له سلێمانی له دژی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر په‌نابه‌رانی سیاسی رێپێوانێك ئه‌نجامدرا
ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر په‌نابه‌رانی سیاسی كه كۆچیان به‌ره‌و باشوری كوردستان كردووه، زیاتر ده‌بن.
ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر په‌نابه‌رانی سیاسی كه كۆچیان به‌ره‌و باشوری كوردستان كردووه، زیاتر ده‌بن.
كۆمه‌ڵه‌ی كرێكارانی مێزۆپۆتامیا له دژی هێرشه‌كانی سه‌ر په‌نابه‌رانی سیاسی خه‌ڵكی باكوری كوردستان كه به‌ره‌و باشوری كوردستان كۆچیان كردوه، به‌ره‌و پزیشكی دادی سلێمانی رێپێوانیان كرد.
كۆمه‌ڵه‌كه داواده‌كات كه بكوژانی هێرشه‌كانی سه‌ر په‌نابه‌ران به تایبه‌تی بكوژی محه‌مه‌د زه‌كی چه‌له‌بی بدۆزرێنه‌وه و دادگایی بكرێن.
كۆمه‌ڵه‌ی كرێكارانی مێزۆپۆتامیا له به‌رده‌م پزیشكی دادی سلێمانی كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی ساز ده‌كات.
ده‌وڵه‌تی تورك وێڕای هێرشه داگیركارییه‌كان بۆ سه‌ر باشوری كوردستان، له ناوه‌ندی شاریش تیرۆر ئه‌نجام ده‌دات.
محه‌مه‌د زه‌كی چه‌له‌بی كه به‌رده‌وام رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك ده‌بوه‌وه، له ١٧ی ئایار له ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كداری تیرۆركرا.
له ئه‌یلولی ٢٠٢١یشدا كۆچبه‌رێك به ناوی فه‌رهاد باشكۆندو له ئه‌نجامی هه‌وڵێكی كوشتن له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورك به سه‌ختی بریندارببوو.
هـ . ب