لە زینی وەرتێ ژن و پیاوێک کوژران
لە زینی وەرتێی سەر بە شارۆچکەی ڕەواندز لە ئیدارەی سۆران، تەرمی ژن و پیاوێک دۆزرایەوە کە بە دەستڕێژی گولـلە کوژراون.
لە زینی وەرتێی سەر بە شارۆچکەی ڕەواندز لە ئیدارەی سۆران، تەرمی ژن و پیاوێک دۆزرایەوە کە بە دەستڕێژی گولـلە کوژراون.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە زینی وەرتێ لە ئیدارەی سۆرانی سەر بە پارێزگای هەولێر، تەرمی ژن و پیاوێک دۆزرایەوە کە لەناو ئۆتۆمبیلەکەیان کوژراون و شوێنی فیشەک بە جەستەیانەوەیە.
پۆلیس بۆ لێکۆڵینەوە گەیشتوون بە شوێنی ڕووداوەکە و تا ئێستا زانیاری ڕوون دەربارەی ڕووداوەکە بڵاونەکراوەتەوە.