لە مەخمور ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد پیرۆزکرا

لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی، بە بۆنەی ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کود عەبدوڵا ئۆجالانەوە، فیستڤاڵێک ئەنجامدرا.

پیرۆزکردنی ٤ی نیسان

لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) ١٦ـەمین فیستیڤاڵی چاند و وەرزشی ٤ی نیسان کە ساڵانە بۆ یادیی ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێکدەخرێت، بە پیرۆزبایکردنێکی گەورە بە کۆتایهات.

چالاکیەکە لە ناوەندی چاند و هونەری مەخمور، بە شداری هەزاران لە خوێندکاران و خەڵکی کامپەکە، لە بەرەبەیانەوە هەتا درەنگانی شەو بەردەوام بوو.

لە چوارچێوەی چالاکیەکەدا، لە بارەی گرنگی ڕۆژبوونی ٤ی نیسان قسە و وتار خوێندرایەوە.

دواتر لە لایەن گرووپی خوێندکارانی قوتابخانەکان بە چالاکیەکانیان جۆش و خرۆشیان دا بە ئاهەنگەکە. هەروەها لە لایەن گرووپەکەوە چالاکی وەرزشی ئەنجامدرا.

دوای پێشکەشکردنی پێشبڕێکییە وەرزشییەکان، هونەرمەند ئیبۆ قامیشلۆ بە گۆرانیەکانی جۆشی خستە دڵی بەشداربووانەوە و گەل ڕۆژبوونی عەبدوڵا ئۆجالانیان پیرۆزکرد.

دواتر کۆمەڵەی میوزیکی شەنگال چالاکیەکی هونەرییان ئەنجامدا.

لە کۆتاییدا پێشبڕکێی زانستی قوتابخانەکان ئەنجامدار و خەڵات پێشکەشی یەکەمەکان کرا.