لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، "رێگای گەشەپێدان" و لۆرێنسەکانی ناوچەکە
پاش 124 ساڵ عێراق بە پرۆژە ڕێگایەکی ترەوە دەچێتە قۆناغێکی جیاواەزەوە و "لۆرێنسەکان"ی زلهێزەکانی ئیمپراتۆریش بۆ بەدەستهێنانی سوود کەوتوونەتە هەوڵدان.
پاش 124 ساڵ عێراق بە پرۆژە ڕێگایەکی ترەوە دەچێتە قۆناغێکی جیاواەزەوە و "لۆرێنسەکان"ی زلهێزەکانی ئیمپراتۆریش بۆ بەدەستهێنانی سوود کەوتوونەتە هەوڵدان.
ئەو پڕۆسەیەی کە بە کودەتا لە سەر سەرۆک وەزیرانی ئەو سەردەمە، عەبدولکەریم قاسم دەستی پێکرد، بەشێکی گرنگی مێژووی ئەم دواییەی عێراقە. کودەتاکە لە ٨ی شوباتی ١٩٦٣ لە لایەن پارتی (بەعسە)وە ئەنجامدرا و سەدام حوسێنیش لە کودەتاکەدا بەشدار بوو. یەکێک لە سیاسەتە سەرەکییەکانی سەدام حوسێن ئەو ڕێگایانە بوو کە لە عێراق دروستی کرد. سەدام لە ساڵی ١٩٧٩لە عێراق گەیشتە دەسەڵات. ئەم ڕێگایانە بە سەپاندنی سیاسەتی بازرگانی، دیمۆگرافی و سەربازی بە شێوەیەکی سەرکوتووانە دروستکران.
ڕێگای سیاسی عێراق
ئەو ڕێگایانەی سەدام حوسێن دروستیکرد تا ئێستاش هەر وەک خۆیان ماون و ئەو ناوچانە بەدرێژایی ڕێگاکە لە ناوچە شیعەکان دوورن. بەهۆی سیاسەتی دژە شیعەی بەعسەوە لەو ناوچانەی شیعە تێیدا دەژین دروست نەکران. هەرچەندە پێشتر سیاسەت و شەڕ لە عێراقدا لە ئارادا بوو، بەڵام دوای چەندین ساڵ هەمان سیاسەت بە هەندێک گۆڕانکارییەوە بەردەوامی هەیە. پەیوەست بەمەوە، "پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان" کە هەوڵی جێبەجێکردنی لە نێوان تورکیا و عێراقدا دەدرێت، لەم ڕۆژانەدا ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە کارنامەی عێراقدا. هەرچەندە 'مەترسی سەرەکی' سەدام حوسێن پەیوەندی بە سیاسەتی ناوخۆوە هەبوو، بەڵام ئەوەی حکومەتەکەی سودانی دەیەوێت بیکات هەنگاوێکە کە پەیوەندی بە هەردوو سیاسەتی دەرەوە و ناوخۆوە هەیە.
ئایا دەکرێت 'ڕێگای گەشەپێدان' ڕێگایەکی جێگرەوە بێت؟
هەرچەندە تا ئێستاش سیاسەتەکانی ڕژێمی بەعس لە عێراق ماوەتەوە، بەڵام هێڵی ئەمجارە کە کێشراوە، پەیوەندی بە شیعە و سوننەوە هەیە. ڕێگا سیاسییەکان بە ناوچەکانی فاو، بەسرە، ناسریە، سەماوا، دیوانیە، نەجەف، بەغدا، سامەرا، تکریت، بێجی، موسڵ، ڕەبیعە و ئۆڤاکۆیدا تێدەپەڕن. هەروەها ئەو ڕێگایانەی کە پێناسە کراون لە نێوان هەموو دینامیکی عێراقی دژ بەیەکدا تێدەپەڕن. لە عێراقدا کە ڕۆژانە هاوسەنگییە سیاسییەکان لە گۆڕاندان، پرسیاری 'ئەگەر ڕێگەی پلان بۆ داڕێژراو دروست بکرێت، ئایا ئەمنیەت دابین دەکات'؟ یەکێک لەو شارانەی لە پرۆژەکەدا هاتووە، شاری بەسرەیە. هاوپەیمانی فەتح لە بەسرە بەهێزە و هادی عامری سەرۆکایەتی دەکات و لە بواری سەربازیشدا هێزی حەشدی شەبی هەیە کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێت. هەرچەندە هێڵی دۆسیەی نەجەف و کەربەلا ئاماژە بەم جۆرە لایەنە دەکات، بەڵام عەلی سیستانی و لایەنگرانی کە ڕۆڵێکی ئایینی گرنگیان لە عێراقدا هەیە، بەشێکن لە پەیوەندی لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا.
