لە شەنگال گەلی عەرەب ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کوردیان پیرۆزکرد

لە ناوچەی شیلۆی شەنگال، گەلی عەرەب ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان پیرۆز کرد.

ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد

لە ناوچەی شیلۆی شەنگال بە پێشەنگایەتی مەجلیسی ژنانی عەرەب و دەستپێشخەریی گەنجانی عەرەب و مەجلیسی پێکهاتەی عەرەبی شنگال، ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە ئاهەنگێک پیرۆزکرا.

هاوکات بەشێک لە شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی شەنگال (یەبەشە) بەشداری ئاهەنگە بوون.

لەسەر ناوی مەجلیسی ژنانی عەرەب، فاتمە مستەفا گوتی: "ڕێبەر ئۆجالان تێکۆشانێکی گەورەی پێشخست لە پێناو ئازادیی ژن، هەروەها ژن لە سایەی فکری ڕێبەر ئۆجالانەوە جارێکی تر مافەکانی خۆی بەدەستهێنایەوە و ناسنامەی ڕاستەقینەی خۆی قازانج کرد".

پاش گۆرانی هونەرمەندان و هەڵپەڕکێی ئامادەبووان، ئاهەنگەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" کۆتایی هات.