لە سلێمانی ڕۆژی لەدایک بوونی ڕێبەری گەلی کورد بە سیمینارێک پیرۆز کرا

لەژێر ناونیشانی ئۆجالان لەدایک بوونی بیرێکی نوی بە بۆنەی ٤ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سیمینارێک بەئامادەبوونی کۆمیتەی ئازادی ئۆجالان و بەشێکی زۆر لە ڕۆشنبیرو نوسەران بەڕێوەچوو.

٤ی نیسان بەسیمینارێک لە سلێمانی

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە شاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی کۆمیتەی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ڕۆژنامەنووسان و ئەندامانی پارت و لایەنە ئازادیخوازەکان، سیمینارێک بە بۆنەی لەدایکبوونی ڕێبەر ئۆجالان بەڕێوەچوو.

سیمینارەکە لەژێر ناوی ئۆجالان و لەدایک بونی بیرێکی نوێ ساز کرابوو.

لەو سیمینارەدا شیرین باسی لە تێزەکانی عەبدوڵا ئۆجالان و ڕەوڵو گرنگی تێزەکانی لەبورای ژناندا کرد، هەروەها وتیشی: "ڕێبەر ئۆجالان ڕەۆڵیکی گەورەو کاریگەری لەبنیاتنانو دەست خستنی مافەکانی نەتەوەی کورددا هەیە."

هەر لە سیمنارەکەدا محمەدبەکر تیشکی خستە سەر ڕەوڵو کاریگەری تێکۆشانەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و باسی لەوەش کرد ژن و زانست و کۆمەڵگە گرنگی تایبەتی پێدراوە لە فەلسەفە و بیرۆکەکانی ڕێبەر ئۆجالاندا و بەردەوام هەوڵی ئازادی ژنی داوە.

لە سیمینارەکەدا عادل عوسمان باسی لە تێڕوانینی عەبدوڵا ئۆجالان کرد سەبارەت بە ژینگە کرد و وتی: "تێگەشتنی تاکی کورد بۆ تێروانینەکانی ڕێبەری کورد بۆ ژینگە دەمان گەێنێتە ئاستێک کە کۆمەڵگەو ژینگە بەرەو پێشەوە ببەین."

هەروەها نوسەر هەردی دولبەر لەسیمینارەکەدا وێرای پیرۆزبای خۆی بۆ ڕۆژی بوونی ڕێبەر ئاپۆ، هاوکات باسی لە ڕوانگەی زانینی ڕێبەر ئاپۆ کرد. دولبەر لەزمانی ڕێبەر ئاپۆوە ئێمە لەسەرەتادا تەنها شتە سەرەتاییەکانمان دەزانی، بەرە بەرە بەهەوڵ و ماندوبوون و کۆشش کردن شۆڕشمان گەیاندە ئەم سەردەمە."