لە رووداوێکی هاتووچۆدا پەنابەرێکی کامپی مەخمور گیانی لەدەستدا و ٤ی تریش بریندار بوون

ئۆتۆمبێلێک، کە لە کامپی پەنابەرانی مەخمورەوە دەڕۆیشت بۆ نەخۆشخانەیەکی سلێمانی و لە رێدا تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو و لەو رووداوەدا یەکێک لە پەنابەرەکان گیانی لە دەستدا و ٤ پەنابەری تریش بریندار بوون.

ئۆتۆمبێلێک، کە ٥ سەرنشینی پەنابەرانی کامپی مەخمووری تیادا بوو لەسەر رێگای چەمچەماڵ – تەکیە بۆ سلێمانی تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو. هاووڵاتییانی ناو ئۆتۆمبێلەکە نەخۆش بوون بۆ چارەسەری دەڕۆیشتن بۆ سلێمانی.

لە ئەنجامی ئەو رووداوەدا هاووڵاتییەکی پەنابەری کامپی مەخمور بە ناوی سەگڤان رەمەزمەزان یاسین (گوندک رەمۆ) گیانی لە دەستدا. سەگڤان رەمەزان باوکی ٤ منداڵ بوو و بۆ بژێویی ژیانی خۆی و منداڵەکانى کرێکاریی دەکرد.

ناوی بریندارەکان بریتین لە:

ئەرسین کاچار (سپێرتی)

ئەمەر کایا

وڵات کارا

فیردەوس بولوت

ئەو رووداوە لە کاتێکدایە زیاتر لە ٢ ساڵە کامپی پەنابەرانی مەخموور لەلایەن بەرپرسانی هەولێرەوە گەمارۆی خراوەتەسەر و رێگا نادەن دانیشتوانی کامپەکە بڕۆن بۆ هەولێر و شارەکانی تری ژێر دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە). لەبەر ئەوەش هاووڵاتییانی کامپەکە لە ناچاریدا بۆ کار وچارەسەری رێگای دوور دەگرنە بەر و بەرەو شارەکانی تری عێراق و سلێمانی دەڕۆن.

ژ.ت