لە ئامەد پێش جەژن چوونە سەر مەزاری کۆچ کردووانی ڕێگای ئازادیی
خەڵکی لە ئامەد سەردانی مەزاری کۆچ کردووانیان کرد. لەسەردانەکەدا دەرکەوت گۆڕی گۆڕستانەکانی ئێلکا و سیس- شاری لیجە تێکدراون.
خەڵکی لە ئامەد سەردانی مەزاری کۆچ کردووانیان کرد. لەسەردانەکەدا دەرکەوت گۆڕی گۆڕستانەکانی ئێلکا و سیس- شاری لیجە تێکدراون.
بە سەرۆکایەتی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (کەجەدە)، بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا)، پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (دەبەپە)، کۆمەڵەی پشتیوانی و پشتگری لە بنەماڵەی خزم و کەسوکاری لانکەی شارستانیەت (مەبیا دەر)،لە گەڵ چەند ڕێکخراوی دیکە سەردانی گۆڕستانی کۆچ کردووانی ڕێگای ئازادیی کرد.
ئەو بنەماڵانەی لە ناوچەی لیجە سەردانی گۆڕستانی سیسی ئامەد-یان کردووە، بینیویانە گۆڕەکان تێکدراون، بەو بۆنەوە ناڕەزایی خۆیان دەربڕی. بنەماڵەکان پەیامی 'لە دژی ئەو نادادپەروەری و دڕندەییە دەوەستنەوە' راگەیاند.
هاوسەرۆکی مەبیا-دەر محەمەد ئەمین کلچ سەبارەت بە شەهیدانی ئازادی و دیموکراسی ڕایگەیاند کە ئەوان لە پێناو ژیانێکی شکۆمەندانەدا گیانیان بەخت کرد. کلچ وتی: "شەهیدان بەردەوام لە دڵماندا دەمێننەوە، ئێمە هەمیشە فەلسەفە و ڕێبازی ئەوان کە لە پێناویدا گیانیان بەخشی، بە زیندووی دەهێڵینەوە. ئەرکی سەر شانی ئێمە تا دەگەینە ئامانجەکانیان، تەسلیم نەبین و بەردەوام بین لە تێکۆشان، ئەوانەی دژی ئێمەن دەبێت باش بزانن، گرنگ نییە چی دەکەن، ئەگەر هەزاران ساڵ هێرش بکەنە سەرمان، ئەم بەرخۆدانەمان سەردەکەوێت."