لە شڕنەخ گەل لە دژی سەربازێکی تورک گێچەڵی بە ژنێک کردبوو، وەستانەوە

ئەفسەرێکی سوپای تورک لە شڕنەخ لە سەر شەقام گێچەڵی بە ژنێک کرد، گەلیش بە پاراستنی جەوهەری وەڵامی ئەو سەربازە تورکەیان دایەوە.

شەوی رابردوو لە گەڕەکی دیجلەی شڕنەخ ئەفسەرێکی سوپای تورک بە سەرخۆشی لەسەر شەقام گێچەڵی بە ژنێک کرد.

گەل بە پاراستنی جەوهەری وەڵامی ئەو گێچەڵپێکردنەی دایەوە و گورزیان لەو ئەفسەرە تورکە وەشاند.

ئەو سەربازە تورکە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە و لە بارە رووداوەکەوە دەست بە لێپرسینەوە کراوە.

هـ . ب