له وان منداڵانی شوان
له شاره‌كانی كوردان منداڵان له ته‌مه‌نی نێوان ٧ بۆ ١٣ ساڵیدان، ناچار ده‌بن كه شوانی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له رووی ئابووریه‌وه یارمه‌تی بنه‌ماڵه‌كه‌یان بكه‌ن.
له شاره‌كانی كوردان منداڵان له ته‌مه‌نی نێوان ٧ بۆ ١٣ ساڵیدان، ناچار ده‌بن كه شوانی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له رووی ئابووریه‌وه یارمه‌تی بنه‌ماڵه‌كه‌یان بكه‌ن.
كه‌رتی ئاژه‌ڵداری سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی بژێوی خه‌ڵكی وانه. له‌و به‌شه‌دا به سه‌دان منداڵ كه زۆرینه‌یان له شوێنی دوور له بنه‌ماڵه‌كانیانن شوانی ده‌كه‌ن.
به‌هۆی سیاسه‌ته ئابوورییه‌كانی حكومه‌تی ئاكه‌په-مه‌هه‌په تادێت گه‌ل هه‌ژارتر ده‌بێت. به هه‌زاران كه‌س له‌به‌ر بێكاری و هه‌ژاری ناتوانن هه‌لی كاریان ده‌ستبكه‌وێت، ناچار ده‌بن كه منداڵه‌كانیان بكه‌ن به شوان. به تایبه‌تی له ناوچه‌كانی چاڵدران، بێگر، قه‌لقه‌لی، ئه‌ردیش، ئه‌لباك و پایزاڤا ژماره‌ی منداڵانی شوان تادێت زیاتر ده‌بێت. له توركیا كه كه‌مترین موچه چوار هه‌زار و ٢٥٠ لیره‌یه، له وان منداڵانی شوان ناچاران به هه‌زار یان هه‌زار و ٥٠٠ لیره كار بكه‌ن.
زۆرینه‌ی منداڵان به هۆی كَشهی ئابووری بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه ئه‌و كاره ده‌كه‌ن. هه‌رچه‌نده له خه‌ون و ئاواته‌كانیاندا پیشه‌كانی وه‌ك پزیشك، پارێزه‌ر و ئه‌ندازیاریش هه‌بن، ناچارن ئه‌و كاره بكه‌ن كه نایانه‌وێت. له وان منداڵانی ١١-١٢ ساڵ له سهرلهبهیاننیهوه تا نیوه‌ی شه‌و شوانی ده‌كه‌ن. تاڕاده‌یه‌ك له هه‌موو گوند و ناوچه‌كان بینینی شوانێكی منداڵ له‌به‌ر رانه مه‌ڕ بووه‌ته شتێكی ئاسایی.
داهاتی مانگانه: هه‌زار و ٥٠٠ لیره
ئه‌حمه‌د كۆچێ كه ١٢ ساڵیه‌تی و ٢ ساڵه شوانی ده‌كات، ٢٠ سه‌ر ئاژه‌ڵ به‌خێو ده‌كات. داهاتی مانگانه‌ی هه‌زار و ٥٠٠ لیره‌یه. ئه‌حمه‌د كه به كرێی كه‌متر له لانیكهمی موچه كارده‌كات هه‌ستی خۆی به‌م جۆره باس ده‌كات: " من بۆ ئه‌وه‌ی له رووی ئابووریه‌وه هاوكاری بنه‌ماڵه‌كه‌م بكه‌م شوانی ده‌كه‌م. ٦-٧ مانگ ئه‌و مه‌ڕوماڵاته به‌خێو ده‌كه‌م. باوكم بێكاره. له‌به‌ر ئه‌وه هه‌رچه‌نده حه‌زیشم لێی نه‌بێت ناچارم كه كار بكه‌م. خه‌ونی ئه‌وه‌م هه‌بوو كه ببمه پزیشك، به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌بوو. ده‌بێت كار بكه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێك زۆر گرانه. من ناچار بووم شوانی بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی بنه‌ماڵه‌كه‌م بكه‌م".
یاسینی ته‌مه‌ن ١١ ساڵ ١٣ كاتژمێر كارده‌كات
یاسین ئویاریش منداڵێكی تره كه شوانی ده‌كات. یاسینیش ته‌مه‌نی ١١ ساڵه. ئه‌ویش مه‌ڕوماڵاتی كه‌سانی تر به‌خێوده‌كات. بنه‌ماڵه‌ی یاسینیش كه ١٢-١٣ كاتژمێر شوانی ده‌كات، هه‌ژارن. له‌به‌ر هه‌ژاری و بۆ بژێوی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئاژه‌ڵی كه‌سانی تر به‌خێوده‌كات. یاسین باسی له‌وه‌كرد كه شوانی زۆر دژواره و به‌م جۆره قسه‌ی كرد، "هه‌موو هاوڕێكانم ئێستا له ماڵه‌وه‌ن یان یاری ده‌كه‌ن، به‌ڵام من ئه‌م كاره ده‌كه‌م. منیش ده‌مه‌وێت له ماڵی خۆمدا بم. دۆخی ئابووری بنه‌ماڵه‌كه‌م خراپه. من به شوانی یارمه‌تییان ده‌ده‌م".
هـ . ب