ژیان مانی سەرەتا باسی لە عەقڵیەتی دەوڵەت کرد و وتی: "هەموو هێزێکی دەسەڵاتدار شێوازی جیاوازی بۆ قڕکردنی کۆمەڵگا هەیە. ئەمڕۆ ئەگەر سەیری دەسەڵاتی داگیرکەری ئێران بکەین، شێوازی دژە مرۆیی و نائەخلاقی بەکاردێنێت. ڕۆژانە هەواڵی کوشتن و خۆکوشتن و دەستدرێژیی سەر ژنان دەبیستین. چونکە لە جەوهەردا سیاسەتی خۆیان لە کەسایەتی ژناندا بەڕێوەدەبەن"
مانی هەروەها تیشکی خستە سەر هاوسەرگیریی لە تەمەنی منداڵیدا و ڕایگەیاند: "یەکێک لە بەرچاوترین ڕێگاکان بۆ لەناوبردنی کۆمەڵگا کە رژێمی داگیرکەری ئێران بەکاریدەهێنێت، هاوسەرگیرییە لە تەمەنی منداڵیدا و بەو هاوسەرگیرییە ژنان و کۆمەڵگا قر دەکات. منداڵێک کە تا ئێستا کەلتوور و ڕەوشتێکی تەندروستی وەرنەگرتووە، هێشتا نەگەیشتۆتە ئاستی کەسێکی تێگەیشتوو کە بتوانێت لەسەر پێی خۆی بوەستێت و بتوانێت خۆی بەڕێوەببات. ئەمە قڕکردنی کۆمەڵگایە، بەڵام بەداخەوە ئەمڕۆ ڕۆژانە ڕووبەڕووی ئەو ڕووداوانە دەبینەوە و بەداخەوە ڕۆژانە ڕوو لەزیادبوونە، هەروەها وەک کارێکی ڕەسمیش دەکرێت. رژێمی داگیرکەری ئێران ئەمە وەک شتێکی فەرمی نیشان دەدات، بەڵام دەتوانین ئەم ڕووداوە بە لەشفرۆشی وەسف بکەین، چونکە مرۆڤ بێئیرادە دەکات، لە مرۆڤبون دوریان دەخاتەوە. چونکە لە تەمەنی منداڵیدا هاوسەرگیری کردووە، ئیتر ناتوانێت بیر لە دوارۆژی بکاتەوە، لە گەڕان و خەون و خەیاڵەکانی دوور دەکەوێتە. ئەوەش وەک بازنەی زنجیری درێژە بە کۆیلایەتی دەدات و چۆن کۆیلە کراوە، منداڵەکانیشی وەک کۆیلە بەخێو دەکات"
گەریلای هەپەژە ئاماژەی بە هەڵمەتی کەژار کرد و لە بەردەوامیدا وتی:"پێویستە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران هەڵمەتێکی بە پێشەنگایەتیی ژنان بۆ خاوەنداریکردن لە کەمپەینی کەژار ئەنجام بدرێت. ئێمە وەک ژنان دەبێت ئێستا لەو کۆیلایەتییە ڕزگار ببین و بەدوای ئازادیدا بگەڕێن. وەک گەڕانێک بۆ ئازادی بۆ خۆمان. بەتایبەتی ژنانی گەنجی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران هەرگیز نابێت ئەم کۆیلایەتییە قبوڵ بکەن، ئەم بێ ئیرادەییە و ئەو سیاسەتەی ئێران بەسەریاندا دەیسەپێنێت، قبوڵ نەکەن. هەرچۆنێک بێت دەبێت لە دژی شەڕی تایبەت و ئەو قڕکردنەی کە بەرامبەریان دەکرێت هەستن و بە باوەڕێکی زۆرەوە ئامانجێک دیاری بکەن."
ژیان مانی داوای لە گەنجان کرد کە بچنە ڕیزی گەریلاکانی ئازادی و وتی: پێویستە هەموو ژنێکی گەنج ڕوو لە ڕیزەکانی گەریلاکانی ئازادی بکات. بۆچی دەبێت لە تەمەنێکی بچوکدا کۆیلە بکرێن کە تا کۆتایی ژیانی خۆی وەک ئەوەی هیچ چارەنووسێکی جیاواز نەبێت بژی؟ بەڵام هیچ گەنج و هیچ ژنێکی گەنج شایەنی ئەوە نییە. بۆیە داوا لە هەموو کەس دەکەم، بەتایبەتی ژنان، ڕاستیەکانمان بناسن و بەدوای ئازادیدا بگەڕێن"
لە کۆتایی قسەکانیدا ژیان باسی لەو کارەساتە کرد کە لە تەمەنی منداڵیدا بەهۆی هاوسەرگیرییەوە دروست بووە و وتی: با گەلەکەمان و گەنجانی پێشەنگمان باش بزانن کە دوژمن بە ئەنقەست ئەو هێرشانە ئەنجام دەدات. گەنجانی ناو کۆمەڵگا هان دەدات و شەڕی تایبەت دەکات. بەڵام ئەگەر ئەم شێوازە لە هەر خانەوادەیەکد هەبێت کەواتە ئەو خێزانە قڕ کراوە. چ ژن و چ گەنج، لە کەسایەتییدا ئەو کۆمەڵگایە بە گشتی کۆمەڵکوژ دەکرێت. هاوسەرگیری لە تەمەنی منداڵیدا ڕێگایەکی وەها نییە بۆ بەردەوامبوون لە کۆمەڵگادا. بە پێچەوانەوە، کەلتور و ڕەوشتی کۆمەڵگا و بەتایبەتی کەلتووری کوردی لە ناودەبات. پێویستە هەموو کەس لە تەمەنی منداڵیدا ئاگاداری هێرشی شەڕی تایبەت و واقیعی هاوسەرگیری بێت، هەروەها بزانێت کە چ کۆمەڵکوژی و هێرشێک هەیە. پێویستە هەموو کەسێک لەبەرانبەر هاسەرگیری لە تەمەنی منداڵیدا بوەستێتەوە"
ف.ق