لە هڵسنکی داگیرکەری شەرمەزارکرا

بە پێشەنگایەتی دەفەند کوردستان لە هڵسنکی چالاکیەک بۆ شەرمەزاکردنی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردستان ئەنجامدرا.

ئەمڕۆ لە هڵسنکی پایتەختی فینلەندا بۆ شەرمەزارکردنی تیرۆر و هەوڵە تێکدەری و هێرشەکانی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر کورد و کوردستان میتینگێک ئەنجامدرا.

میتینگەکە کە بە پێشەنگایەتی دەفەند کوردستان ئەنجامدرا لە گۆڕەپانی کامپی ناوەندی شارەکە ئەنجامدرا. لە میتینگەکەدا پانکارتی دژی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشور و رۆژئاوای کوردستان بەرزکرانەوە.

لە میتینگەکەدا راگەیەنراو بە زمانی کوردی و فینلەندی خوێندرانەوە و تیایدا داگیرکەری تورک شەرمەزارکرا.

میتینگ بە وتنەوەی دروشم لەدژی فاشیزم و هێرشی داگیرکەری کۆتایی هات.

ف.ق