لە سلێمانی ئاهەنگێک بۆ منداڵان ڕێکخرا
لە شاری سلێمانی باشووری کوردستان بە دەستپێشخەری کۆمەڵەی هێڤی و ڕژاک بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵانەوە ئاهەنگێک بۆ منداڵان ڕێکخرا.
لە شاری سلێمانی باشووری کوردستان بە دەستپێشخەری کۆمەڵەی هێڤی و ڕژاک بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵانەوە ئاهەنگێک بۆ منداڵان ڕێکخرا.
ئاهەنگەکە لە پارکی ئازادی لە شاری سلێمانی ڕێکخرا. لە ئاهەنگەکەدا لە لایەن کۆمەڵەی هێڤی بۆ پشتیوانی لە قوربانیانی جەنگ و ڕێکخراوی ئازادی ژنانی کوردستان (ڕژاک) دیاری بەسەر منداڵاندا دابەشکرا.
دواتر بە زمانی شیرینی کوردی بڕگەی چیرۆک و وەڵام لە نێوان منداڵاندا ئەنجامدرا.
هەر لە ئاهەنگەکەدا لە لایەن کۆما ڕۆژئاواوە گۆڤەند و هەڵپەڕکێی کوردی پێشکەشکرا و سترانبێژی منداڵان ئامارا چەند گۆرانیەکی منداڵانی وتەوە.
لەسەر ناوی ڕێکخراوی ئازادی ژنانی کوردستان (ڕژاک) ئاڵا کامەران کامەران بەیاننامەی ڕژاکی خوێندەوە و گوتی: "خوێندن و خوێندنەوە پەروەردە بۆ هەمووان گرنگە بەڵام بۆ منداڵان زۆر گرنگترە و وەك خۆراك وایە، بۆیە هەمیشە خۆتان پڕ لە زانست و زانیاریی بكەن، مێژوو و نەتەوەی خۆتان و مرۆڤایەتیی و شارەكانی كوردستان و ئاینەكان بناسن و ڕێز لە چوار دەور و ژینگە بگرن.
ئەبێت منداڵان بخوێنن و نەخرێنە ناو ئیشی قورسەوە، زۆر منداڵ دەستدرێژیان دەكرێتە سەر و گێچەڵیان پێ دەكرێت لە شوێنی كار و چەندین شوێنی دیكە، پێویستە سزای ئەوانە بدرێت، سەروەری خاكی هەرێم بپارێزرێت چونكە ژمارەیەكی زۆر منداڵ بەهۆی بۆردوومان و هێرشەكانەوە بوون بە قوربانی.
ئەركی هەمووانە گرنگی بە پەروەردە و كولتوور و هونەر بۆ منداڵان بدەن، هەوڵ بدرێت لە خوێندنگەی وڵاتانی داگیركەر نەخوێنن كە لە ناوچەكەدا كراونەتەوە بۆ لەناوبردنی فەرهەنگ و كولتوورمان، چونكە توانەوەیەكی هێواش بەڕێوەدەبەن."
دواتر چەندین چالاکی یاری و شادی لە لایەن منداڵانەوە پێشکەشکرا و مامە پیرەی منداڵان گۆرانی منداڵانەی وتەوە.