لە قەرس ٧ کەس دەستگیرکران
لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی دا لە قەرس ٧ کەس دەستگیرکران.
لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی دا لە قەرس ٧ کەس دەستگیرکران.
ئەم بەیانییە لە ناوچەى قەرس ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک بەڕێوەچوو و هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵی هاووڵاتییان.
لەو هەڵکوتانەدا ٧ کەس دەستگیرکران. ئەو کەسانە بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخستن" دەستگیرکراون و لە دوای دەستگیرکردنیان براوان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شاری قەرس.
تاوەکو ئێستا ناوی ٤ کەس لە دەستگیرکراوەکان روون بووەتەوە، کە بریتین لە، گیوڤەن چەلیک، شاهین ئیلی، موهەندیس کاتان ئاڵپ و عەدنان چاغداڤول.
ژ.ت