لە مەخموور یادی عوەیش ئۆجالان کرایەوە

لە مەخموور ٣١ـەمین ساڵی کۆچی عوەیش ئۆجالان دایکی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، بە گردبوونەوەیەک یادی کرایەوە.

مەخموور یادی عوەیش ئۆجالان

عوەیش ئۆجالان, دایکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان لە ٣١ـەمین ساڵی کۆچیدا، بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی عەشتار لە پارکی دایکە عوەیش لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی (مەخموور)، یادی کرایەوە.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی ئازادی کوردستان، لە یادەکەدا بەیاننامەیەك لە لایەن ئەندامی کوردیناسیۆنی ئەنجوومەنی عەشتار مامۆستا قیمەت شرنەخی خوێندرایەوە.

مامۆستا قیمەت شرنەخی لە سەرەتای قسەکانیدا دایکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان، عوەیش ئۆجەلانی بیر هێنایەوە و وتی: "ئێمە وەک گەلی کورد و هەموو گەلانی بندەست، سوپاسگوزاری دایە عوەیشین، چونکە ڕێبەرێکی وەک ڕێبەر ئاپۆی هێنایە سەر ئەم دونیاوە. ئێمە دەزانین کە دایکی عوەیش بە تێکۆشانی ئازادی بۆ ژنان و بەتایبەت ژنانی کورد نموونە بووە. ڕێبەر ئاپۆ، لە کەسایەتی دایکیدا، لە سەر هەموو ژنانی بندەست، تێکۆشەر و بەرخوەدێر ویستویەتی لە کەسایەتی ئەواندا پێشەنگایەتی هەموو ژنانی کورد بکات. لەسەر ئەم بنەمایە ڕێبەر ئاپۆ لە ئازادی دایکیەوە دەستی پێکرد. واتە لە کەسایەتی دایکیدا، ویستی یارمەتیدەری هەموو ژنانی بندەست بدات لە گەیشتن بە مافەکانیان و بیانگەیەنێتە ئازادی. ئێمە وەک ژنانی کورد بەردەوام لەسەر ڕێبازی ڕێبەر ئاپۆ درێژە بە تێکۆشان دەدەین."

دوای ڕاگەیاندراوەکە بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "ژن، ژیان، ئازادی" لە لایەن ژنانی کەمپەکەوە نەمام چێندرا.