لە رۆژهەڵاتی کوردستان ٢ کۆڵبەر بریندار بوون

لەسەر سنوری نەوسود و بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان هێزەکانی رژێمی ئێران دوێنێ شەو ٢ کۆڵبەریان بریندار کرد.

دوێنێ شەو هێزەکانی رژێمی ئێران لەسەر سنوری سەرتەزینی هەرێمی نەنۆری شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان تەقەیان لە کۆڵبەرێک بە ناوی کەیوان عەمانی خەڵکی گوندی حاجی مەمدانی هەرێمی سەرشیڤی سەر بە سەقز کردووە. لە ئەنجامدا عەمانی بریندار بوو و بۆ چارەسەری بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیوبی شاری بانە گواسترایەوە.

هەروەها باسی ئەوەی کرد کە دوێنێ شەو لەسەر سنوری نەوسودیش کۆڵبەرێک بە ناوی سیروان ئەحمەدی ٢٨ ساڵ کە خەڵکی شاری رەوانسەری کرمانشانە، لەلایەن هێزەکانی رژێمی ئێرانەوە کراوەتە ئامانج. لە ئەنجامدا بریندار بووە و ئەویش بۆ نەخۆشخانەی قودسی پاوە گواستراوەتەوە.

ف.ق