لە ئاستی ھیچ ھێزێکدا بێدەنگ نابین کە ھۆکار بێت بۆ شەری کورد بە کورد
کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ژنانی گەنجی تێکۆشەر رایانگەیاند، لە ئاستی ھیچ ھێزێکدا بێدەنگ نابن کە ھۆکار بێت بۆ شەری کورد و کورد.
کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ژنانی گەنجی تێکۆشەر رایانگەیاند، لە ئاستی ھیچ ھێزێکدا بێدەنگ نابن کە ھۆکار بێت بۆ شەری کورد و کورد.
کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە ھەر دوو شاری رانیە و سلێمانی بەیاننامەیەکیان لەسەر رێکەوتنی پارتی و حکومەتی بەغدا لەسەر شەنگال و جموجوڵی ھێزە سەربازییەکانی پارتی بۆ ھەرێمەکانی گەریلا مەترسیەکانی شەڕی کورد بە کورد بڵاو کردەوە .
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، "پارتی دیموکراتی کوردستان لە ماوەی چەندین ساڵی رابردودا بە شێوەیەکی راستەوخۆ لە ژێر فەرمانی میتدا جموجۆڵ و حساباتە سیاسیەکانیش لەلایەن دەزگای ھەواڵگری میتەوە دیاری دەکرێت و کار بۆ پرۆژە و ئامانجەکانی دەزگای ھەواڵگری میت دەکات."
گەنجان باسی ئەوەیان کرد کە ئەوان وەکو گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ژنانی گەنجی تێکۆشەر بە توندی دژی ئەو پیلانە قێزەونەی پارتی و دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەوەستنەوە.
دەقی بەیاننامەکەی گەنجانی ولاتپارێزی کوردستان و ژنانی گەنجی تێکۆشەر
"پارتی دیموکراتی کوردستان لە ماوەی چەندین ساڵی رابردودا بە شێوەیەکی راستەوخۆ لە ژێر فەرمانی میتدا جموجۆڵ و حساباتە سیاسیەکانیش لەلایەن دەزگای ھەواڵگری میتەوە دیاری دەکرێت و کار بۆ پرۆژە و ئامانجەکانی دەزگای ھەواڵگری میت دەکات
لەم پێناوەشدا ھەرچی لە بەرژەوەندی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دا بێت بێ سڵەمینەوە لە لەناوبردن و لە گۆڕنانی بەرژەوەندیەکانی نەتەوەی کورد و ھەرێمی کوردستان جێ بەجێی دەکات بێ ئەوەی گرنگی بە رەوشی کۆمەڵگادا بدات کە لە ئێستادا لە خراپترین دۆخی ئابوری دا ژیان بەرێ دەکەن سەرقاڵی لاواز کردنی ھێزی کوردانە لەسەر ئاستی ھەر چوار پارچەی کوردستان و ھەر ڕۆژە و بە سینارۆیەک و بە بیانویەکی جیاواز ھەوڵ دەدات شەڕی کورد بە کورد دەست پێ بکات کە ئەمەش تەنیا لە بەرژەوەندی دوژمنانی گەلی کوردە لەم چوار چێوەیەشدا لە چەند مانگی رابردوەوە ھەوڵ دەدات ناوی پەکەکە و کوردانی وڵاتپارێز بشوێنێ تۆمەتی ناراست و نارەوا دەداتە پاڵیان و بەمەش نەوەستاوە لە پێناو کار ئاسانی بۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە مانگی رابردودا رێکەوتنێکی لەگەل حکومەتی عێراق واژۆ کرد بۆ گەراندنەوەی ھێزەکانی بۆ شەنگال لە کاتێکدا ئێستا شەنگال خاوەنی ھێزی پاراستنی جەوھەری خۆیەتی کە سەرجەمیان خەلکی شەنگالن و بێ جیاوازی کردنی پێکھاتەو بیروباوەڕ جێگەیان لەو ھێزەدا گرتوە پارتی بەم رێکەوتنەی دەیەوێت ئامانجی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر جێ بەجێ بکات کە ھێزی پاراستنی جەوھەری شەنگالیش وەکو سەرجەم ھێزە کوردیەکانی تر بە دوژمنی خۆی دەزانێت دەیەوێت ئەم ھێزە لە شەنگال لە ناو ببات و ئەم ئامانجەشی لە رێگەی پارتی و شەڕی کورد بە کورد جێ بە جێ بکات لە دوای ئەم ڕێکەوتنە ترسناکەی پارتی لەگەڵ حکومەتی عێراق ئێستاش بە فەرمانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چەندین بنکەی سەربازی و ھەواڵگری بردۆتە ھەرێمەکانی گەریلا و بە دیاری کراوی زینی وەرتێ و چیای گارە دەیەوێت بەم کارە قێزەونەی جارێکی تر ڕۆڵەکانی نیشتمان لە شەڕێکی ناوخۆیی کورد بە کوردا جوانە مەرگ بکات و پەڵەیەکی بێزراو ڕەش بۆ مێژوی گەلەکەمان زیاد بکات
ئێمەش وەکو گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ژنانی گەنجی تێکۆشەر بە توندی دژی ئەو پیلانە قێزەونەی پارتی و دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەوەستینەوە لێرەوە رای دەگەیەنین لە ئاست ھیچ ھێزێکدا بە بێ دەنگی نامێنینەوە کە ھۆکار بێت بۆ ھەڵگیرسانی شەری کورد بە کورد خاوەن ھەلوێست دەبین لەبەرامبەر ھەموو پێشێل کارییەک لە دژی بەرژەوەندی گەلی کورد و کوردستان بێت "
ف.ق