراواندایە. بەڵام هیچ شتێک فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە لە هەڵوەشاندنەوە ڕزگار ناکات.
بەرخۆدان لە دژی دانانی قەیوم بە تەنها لە پێناو شارەوانی جۆلەمێرگدا نیە، گەر ئەم سیاسەتە لە جۆلەمێرگ سەرکەوێت، ئەوا لە چواچێوەی شەڕی فرەلایەنەدا قەیومی حەرام لەسەر چەندین شارەوانی دادەنێت. بۆیە نەک تەنها لە جۆلەمێرگدا پێویستە لە هەموو گۆڕەپانێکدا بە بەرخۆدانی فرەلایەنە لە هەرێمەکەدا ڕێگە بە سیاسەتی قەیوم نەدرێت. لەنابردنی سیاسەتی قەیوم، هەڵوەشاندنەوەی فاشیزم خێراتر دەکات.
لە دژی شەڕی فرلایەنەی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە پێویستە گەلەکەمان و هێزەکانی دیموکراسی تیکۆشانی فرەلایەنەی خۆی گەورەتر بکات. گەلەکەمان و هێزەکانی دیموکراسی لە هەموو گۆڕەپانەکاندا بە دروشمی 'قەیوم حەرامە، بەرخۆدان مافە' تێکۆشان بکەن. خاوەنداریکردنی ئیرادە ئەرکی پیرۆزی گەلێکە.
کامپینی ئازادی کە بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسەکانی کورد، لە لایەن گەلەکەمان و دۆستەکانیانەوە بەڕێوەدەبرێت، لە ناو وڵات و لە گۆڕەپانی نێونەتەوەیشدا پێشکەوتنی مەزنی ئافراندووە. فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە دەیەوێت بە قۆناغی قەیوم، ڕۆژەڤی کامپینی ئازادی بگۆڕێت و لەسەر ئەم بنەمایە کاریگەری لەسەر هەڵمەتەکە دابنێت. بەڵام بە پێچەوانەوەی ئەمەوە توڕەی زۆری گەلەکەمان و سیاسەتی قەیومی حەرام دەبێتە دەبێتە هۆکارێک کە فاشیزم زووتر هەڵوەشێتەوە.
قەیوم حەرامە، بەو هیوایەین ببێتە ئامرازێکی هەڵوەشاندنەوەی سیاسەتی حەرام، جەژنی قوربان لە گەلی هەرچوار پارچەی کوردستانمان و جیهانی ئیسلامی پیرۆزدەکەین. لە تێکۆشانی بە شکۆدا لە دژی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپەدا هیوای سەرکەوتن بۆ گەلەکەمان دەخوازین."