کەنەکە: کۆچی دوایی مامۆستا بەهادین نوری زیانێکی گەورەیە
کەنەکە بەبۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا بەهادین نوری راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، کۆچی دوایی کەسایەتییەکی شۆڕشگێری وەک مامۆستا بەهادین نوری لەم قۆناغە هەستیارەی کوردستاندا، زیانێکی گەورەیە.
کەنەکە بەبۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا بەهادین نوری راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، کۆچی دوایی کەسایەتییەکی شۆڕشگێری وەک مامۆستا بەهادین نوری لەم قۆناغە هەستیارەی کوردستاندا، زیانێکی گەورەیە.
دەستەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لە راگەیەنراوەکەیدا ئاماژەی بەوەدا کە کۆچی دوایی کەسایەتییەکی شۆڕشگێری وەک مامۆستا بەهادین نوری لەم قۆناغە هەستیارەی کوردستاندا، زیانێکی گەورەیە.
کەنەکە وتیشی، ئێمە لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی بەڕێز بەهادین نوری سەرەخۆشی لە خۆمان، لە بنەماڵەی مامۆستا بەهادین و تەواوی گەلی کوردستان ئەکەین.
راگەیەنراوی کەنەکە بەم شێوەیەیە:
"بەداخێکی گرانەوە بەڕیز بەهادین نوری خەباتگێڕێکی بێوچان و تێکۆشەرێکی کوردستان و گەلانی عێراق ئەمڕۆ١ی کانونی دوەمی ٢٠٢٠ کۆچی دوایی کرد. مامۆستا بەهادیین نوری لە خەباتی ئازادیخوازیی کوردستان و عێراقدا کاراکتەرێکی کاریگەر و بە هەڵوێست بوو. لە قۆناغێکدا کە ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بوو، لەسەر پرسە نەتەوایەتتیەکان و یەکڕیزی گەلی کوردستان خەباتێکی بەهاداری کرد و خاوەن دەنگ و هەڵوێستی نەتەوەیی و نیشتمانیی بوو. بەهادین نوری لە ساڵانی پەنجاکانی سەدەی رابردوودا وەک سکرتێری حزبی شیوعی عێراق رۆڵێکی مەزنی لە تێکۆشانی ئازادی و خەباتی هاوبەشی گەلانی عێراقدا گێڕا. دواتریش وەک سکرتێری بزووتنەوەی دیموکراتیخوازان بەهان گوڕو تینەوە لە تێکۆشان بەردەوام بوو.
کۆچی دوایی کەسایەتییەکی شۆڕشگێری وەک مامۆستا بەهادین نوری لەم قۆناغە هەستیارەی کوردستاندا، زیانێکی گەورەیە. ئێستا کوردستان لەهەر کاتێک زیاتر پێویستی بە کەسایەتی تێکۆشەر و خاوەن هەڵوێستە بۆ بەدیهێنانی ئازادی و دیموکراسی و لەدژی داگیرکاریی.
ئێمە لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی بەڕێز بەهادین نوری سەرەخۆشی لە خۆمان، لە بنەماڵەی مامۆستا بەهادین و تەواوی گەلی کوردستان ئەکەین. بەڵێن دووپات ئەکەینەوە کە رێبازی خەباتکارانی کوردستان بۆ ئازادی و دادپەروەریی و یەکڕیزیی نەتەوەیی دررێژە پێبدەین."
ف.ق