لە مەخمور گۆڕستانی شەهیدان بەسەرکرایەوە

دانیشتوانی کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی سەردانی گۆڕستانی کەمپەکەیان کرد و بەم جۆرە دەستیان بە پیرۆزکردنی جەژن کرد.

دانیشتوانی کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) دوای نوێژی جەژن چوونە سەردانی گۆڕستان و لەوێشەوە روویانکردە دەزگای بنەماڵەی شەهیدان. دانیشتوانی مەخمور کە دوای سەردانی گۆڕستانی شەهیدان لە دەزگای شەهیدان کۆبوونەوە جەژنیان پیرۆز کرد و داوای یەکسانی و خوشک و برایەتی گەلانیان کرد.

دوای ئەوەی خەڵکی کەمپەکە لە دەزگای بنەماڵەی شەهیدان کۆبوونەوە، لەوێ لە سەر ناوی خەڵکی کەمپەکە مەلا عەلی سپێرتی قسەی کرد.

عەلی سپێرتی وتی، "ئێمە لێرە رێنماییەکانی قورئانی کەریم جێبەجێ دەکەین. لەبەر ئەوەی کە لە قورئاندا دەوترێت کە دوای دوای پێغەمبەر، شەهیدان لە پلەی دووەمدان. رێبەر ئاپۆش دەڵێت شەهیدان رێبەرانی ئێمەن".

''باببێتە مایەی ئازادی رێبەر ئاپۆ'

دوای مەلا عەلی سپێرتی، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی کەمپی مەخمور فلیز بوداک قسەی کرد و وتی، "واتای جەژن جوانی، کۆبوونەوە و هاوبەشی پێکردنە. هیواخوازین کە ئەم جەژنە بۆ گەلی کورد ئاشتی و ئارامی لەگەڵ خۆی بێنێت. بە تایبەتی ئێمە هیوادارین کە ئەم جەژنە ببێتە مایەی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ. تا ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ مسۆگەر نەکرێت، جەژنەکانمان بە خەمباری تێپەڕدەبن".

هـ . ب