لە سلێمانی بەربانگی پێکەوەژیانی ئایینەکان ڕێکخرا
لە شاری سلێمانی باشووری کوردستان، ڕێکخراوی بەراوردی ئاینەکان و پێکەوەژیانی مرۆیی بە ناونیشانی پێکەژیانی ئایینەکان ئێوارەخوانێکی ڕێکخست.
لە شاری سلێمانی باشووری کوردستان، ڕێکخراوی بەراوردی ئاینەکان و پێکەوەژیانی مرۆیی بە ناونیشانی پێکەژیانی ئایینەکان ئێوارەخوانێکی ڕێکخست.
ڕێکخراوی بەراوردی ئاینەکان و پێکەوەژیانی مرۆیی، بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە، لە شاری سلێمانی ئێوارەخوانێکی بەربانگیان ڕێکخست، ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی ئاینیی و باوەڕدارانی مەسیحی و کاکەیی و ئیزدیی و زەردەشتیی و کوردی فەیلی و شیعە و توێژەکانی شار بەشداربوون.
دەربارەی ئامانجی چالاکییەکە، سەرپەرشتیاری ڕێکخراوەکە مامۆستا نادر بۆ ڕۆژنیوز قسەی کرد و گوتی: "زیاتر لە ٥٠ مامۆستای ئاینی و نوێنەرانی ئاینەکانی تر، مەسیحیی و زەردەشتیی و کاکەیی و ئیزدیی بە ئاشتیی و پێکەوەژیانەوە ئەم ئێوارەخوانەمان ڕێکخست".
دەربارەی گرنگی تەبایی و پێکەوەژیانی ئایینەکان، شێخ فاروق نەقشبەندی ڕایگەیاند لەگەڵ باوەڕدارانی ئایینە جیاوازەکان لەپێناو پێکەوەژیان و خوشک و برایەتی ئایینەکان کۆبوونەتەوە.