لە ئامەد ٥٩ کەس ٣ رۆژە دەستبەسەرکراون
لە ئامەد ٥٩ کەس لە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا دەستگیرکرابوون. ٣ رۆژە ئەو کەسانەی دەستبەسەرن.
لە ئامەد ٥٩ کەس لە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا دەستگیرکرابوون. ٣ رۆژە ئەو کەسانەی دەستبەسەرن.
داواکاری کۆماری ئامەد بە بیانوی بڵاوکردنەوەی هەواڵ و زانیاری لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و 'بانگەشە بۆ رێکخستن' بریاری دەستگیرکردنی ٨٨ کەسی دابوو.
پۆلیس لەو چوارچێوەیەدا لە ئامەد لە ١٣ی ئابدا هەڵیکوتایە سەر ١٠٤ ناونیشان و ٥٩ کەسی دەستگیرکرد.
بەهۆی بریاری شاراوەیی دراوە، پارێزەران ناتوانن دۆسیەکانیان ببینن. دوای ئەوەی ریگە بە پارێزەران نەدرا، پارێزەران سەردانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ئامەدیان کرد و موەکیلەکانیان بینی.
٥٩ کەس لە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا دەستگیرکرابوون ٣ رۆژە دەستبەسەرن.