لە دادگا هێرشکرایە سەر بەڕێوەبەرێکی دەم پارتی
بەڕێوەبەری دەم پارتی لە ئێلح بارش ئاڤشار لە دادگا هێرشی کرایەسەر و دەستبەسەرکرا.
بەڕێوەبەری دەم پارتی لە ئێلح بارش ئاڤشار لە دادگا هێرشی کرایەسەر و دەستبەسەرکرا.
بەڕێوەبەری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە ئێلح، بارش ئاڤشار بۆ پشتگیری لە محەمەد تەکنال لە دادگا بوو، بەبێ ئەوەی پاساوێک پیشانبدرێت لەلایەن پۆلیسەوە هێرشی کرایەسەر و دەستبەسەرکرا.
ئاڤشار لەلایەن پۆلیسەوە بەسەر زەویدا ڕادەکێشرا، ئەوکاتە پارێزەران بە هانایەوە چوون و هۆشداریان دایە پۆلیسەکان، بەڵام پۆلیسە تورکەکان ویستیان هێرش بکەنە سەر پارێزەرانیش. هەرچەن بانگەشەی ئەوە کرا بڕیاری دەستبەسەرکردن دەرهەق بە ئاڤشار هەیە، بەڵام بەبێ پیشاندانی بڕیارەکە برایە بنکەی پۆلیس لە نێو دادگاکە.