پەیامی کۆنگرەی گەل بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزان
دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەدا وەها وتراوە، " جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز لە ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کوردستان و جیهانی ئیسلامی پیرۆزبایی دەکەین، هیوادارین جەژن ببێتە وەسیلەی پشتیوانی کۆمەڵایەتی بۆ گەلەکەمان بەتایبەت لەم پرۆسە چارەنووس سازەدا."
دەقی پەیامەکەی کۆنگرەی گەل بەم شێوەیە:
'گەلی هەر چوار پارچەی کوردستان بە هەلومەرجێکی زۆر جیاواز پێشوازی لەم جەژنە دەکەن، لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا، لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد'، لە کوردستان و گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا پێشکەوتنی گرنگ هاتە ئاراوە."
لەسەر بنەمای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، تێکۆشانی گەریلا، بەرخۆدانی زیندانیان، چالاکییەکانی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات، بە جۆش و خۆشی ئاهەنگەکانی ٨ی مارس و نەورۆز، بووە هۆی شکستی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە لە هەڵبژاردنە هەرێمیەکاندا و پرۆسەی داڕمانی سیاسی فاشیزم دەستی پێکرد.
گەلەکەمان جارێکی تر لەم هەڵبژاردنەدا بە ستراتیژی هێڵی سێیەم نیشانیدا کە ڕێکخراوترین و پێشەنگترین هێزی لەناوبردنی سیستەمی فاشیستی لە تورکیا، بە دروستکردنی سیستمێکی کۆمەڵایەتی دیموکراتیک دەکرێت.
گەلەکەمان لە کوردستان سەرەڕای سیاسەتی قەیومە سەیارەکانی حکوومەتی ئاکەپە – مەهەپە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا. پێویستە گەلەکەمان وەک دەرفەتێک لە سەردانەکانی جەژن بۆ بەهێزکردنی یەکێتی کۆمەڵایەتی ئەرکی خۆی پێک بێنێت.
ڕۆحی بەرخۆدانی خەڵکی وان لە دژی فاشیزمی ئەردۆغان بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەلەکەمان نیشانیدا کە پێویستە بە سەردانەکانی جەژن لە هەموو بوارەکاندا بۆ پەرەدان بە یەکێتی کۆمەڵایەتی بڵاو ببێتەوە.
فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە بۆ ڕزگار بوونیان لە پرۆسەی داڕمان، خۆیان بۆ شەڕێکی گەورە ئامادە کردووە. لە بەر ئەوەی ناتوانن لە شەڕی گەریلا و گەلی کورددا ئەنجام وەربگرن، بە دوای پاڵپشتی دەرەکیدا دەگەڕێن. ئەردۆغان لە هەموو دەرگایەک دەدات و دەستی بۆ هەمووان درێژ دەکاتەوە. سەردانەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا و ئەمریکا بۆ ئەم مەبەستە ئەنجام دەدرێن.
بەهۆی شەڕی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە لە دژی گەلی کورد ئابووری داڕماوە، ئەوەندە ئەم کارەساتە مەزنە کە بە هیچ هێزێک ناتوانێت پێشی لێبگرێت. بۆیە دەتوانین ساڵی ٢٠٢٤ بکەینە ساڵی ڕووخانی فاشیزم و ساڵی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ و گەلەکەمان. ئەمەش پەیوەندی بە تێکۆشانی هێزە دیموکراتیکەکان و گەلەکەمانەوە دەبێت.
بەم بڕوایە و جۆش و خرۆشەوە، جارێکی دیکە جەژنی ڕەمەزان لە گەلی کورد و هەرێمەکە پیرۆز دەکەین و هیوادارین جەژن ببێتە وەسیلەیەک بۆ پەرەدان بە ڕۆحی یەکێتی کۆمەڵایەتی.