ناوچەی نوێی شەڕی هێزە دژبەرەکان
لێرەدا پێویستە ڕەوتی سەدر کە یەکێکە لە کوتلە گرنگەکان و کاریگەری خۆی لە نەجەفەوە تا بەغدا هەیە لەبەرچاو بگرین. جگە لەوەش لە ناوەندی بەغدا چەندین گروپ و هاوپەیمانی و بزووتنەوە هەن، وەک هاوپەیمانی دەوڵەتی حقوقی و بزووتنەوەی ئەهلی حەقی عەسائیب، کە ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە ناوچەکەدا. دوای بەغدا هێڵی سوننە دەست پێدەکات و ئەو هێزانەی لە موسڵ جێگیر کراون لە ئێستاوە لەگەڵ هێزە شیعەکان لە ململانێدان. لە نێوان هاوپەیمانی سەروەری و هاوپەیمانی تەقەدوم کە دەوڵەتی تورکیا پشتیوانیان دەکات، ناکۆکی لە نێوانیان دەکەوێتەوە. ناکۆکی نێوان دوو هێزی سوننە کاریگەری لەسەر پرسی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراقیش هەیە، کە ماوەیەکی زۆرە بەردەوامە و ڕەنگە ببێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی گروپە سوننەکان. داهاتووی ڕێگاکە کە زۆرێک لە گروپە گەورە و بچووکەکان تێدا دەکەونە کێبڕکی، نادیاری گەورەمان پیشان دەدات. لە ئەنجامی تەنانەت بچوکترین گۆڕانکاری هاوسەنگیش لە هەرێمەکەدا، ڕەنگە شەڕ و ململانێ لەلایەن لایەنەکانی ناوچەکەوە سەر هەڵبدات.
لێکۆڵینەوەکانی هێزە ئیمپریاڵەکان و لۆرێنسەکان
گەشەدانەکانی عێراق تەنها بە ناوچەکە و ئەکتەرە ناوخۆییەکان سنوردار نامێنێ. قۆناغێکی تر کە عێراق لەسەر "رێگاکان" تاقیکردەوە، قۆناغی پرۆژەی هێڵی ئاسنی بەرلین- عێراقە کە لە سەرەتای ساڵانی 1900 دروستکراوە. ئەو ڕێگایەی ئاڵمانیا بە نێوەندگیری عوسمانییەکان دروستی کرد، لەلایەن ئەفسەری بەریتانی 'لۆرێنسی عەرەبستان' تەقێنرایەوە و لۆڕێنس ڕێگاکەی وێران کرد. هەرچەندە لە هەندێک شوێن ڕێڕەوی پڕۆژەکانی بەرلین و بەغدا و ڕێگای گەشەپێدان پشتڕاستکرایەوە، بەڵام هێشتا وێرانیەکانی ئەو ڕێگایەی کە لە ئەنجامی تێکدەرەکانی لۆڕێنس وێران بوو، هەرماوەتەوە. دوای 124 ساڵ عێراق بە پرۆژەیەکی تری ڕێگای گەشەپێدان دەچێتە قۆناغێکی جیاوازەوە و "لۆرێنس"ی هێزە ئیمپریاڵەکان بۆ بەدەستهێنانی سوود لە ناوچەکەدا پلانەکانیان داناوە.
ئامانجی سەرەکی بەعشیقەی دووەمە
وەک دەبینن دەوڵەتی تورک هەموو دەسەڵاتی خۆی بۆ قازانجی پلانەکانی داگیرکاری، دژی پەکەکە بەکار دەهێنێت. هەرچەند دەوڵەتی تورک نیگەرانییە ئابوورییەکانی لەبەر چاو ناگرێت، بەڵام ئامانجی سەرەکیی هێرشێکی نوێیە لەدژی تەڤگەری ئازادیی کورد. هەرچەندە حکومەتی ئاکەپە و مەهەپە لە عێراق بەنیازە بەعشیقەی دووەم دروست بکات، بەڵام بوونی سوپای تورک لەم ناوچەیە کە لە ساڵی 2015 جێگیرکرابوو، وەک هۆکاری شەڕی داعش و شەرعیەتەکەی بەم شێوەیە بەدەست هێناوە. ئێستاش هەموو ئەو هەوڵانەی پەیوەستن بە ئامادەکردنی ئەمەوە، دەوڵەتی تورک هەوڵدەدات پاساوێکی یاسایی بۆ مانەوەی هێزە سەربازییەکانی دابین بکات. کە بە 'پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان' هێزە سەربازییەکانی دەنێرێتە ناوچەکە. هەوڵ دەدات بە بیانووی وەک سەلامەتی ڕێگای گەشەپێدان، بنکەی سەربازی نوێ لە ناوچەکە بکاتەوە.
