لە کەمپی مەخموور هەڵبژاردنی شارەوانی دەستیپێکرد

خەڵکی کەمپی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخموور) بۆ هەڵبژاردنی هاوسەرۆکانی شارەوانی و ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانی ڕۆشتنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەستیان بە دەنگدان کرد.

لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانەوە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی شارەوانی لە کامپی مەخموور بۆ هەڵبژاردنی هاوسەرۆکانی شارەوانی و حەووت ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی، بە بەشداری جۆش خرۆشانەی خەڵکی کەمپەکە دەستیپێکرد. لە هەڵبژاردنەکەدا چوار بەربژێر بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی و ٢٠ بەربژێر بۆ ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی لە کێبڕکێدان.

هەڵبژاردنەکە لە کاتژمێر هەشتەوە دەستپێکرد و تا پێنجی دوانیوەڕۆ بەردەوام دەبێت. هەروەها دوای کۆتایهاتن بە دەنگدان، دەرنجامەکان ئاشکرا دەکرێن.

جێگەی ئاماژەیە لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستم جوودی هەر دووساڵ جارێک هەڵبژاردنی شارەوانی ئەنجام دەدرێت.