لە ڕانیە و کفری خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە
لە شارۆچکەکانی ڕانیە و کفری خۆپیشاندان دەستی پێکردەوە و ئاڵۆزیی لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەراندا ڕوویداوە و نزیکەی ٤٠ خۆپیشاندەر دەستگیرکراون.
لە شارۆچکەکانی ڕانیە و کفری خۆپیشاندان دەستی پێکردەوە و ئاڵۆزیی لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەراندا ڕوویداوە و نزیکەی ٤٠ خۆپیشاندەر دەستگیرکراون.
سەرەڕای بڕیاری لیژنەی ئەمنی سلێمانی بۆ ڕێگریکردن لە خۆپیشانادانی بێ مۆڵەت، هاوڵاتیان لە ڕانیە و کفری دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە.
ڕانیە
هاوڵاتیانی شارۆچکەی ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین، لەناو بازاڕ و بەردەم باخی گشتی ڕانیە دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە و لە ئێستادا گرژی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا بەردەوامە و بەپێی زانیارییەکان نزیکەی ٤٠ خۆپیشاندەر دەستگیرکراون.
کفری
لە گۆڕەبانی ئازادی شارۆچکەی کفری سەر بە ئیدارەی گەرمیان، خۆپیشاندان دەستیپێکردووە و هێزە ئەمنییەکان تەقە بەسەر خۆپیشاندەراندا دەکەن بۆ بڵاوەپێکردنیان، هەروەها هێرشیان کردووەتە سەر خۆپیشاندەران و بەلێدان و بەکارهێنانی توندوتیژیی هەوڵی بڵاوەپێکردنیان دەدەن، بەپێی زانیارییەکان چەند خۆپیشاندەرێک دەستگیرکراون گرژییەکان بەردەوامە.
ز.ش