لە پلانی دووەمیدا هەولێرە
ڕوانگەیەکەی تری جیاواز لەم هاوسەنگییە ئەوەیە کە ئەمجارە ڕێگاکان پلانیان بۆ دانراوە نەک لەسەر ئەو ناوچانەی لە ژێر دەسەڵاتی کورددایە. ئەگەر دەروازەی سنووری ئۆڤاکۆ بکرێتەوە، دەروازەی سنووری خابور کە لە نێوان سنوورەکانی باشووری کوردستان و تورکیا، هەڵدەوەشێتەوە. لەم دۆخەدا بەمەبەستی باشترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا، هەولێر وەلاوە نراوە و ئامانجی گەورەی پارتی دیموکراتی کوردستان گۆڕینی ئەو پەیوەندییانە بۆ دۆخی پێش ئێستا. بەغدا ئەو پەیامەی ئاراستەی ئەنقەرە کرد کە پێویستە لەبری هەولێر پەیوەندی لەگەڵ ئەواندا بکەن، دەستکەوتەکانیان زیاتر دەبێت و دەیانەوێت هەنگاوی یەکەمی ئەمە بە 'پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان' دەست پێبکەن.
بەغدا و هەولێر لە یەکتر لە پێشبڕکێیەکدان
پەیامی بەغدا بۆ تورکیا؛ "ئەگەر دەتانەوێت مانەوەی خۆتان لە عێراق بپارێزن، لەبری هەولێر پەیوەندی لەگەڵ ئێمە دروست بکەن. فشارەکانی هەولێر لەسەر تورکیا کە دەڵێت؛ لە بابەتی شەڕی پەکەکەدا، من لەبری ئێوە شەڕم کردووە و لەسەر هەموو جۆرە سیاسەتێک ڕێککەوتووین. هەر بۆیەش مۆری خیانەتم لێدراوە. بۆچی پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا بەهێز دەکەن؟'، هەموو ئەمانە داواکارییەکانی هاوسەنگی ئاڵۆزتر دەکەن، خۆیان زیاتر نیشان دەدەن. هەروەها دەوڵەتی تورک هەوڵ دەدات سوود لە لاوازی هەردوولا وەربگرێت و دەیەوێت ڕێگەیان بۆ هەموار بکات خزمەت بە پلانەکانی بکەن.
کێ پەدەکەی لە نێواندا نەهێشتووە؟
پەدەکە درکی بەوە کرد کە ئەم دۆخە لە داهاتوودا دەبێتە مەترسییەکی گەورە و پێوەندییان لەگەڵ تاران گرینگی ئەو ڕاستییە نیشان دەدات کە ئەو پەیوەندییە بە ئامانجی گەیشتن بە هاوسەنگی ئەنجامدراوە. هەروەها نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە 'کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوا و وشکەساڵی' لە هەولێر قسەی کرد و بەم قسانە بێچارە بوونی پەدەکەی هێنایە زمان: "پێشنیارمان کرد کە ئەم ڕێگایە لە سێمێلەوە بۆ موسڵ، لە هەولێرەوە بەرەو کەرکوک بڕوات باشتر دەبێت. بەڵام بە پێی پلانەکەیان ڕێگاکه به ڕۆژئاوای ڕووباری دیجله تێدەپەڕێت و ئەم پلانە هەڵەیە و باش نییە، بە سەرۆک وەزیرانی عێراقیمان وتووە کە دروستکردنی ئەو ڕێگایەی کە لە ڕۆژئاوای ڕووباری دیجلەوە تێچووی زۆری دەوێت. ئەمە هەڵەیە و هیوادارم ئەمە پرسێکی سیاسی نەبێت." هەرچەندە زۆر جێگای سەرنجە کە دەسەڵاتی بارزانی باسی دروستکردنی ئەم ڕێگایەی دەکرد کە بە هیچ شارێکی کوردستاندا تێناپەڕێت، بەڵام وەک گەورەترین هاوبەشی پڕۆژەکە ئاماژە بە دەوڵەتی تورک دەکات.