دیوانی هاوسەرۆکایەتیی کۆنگرا- گەل بە بۆنەی ٣٧مین ساڵیادی ١٥ی تەباخەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.
پەیامی کۆنگرا- گەل، کە لەژێر ناونیشانی (جەژنی ژیانەوەی لە خەڵکی کوردستان پیرۆز بێت) بڵاوکراوەتەوە، بەم شێوەیەیە:
"٣٧مین ساڵیادی جەژنی ژیانەوە، لە سەرەتادا لە ڕێبەر ئاپۆ، بنەماڵەی شەهیدان، گەلی کوردستان، هەڤاڵان لە شاخ و زیندانەکان و هەموو هەڤاڵانی دیکە پیرۆز بێت. بەم بۆنەیەوە لە کەسایەتیی فەرماندەی گەورە هەڤاڵ عەگید دا هەموو شەهیدانی هەنگاوی ١٥ی تەباخ بە ڕێزەوە یادیان دەکەینەوە.
هەنگاوی مێژوویی ١٥ی تەباخ چارەنووسی خەڵکی کوردستانی گۆڕی و لەسەر ئەم بنەمایە بوو بە لەدایکبوونێکی نوێ بۆ خەڵکی کوردستان . بە ڕابەرایەتی بەریتانیا ، وڵاتانی ئیمپریالی لە جەنگی جیهانی یەکەمدا کوردستانیان دابەش کرد و گەلی کوردستانیان تەسلیم بە ٤ دەوڵەتی ڕەگەزپەرست کرد . تا دامەزراندنی PKK ، دەوڵەتانی داگیرکەر لە نێوان چەند مانگ و چەند ساڵێک دا هەموو سەرهەڵدانەکانی گەلی کوردیان لەناوبرد . ڕێبەر ئاپۆ بە ١٥ی تەباخ ئەم مێژوو و چارەنووسە ڕەشەی پێچەوانە کردەوە. ١٥ی تەباخ جەژنی ژیانەوە و دیموکراسیی گەلی کورد بوو و لەسەر ئەم بنەمایە ٣٧ ساڵە بەردەوامە.
لە ١٥ی تەباخدا گەریلاکان بە بەرخۆدان و قارەمانیی و میلیتانی هیوای ئازادییان بۆ چوار پارچەی کوردستان گەڕاندەوە. لەسەر ئەم بنەمایە کچ و کوڕانی کورد لە چوار پارچەی کوردستانەوە بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بوون. سوپای گەریلای خەڵکی کوردستانیان دروست کرد و بوو بە هێزی پاراستنی خەڵکی کوردستان . گەریلا بوو بە ڕێبەری یەکبوونی گەلی کوردستان، هیوا و باوەڕیی گەلی خۆی.
دەوڵەتی نەژادپەرستی تورک و چەتەکانی بە هەموو دەرفەتەکانییەوە و بە شەڕی تەکنیکی دەیانەوێت بەرخۆدانی گەریلا بشکێنن. لەگەڵ ئەوەشدا گەریلاکان لە هەفتانین، گارێ، مەتینا، زاپ، ئاڤاشین، خواکورک، زاگرۆس، بۆتان، سەرحەد و دێرسیم بە شەڕی ئەم سەردەمە، چەمکی دەوڵەت و چەتەکانیان تێکدا، گەریلاکان بە شێوەیەکی جیاواز بەرخۆدانیان بەهێزتر کرد. هیوا و باوەڕێک هەیە کە لە ساڵی ٣٨میندا گەریلا و گەلی کوردستان پێکەوە و لە تێکۆشانێکی بەرفراواندا، سیستەمی نەژادپەرستی دەوڵەتی تورک تێکدەشکێنن.
سیاسەتی دەوڵەتی تورک لەسەر گەلی کورد شکستی هێناوە، ئەو سیاسەتە نەژادپەرستانەیە لە هەموو ڕووەکەوە لە قەیرانێکی جدیدایە. ڕژێمی فاشیستی دەوڵەت بۆ ئەوەی ڕێگری لە شکستەکەی بکات و رۆژەڤ بگۆڕێت ، هێرش دەکاتە سەر خێزان و پەنابەرانی کورد و پەنابەرانی سوریا. بێ ڕێزی بە شەهیدانی کوردستان دەکات. بەم هێرش و کوشتارانە دەیەوێت گەل بترسێنن و بەرخۆدانی گەل لاواز بکات، بەڵام حسابەکانی دەوڵەت هەڵەن، هێرشەکانی دەوڵەت تۆڕەیی گەلەکەمان زیاتر دەکەن.
وەک خەڵکی کوردستان بە بەرخۆدانێکی یەکگرتووانە لەم قۆناغەدا دەتوانین سیستەمی ڕەگەزپەرستانەی دەوڵەت شکست پێبێین . لەگەڵ ئەوەشدا، لەم قۆناغەدا پەدەکە لە شەڕی مەتینا-زاپ-ئاڤاشین-دا بووەتە هیوایەک بۆ دەوڵەتی تورک و بووەتە ئاستەنگێکی گەورە بۆ گەریلاکان. ئەم دۆخە بە هیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێت. پارتێک کە وشەی کوردستانی پێوەیە ، ناتوانێت ببێتە هاوبەشی دوژمنی گەلی کورد .
ئەم پرسە لەم کاتەدا مەترسیدارترین کێشەیە بۆ گەلەکەمان. چارەسەریش پێویستە لەلایەن خەڵکی کوردستانەوە بدۆزرێتەوە. بۆیە پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕۆشنبیران و هونەرمەندان و میدیای کوردی دەستبەجێ سەفەربەر ببن. ڕێگە لەو مەترسییە بگرن . کاری لەو جۆرە دەتوانێت پیلانەکانی دەوڵەتی ڕەگەزپەرستی پوچەڵ بکات .
ئێمە بەگشتی سڵاو لە بەرخۆدانی گەریلا دەکەین، بەتایبەتی بەرخۆدانی مەتینا-زاپ-ئاڤاشین. ئەم بەرخۆدانە گەورەیە، شانازییە بۆ مێژووی گەلەکەمان. لەم کاتەدا تێکۆشان لە بواری کۆمەڵایەتیش زیاتر دەبێت و لایەنی گەل و گەریلایی تەواوکەری یەکتر دەبن. ئێمە بە هیوا و باوەڕییەکی گەورەوە دەکەوینە ناو ٣٨مین ساڵی قەڵەمبازی ١٥ی تەباخ.
لەسەر ئەم بنەمایە ئێمە جارێکی دیکە جەژنی ژیانەوە لە ڕێبەر ئاپۆ، گەلی کوردستان، هەموو دۆست و هەڤاڵانمان پیرۆز دەکەین و دەڵێین سەرکەوتن بەشی گەریلا و گەلی کوردستانە".
ف.ق