لە وان قڕکردنی سیاسی: ٣ کەس دەستگیرکران

لە وان لە ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا بڵاوکەری رۆژنامەی یەنی یاشام ئەژدەر ساری و خوێندکاری زانکۆی یونس کوچوکچەلەبی و وەدات فیدان دەستگیرکران.

ئەمڕۆ پۆلیسی تۆرک هەڵیکوتایە سەر ژمارەیەک ناونیشان و لە ئەنجامدا، بڵاوکەری رۆژنامەی یەنی یاشام ئەژدەر ساری و خوێندکاری زانکۆی یونس کوچوکچەلەبی و وەدات فیدان دەستگیرکران.

هەر سێ کەسەکە دەستگیرکران و بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی وان گواسترایەوە.

لەبارەی لێپرسینەوەکە بریاری شاراوەیی بۆ سێ کەسەکە دراوە و ٢٤ کاتژمێر پارێزەران ناتوانن سەردانیان بکەن.

ف.ق