لە هەولێر ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا

لە هەولێر ژنێکی تەمەن ٣٧ ساڵ لەلایەن هاوسەرەکەیەوە و کوژا.

پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە گەڕەکی ئاری هەولێر ژنێک بەناوی جوان عەزیز حەسەن، کە تەمەنى ٣٨ ساڵە لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بەناوی (ع. خ.) لەسەر کێشەیەکی خێزانیی کوژراوە.

ئاماژەى بەوەشکردووە: تەرمى ژنە کوژراوەکە  ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی هەولێر کراوە بە مەبەستى لێکۆڵینەوە لە چۆنێتى ڕووداوەکە.

هەروەها هاتووە، لە ئێستاشدا تیمەکانى پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن. بکوژەکە دەستگیرنەکراوە.

حاڵەتەکانی کوشتن و خۆکوشتنی ژنان لە باشووری کوردستان بە ڕێژەیەکی زۆر زیادییکردووە و بووە بە هەواڵی ڕۆژانە، لە ئاست کوشتن و خۆکوشتنی ژناندا، بێدەنگیی ترسناک هەیە و ئەمەش بە یەکێک لە هۆکارەکانی زیادبوونی توندوتیژییەکان دادەنرێت.

ف.ق