لە ئاڤاشین بە چەکی قورس گورزی قورس لە داگیرکەران درا

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە ناوچەی ئاڤاشین بە چەکی قورس لە سوپای تورکیای داگیرکەریان دا.

ناوەندی راگەیاندن و راگەیاندنەکانی هەپەگە لەبارەی چالاکی گەریلاکان و هێرشی داگیرکاریی سوپای تورک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی ئاڤاشین:

ڕۆژی 8ی تشرینی یەکەم کاتژمێر 08:30 خولەک لە ناوچەی مەرڤانۆس و کاتژمێر 09:15 لە ناوچەی گردی شەهید سەرخوەبوون بە چەکی قورس لە سوپای تورکیای داگیرکەریان دا. لەو دوو چالاکییەدا ئامانجەکان بە سەرکەوتوویی پێکران.

لە 7ی تشرینی یەکەم لە نێوان کاتژمێر 19:40 و 00:20 هەلیکۆپتەرەکان لە ناوچەکانی مەرڤانۆس، بەتالیۆنی عەرەب، وەخەلێ، گردی سۆر، گردی سپی و گردی سلێمان دەستیان بە جموجووڵ کرد. هاوکات گردی شەهید ڕزگار، گردی شەهید ئینتیکام و گەلی باسیا بە هەلیکۆپتەر بۆردومان کران.

ڕۆژی 7ی تشرینی یەکەم، لە نێوان کاتژمێر 22:50 و 23:15 ناوچەی بەرخۆدانی وەرخەلێ بە هەلیکۆپتەرەکان بۆردومان کرا.

ڕۆژی 7ی تشرینی یەکەم لە نێوان کاتژمێر 19:00 بۆ 22:00 هەلیکۆپتەرەکان بەسەر هێڵی قەشورا لە هەرێمی مەتینا دەستیان بە جووڵە کرد. هاوکات دەوروبەری گوندەکانی دێشیش و سەرارو و کێستێ و هەروەها ناوچەی کۆردیناسیۆن، لەلایەن هەلیکۆپتەرەکانەوە بۆردومان کران.

ڕۆژی 8ی تشرینی یەکەم کاتژمێر 06:30 فڕۆکە جەنگییەکان ناوچەی کارکەریان لە هەرێمی زاپ بۆردومان کرد."

ف.ق