لە مەریوان گەنجێک بە تەقەی سوپای پاسداران کوژرا

هێزەکانی سوپای پاسداران لە دەوروبەری مەریوان دەستڕێژی گولـلەیان لە ئۆتۆمبێلێک کرد وبەهۆیە گەنجێک گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی هەواڵێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان رۆژی یەکشەممە ٢٦ی ئایار هێزەکانی سوپای پاسداران بێ بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە تەقەان لە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەک بە ناوی ئاژوان کیانی خەڵک گوندی باڵەک کردووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو لە ئەنجامی ئەو تەقەکردنە دەستبەجێ ئەو گەنجە کوردە گیانی لەدەستداوە.

لەم مانگەدا لانیکەم ٨ کۆڵبەر و کاسبکار لەناوچە سنووریەکانی رۆژهەڵاتی بەهۆی تەقەی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ١٠ کەسیش برینداربوو.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە لانیکەم ٣٥ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی هێزەکانی دەوڵەت کوژراون و زیاتر لە ٢١٠ کۆڵبەر و کاسبکاریش برینداربوون، کە زۆرینەیان بە تەقەی هێزەکانی دەوڵەت کراونەتە ئامانج.

هـ . ب