لە گەڤەر لانیکەم ١١ کەس کە منداڵیشیان تێدایە دەستگیرکران

پۆلیسی تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵ و لانیکەم ١١ کەسی دەستبەسەرکرد، کە منداڵیشیان لەناودایە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ پۆلیس هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵ. لە هەڵکوتانە سەرماڵاندا لانیکەم ١١ کەس کە منداڵیشیان لەناودایە دەستبەسەرکران. دەستبەسەرکراوان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەڤەر راگیراون و هۆکاری دەستبەسەرکردنیان نەزاندراوە. راگەیەندرا کە لەبارەی دۆسیەکەیانەوە بڕیاری بە نهێنی هێشتنەوە دراوە و بۆماوەی ٢٤ کاتژمێر ناتوانن چاویان بە پاڕێزەرانیان بکەوێت.

راگەیەندرا، کە ئەگەری هەیە ژمارەی دەستبەسەرکراوان لەوەش زیاتر بێت.

هـ. ب