لە شاری سلێمانی نەخۆشی کۆلێرا بڵاوبووەتەوە ژمارەیەک هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە

لە پارێزگای سلێمانی باشوری کوردستان ١٠ حالەتی نەخۆشی کۆلێرا تۆمارکرا و لە زیندای چاکسازی گەورانیش ٢ زیندانی بەم نەخۆشیە گیانیان لەدەستدا.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سەباح هەورامی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا راگەیاند، ١٠ حاڵەتی کۆلێرا تۆمار کراوە.

سەباح هەورامی باسی ئەوەی کرد کە لە مانگی حوزەیراند ابەهۆی ڕشانەوە و سکچوونەوە ٨ کەس گیانیان لەدەستداوە کە دوو کەسیان منداڵان. هەروەها ژمارەیەک پشکنینیش بۆ بەغدا رەوانەکراون.

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانیش داوای لە حکومەتی هەرێم کرد کە بە زوترین کات دەستوەردان بکات و بودجەیەکی تایبەت بۆ رێگریکردن لەم نەخۆشیە فەراهەم بکرێت.
کوێستان محەمەد، وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند؛ بەهۆی بڵاوبونەوەی پەتای کۆلێرا، دوو سزادراو لە لەچاکسازی گەورانی سلێمانی گیانیان لەدەستداوە و دوو سزادراوی دیکەش دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە.

وتیشی: نەخۆشخانەکەی چاکسازیی گەوران کەوتووەتە ئامادەباشیەوە و سەرجەم پێداویستییە پزیشکیەکانی پەیوەست بۆ روبەڕوبونەوەی ئەم نەخۆشییە دابینکراوە و لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و چەند رێکخراوێک و بەڕیوەبەری تەندروستی سلێمانی بۆ ئەو مەبەستە لەسەر هێڵن و بەڵێنیان پێداوین هەر ئەمڕۆ و سبەینێ هەموو پێداوستیەکان دابین بکەن.

وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی رونیشیکردەوە، لەمڕۆ وە سەردانیکردنی سزادراوان لە چاکسازیی گەوران راگیراوە تا دۆخەکە کۆنتڕۆڵ دەکرێت و چونە ناوەوەی هەموو جۆرەکانی سەوزە بۆ ناو چاکسازیەکە قەدەغەکراوە و لە ڕێی بڵندگۆوە ڕینمایی دەدرێتە سزادراوان.
ف.ق