ئەمرۆ دووشەممە لەشاری کەرکوک، لێپرسراوی یەکەمی حزبە کوردستانیەکانی کەرکوک لە باڕەگای مەڵبەندی دووی یەکێتی نشتیمانی کوردستان لە شاری کەرکوک کۆبوونەوە سەبارەت بەچەند پرسێکی سیاسی و ئەمنی کە لەشارەکە روو دەدەن.
جێگای باسە بڕیار بوو باسی سەرەکی کۆبوونەوەکە بابەتی دروست بوونی حەشدی کوردی بێت، کە چەند رۆژێک لەمەوبەر لە کەرکوک گروپێکی چەکداری بەناوی حەشدی کوردی پێکهات کە سەرچەم ئەندامانی ئەو گروپە چەکدارە کوردی کەرکوک بوون، ئەمەش کاردانەوەی جیاوازی لێکەوەتەوە لەناوخۆی کەرکوک و هەرێمی کوردستان، بەڵام بەپی ئەوەی لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا خڕایەروو هیچ باسێکی پێکهێنانی حەشدی کوردی نەخرایەڕوو.
لە دوای کۆبوونەوەکەش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، محەمەد عوسمان لێپرسراوی مەڵبەندی دووی یەکێتی نشتیمانی کوردستان لە کەرکوک، بەناو حزبە کوردستانیەکانی شارەکە وردەکاری کۆبوونەوەکەیان بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاند خستەڕوو.
محەمەد عوسمان لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا وتی: "لە کەشێکی دۆستانە و نشتیمان پەروەریانەدا ئێمە وەکو حزبە کوردستانیەکانی کەرکوک لەسەر ئەم خاڵانە ڕێککەوتین:
یەکەم/ حزبە کوردستانیەکانی کەرکوک داوای پێکهێنانی هێزێکی هاوبەش دەکەن لەسەرجەم پێکهاتەکانی کەرکوک کە سەر بەوەزارەتی ناوخۆی عێراق بێت بۆ پرکردنەوەی بۆشایی ئەمنی.
دووەم/ حزبە کوردستانیەکانی کەرکوک داوای پێکهێنانی ئیدارەی هاوبەش دەکەن لەپارێزگای کەرکوک بەجۆرێک هاوسەنگی بپارێزێت.
سێ-یەم/ حزبە کوردستانیەکانی کەرکوک بڕیاریاندا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش لە حزبە کوردستانیەکان بۆ بەدواداچوونی کێشەی زەوییە کشتوکاڵییەکان.
هەروەها سەبارەت بە دروستکردنی هێزێکی هاوبەشی لەسەرجەم پێکهاتەکانی کەرکوک محەمەد عوسمان وتی: " بەهۆی ئەوەی هێزەکانی پێشمەرگەو ئۆپراسێۆنە هاوبەشەکانی عێراق نەیانتوانی بگەنە ڕێککەوتن بۆ پرکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنیەی لە کەرکوک هەیە، بۆ ئێمە داوای هێزێکی هاوبەش دەکەین لەسەرجەم پێکهاتەکانی کەرکوک بۆ پاراستنی ئەمنی و ئاسایشی شارەکە، وە ئەو هێزە پێویستە سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراق بێت و ئێمە وەکو حزبە کوردستانیەکانی کەرکوک پێکهێنانی هیچ هێز و گروپێکی چەکداری قەبوول ناکەین کە لەدەروەی سیستەمی دەوڵەت بێت."
ز.ش