لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵمەتەکانی ژینگە دۆستی بەردەوامن

گرووپە ژینگە دۆستەکانی'دژن،پاڵنگان و یۆزیەر' هەڵمەتێکی پاککردنەوەی ژینگەییان ئەنجامدا.

لە چوارچێوەی چالاکییە ژینگەییەکانیاندا گروپە ژینگە دۆستیەکانی 'دژن، پاڵنگان و یۆزیەر' و بەشدارییەکی زۆری خەڵکی ژینگە دۆستی ناوچەکە. بە دروشمی 'با ئەم سامانە نەتەوەییەمان بپارێزین' ئەمڕۆ لە قۆناغی سێهەمی کارەکانیان بۆ پاکڕاگتنی ژینگە بە پاکردنەوەی ژینگەی ناوچەکە لە خۆڵ و خاشاک دەستپێکرد. هەر لە درێژەی کارەکانیادا چەندین نەمامیان ناشت بۆ سەوزترکردنی ژینگەی ناوچەکە.

جێگەی ئاماژەپێکردنە، ئەم ژینەگەدۆستانە. بە دڵسۆزییەکی زۆرەوە لە جەژنی نەورۆزی ٢٠٢٤ەوە لە چەندین جێگە و سەریرانگاکاندا هەڵمەتی پاککردنەوەی ژینگەییان دەستپێکردوە.