لە کۆبانێ جەژنی زمانی کوردی پیرۆزکرا

لە کۆبانێ جەژنی زمانی کوردی بە جۆشێکی گەورە پیرۆزکرا. لە قسەکردنەکاندا راگەیەنرا کە بە شۆڕشی رۆژئاوا هەبوون و زمانی کوردی لە قڕکردن رزگارکرا."

لە کۆبانێ بە ەبشداری سەدان مامۆستا، ئەندامانی بەڕێوەبەرایەتی دەستەی پەروەردە، نوێنەرانی پارتە سیاسیەکان، ئەندامانی دەزگا مەدەنیەکانی هەرێمی فورات و خوێندکار و دانیشتوانی هەرێمەکە جەژنی زمانی کوردی پیرۆزکرا.

گۆڕەپانی ئاهەنگەکە بە وێنەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و بە پانکارتی (ئەو کۆمەڵگایەی خۆی گەیاندە زمان بووەتە خاوەنی سەردەمی بەهێز و ژیان) خەمڵێنرا.

ئاهەنگەکە لە خوێندنگای شەهید ئازاد بە خولەکێک رێزگرتن لە شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستیپێکرد. دواتر لەسەر ناوی دەستەی پەروەردە بەکر جەرادە قسەی کرد.

جەرادە جەژنی زمانی کوردی لە عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و گەلی کورد پیرۆز کرد و وتی، " ئێمە ئەم رۆژە لەو نەوەیەی کە زمانی کوردی دەخوێنن و دەنووسن پیرۆز دەکەین. ئێمە لە دۆخێکی بەم شێوەیەداین کە دەیانەوێت زمانی کوردی لەناوببرێت. دەوڵەتی تورک بە شەڕی تایبەت لەسەر گەنجان، دەیەوێت گەنجان لە زمان و کەلتوری خۆیان دووربکەنەوە. لەبەرئەوەش پێویستە هەموو کاتێک بۆ پاراستنی زمانی کوردی لەنێو تێکۆشاندابین."

دواتر لەسەر ناوی زانکۆی کۆبانێ شیرین موسلیم قسەی کرد و وتی، " ئێمە ئێستا بە زمانی کوردی دەخوێنین و تاوەکو خوێندنی ئاستی بەرز بە زمانی کوردی دەخوێنین. زمان هەبوون و ناسنامەیە. دوژمن دەیەوێت بە هێرشەکانی سەر زمان، زمانمان لەناوببات. بۆ ئێمە ١٥ی ئایار رۆژی زمانی کورد پیرۆز بێت کە قسەکردنی بە زمانی کوردی خەیاڵ بوو. بە شۆڕشی رۆژئاوا هەبوون و زمانی خۆمان لە قڕکردن پاراست."

دوای قسەکردن گروپی گۆرانی پەیمانگای شەهید ڤەژین و پەیمانگەی شەهید زۆزان گۆڕانیان چڕی. لە ناوچەی قنیش گروپی هەڵپەڕكێ بانگهێشتکرابوو و ئەو گروپەش بە هەڵپەرکێ بەشداریان کرد.

هەروەها خەڵات بەسەر خوێندکارانی سەرکەوتوو دابەشکرا. هەروەها هونەرمەدن ئیلهان ئەندامی ناوەندی کەلتوری و هونەری باقی خدۆ لە چوارچێوەی زمانی کوردیدا گورانی پێشکەش کرد و دواتر مەحمود مستۆ مامۆستای زمانی کورد شیعرێکی خوێنەوە.

ف.ق