لە بەرلین ناساندن بۆ کتێبی وێنە-ڕۆمانی 'ئازادی سەردەکەوێت' کرا

لە بەرلین لە یادی ٧٥ ساڵەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ناساندن بۆ کتێبی وێنە-ڕۆمانی 'ئازادی سەردەکەوێت' کرا و لەچالاکیەکەدا پەیامدرا، 'دەبێت ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد ببێت.'

بە بەشداری کۆمەڵێکی زۆر لە نوسەران و ئەکادیمیستیانی کورد و دۆستەکانیان کتێبی 'ئازادی سەردەکەوێت' کە لەلایەن نوسەری سکۆتلەندی شیان میشێل ویلسۆنەوە نوسراوە و لە لایەن کەکۆوە وێنەکانی کێشراوەتەوە. لە بەرلین ناسێندرا. کێبەکە باس  لە ژیانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە منداڵیەوە تا ڕۆژانی ئیمراڵی دەکات، هەروەها لە کێبەکەدا سەرنج دەخاتە سەر فکر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

مەراسیمەکە بە چالاکی نمایشی فۆلکلۆری دەستیپێکرد. دواتر پەیامێکی ئەستیلا شمید خوێندرایەوە، کە خۆی نەیتوانی بەهۆی باردۆخی تەندروستیەوە بەشداربێت لە پەیامەکدا دەڵیت: "عەبدوڵا ئۆجالان ژیانی خۆی فیدای شۆڕشکرد و پەکەکەی دامەزراند. ڕوانگەی عەبدوڵا ئۆجالان پەیوەست بە ژیانی دیموکراسیەوە زۆر گرنگە. بۆیە عەبدوڵا ئۆجالان نەک تەنها بۆ کوردان بەڵکو بۆ هەموو کۆمەڵگاکان سەرچاوەی هیوایە."

دواترلە درێژەی مەراسیمەکەدا دەستپێشخەری نێونەتەوەی بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان، د. رەیمەر حەیدەر بە زمانی ئینگلیزی قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا لە ئامادەکردنی ئەم کتێبەدا زەحمەتی زۆرییان کێشاوە و وتی: "٤ی نیسان زۆر گرنگە، بۆیە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' بوو بە دروشمێکی جیهانی."

لە درێژەی قسەکانیدا د. رەیمەر حەیدەر باسی لەوەکرد هەڵمەتی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان بە نەورۆزی ٢٠٢٤ەوە دەبازی قۆناغێکی نوێی بە هێزتربوو.

دواتر سیاسەتمەداری کورد خەتیپ دیجلە قسەیکرد و ڕۆژبوونی ڕیبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی پیرۆزکرد و وتی: "لە ٣١ی ئازاردا سەرکەوتنی مەزن بەدەستهێنرا، لە هەموو ئەوانەی پیرۆز دەکەین کە بۆ ئەم سەرکەوتنانە ڕۆڵییان گێڕاوە. بەم ڕوانگەوە ئەوە ڕوونتربووە، دەڵەتی داگیرکەری تورک، کە سیاسەتی داگیرکاری بەڕێوەدەبات، هیچ کات ناتوانێتی خەباتی کوردان بچەسێنێتەوە کە بە عەبدوڵا ئۆجالانەوە پەڕیوە قۆناغێکی نوێ."

داتر مارتینا ئەندرسۆن کە ئێرلەنداوە بەشداری مەراسیمەکە بوو باسی لەوەکرد: "ژیانی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئێمە سەرچاوەی هیوا و ئیلهامە. فکرەکای ئۆجالان سەبارەت بە کۆنفیدرازیمی دیموکراتیک و ئازادی ژن، لە ڕۆژئاڤا جێبەجێدەکرێت و بووە بە سەرچاوەی ژیانێکی دیموکراتیکیانە."

لە کۆتایدا مەراسیمەکە بە گۆرانیەکانی هونەرمەند ڕۆنتیندا، مەراسیمی ناسندەکە بە کۆتای هات.